دەستەی دادوەری هەڵبژاردن و بریاری کۆتایی
2018-10-29 11:12:19
■ ئومێد جاف
دیموکراسیەت و هەڵبژاردن و ممارەسەی مافی سیاسی هاوڵاتیان جگە لە گەمەیەکی سیاسی بۆ سپیکردنەوەو شەرعیەتپێدانی دەسەڵات، هیچ واتایەکی تر نیە. ئەم دەستەواژەیە لە ئەمرۆدا دەچەسپێت بەسەر وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و بەشێک لە وڵاتانی ئەورپاو ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەڵام دواجار بە سیستەم دەستاودەستی دەسوڵات رێکخراوەو پشتیوانی یاسای هەیەو هاوڵاتیان کەم تا زۆر دەچنە ناوپرۆسەکە.
هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمان بە دەنگی کەمینەو زۆرینە لە کۆمسیۆن تێپەرکراو و وەک دوا منزڵگا خرایە بەردەم دەستەی دادوەری هەڵبژاردن.
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن ئەو دەستەیە کە لەدادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە (٣) دادوەری تەرخان نەکراو(غیر متفرق)، بۆ چاوخشاندنەوە بەو تانانەی کە لە بریاری ئەنجومەنی کۆمسیۆن دەدرێت، لەلایەن ئەوانەی راستەوخۆ لە بریارەکانی کۆمسیۆن زەرەرمەندن. خوازیارم دادگا دواین فریادرەسی ئومێدی مەرگی دیموکراسو مافە سیاسیەکانی دەنگدەران بێت.
تەنها لەسەر دوو بریاری دەستەی دادوەری هەڵبژاردن رادەوەستم و شیکاری دەکەم بۆ خوێنەران:-
یەکەم: بریاری (٤/الهئە القچائیە للانتخابات/ ٢٠١٨ لــە ٧/١٠/٢٠١٨).
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لەسەرداواکاری چوار ئەندامی ئەنجومەن، کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (٥٥/ ئاسایی/٥٥ لــە ٢٩/٩/٢٠١٨) گرێدا، سەبارەت بە رێکاری نوێ بۆ رێگری لە ساختەکاری. وە بریارەکە بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا کەپێکهاتبوو لە (٦) خاڵ: {١- دەنگدەر پێویستە پێناس باری شارستانی و رەگەزنامەی پێ بێت. ٢- بریکاری قەوارەی سیاسی مافی وردبینکردنی بەڵگەنامەی دەنگدەری هەیە. ٣- لەکاتی چوونە ژورەوەی لایەنی سەربازی و ئاسایش سەجەم دەنگی وێسگەکە پوچەڵدەکرێتەوە بەبێ بوونی سکاڵا. ٤- دووبارە بەشداریکردنی دەنگدەری تایبەت لە دەنگدانی گشتی سەرجەم دەنگی وێسگەکە بەبێ سکاڵا پوچەڵدەکرێتەوە. ٥- پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بە دەنگی ٣/٢ ئەندامانی ئەنجومەن. ٦- وردبینی لە پەنجەی دەنگدەر لەلایەن فەرمانبەری سەرسندوق}.
لیستی (١٠٥) وەک لایەنی زەرەرمەند لە بریارەکە تانەی پێشکەش بە دەستەی دادوەری هەڵبژاردن کردوە.
دەستەی دادوەری بە ژمارە (٤/الهئە القچائیە للانتخابات/ ٢٠١٨ لــە ٧/١٠/٢٠١٨) بریاردا بە پەسەندکردنی خاڵەکانی (١+٢+٣+٤) و هەڵوەشاندنەەوەی خاڵی (٥).
بە شرۆڤەی هەردوو بریاری کۆمسیۆن و دادگا لەروانگەی یاساوە دەردەکەوێت کە:-
١- بریارەکە کێبەرکێ(خصومە)ی تێدانیە و هیچ لیستێک زەرەرمەند یاسایی نیە لە بریارەکە. وەبریارەکە لە دوای دەرچونی راستەوخۆ رۆشتە بواری جێبەجێکردن، کە تەنها کۆمەڵە رێکارێکی ئەنجومەنی کۆمسیۆن بوو وەک تدابیری احترازی و بۆ رێگری لەساختەکاری دەریکرد.
٢- لە بریاری دادگا چارەنووسی خاڵەکانی (١+٢+٣+٤+٥) دیاریکراوە، بەڵام خاڵی (٦) چارەنووسی نادیارە. جێگەی پرسیارە ئەی خاڵی (٦) لە بریارەکەی دادگا بۆ چارەنووسی دیارینەکراوە، یاساییە یان نا یاسایی؟
٣- خاڵی (١) نایاساییە و دادگا بە یاسایی پشتراستیکردوە: پاڵپشت بە ماددە (١٥) لە یاسای هەڵبژارن ژمارە (١ی ساڵی ١٩٩٢) هەمووارکراو، یاساییە چونکە رێگەی داوە بە کۆمسیۆن چی رێکارێک دەگرێبەبەر.
٤- خاڵی (٢) تدخولی بریکاری قەوارەی سیاسی: پێچەوانەی یاسای هەڵبژاردنو بنەماکانی هەڵبژاردنە، چونکە بەیاسا کۆمسیۆن ژمارە (٤ی ساڵی ٢٠١٤)، (م/٣: کۆمسیۆن دەستەیەکی پیشەی سەربەخۆی بێلایەنە) و (م/٢: کۆمسیۆن تاکە دەسەڵاتە السلگە الحصریە)، پەیرەوەی ژمارە (٤/٢٠١٨) بەشی سێهەم دەرچوو لە کۆمسیۆن رێگە نادات کە (بریکاری قەوارەی سیاسی مافی وردبینیکردنی بەڵگەنامەکانی دەنگدەری هەبێ، لەئەگەری بوونی گومان لەو بەڵگانامانە بریکاری قەوارەی سیاسی مافی وێنەگرتنی ئەو بەڵگەنامانەی هەبێ بە مۆبایل یان ئامێری وێنەگرتن). بەڵام دادگا ئەم خاڵەی پەسەندکردوەو بەیاسایی لەئەژماری کردوە.
٥- خاڵەکانی (٣+٤) سوتاندنی دەنگ و ئەژمار نەکردنی دەنگی دەنگدەر، پێچەوانەی یاسای هەڵبژاردن ژمارە (١ی ساڵی ١٩٩٢) هەمووارکراو و رێسای ژمارە (٣/٢٠١٨) کۆمسیۆن و ئەحکامی ماددەکانی (١٢ + ٢٠ + ٣٨/یەکەم) لە دەستوری هەمیشەی عێراق و بریاری دادگای فیدراڵی ژمارە (٩٩، ١٠٤، ١٠٦/اتحادیە/ اعلام/٢٠١٨ لــە ٢١/٦/٢٠١٨) کە بریاری دادگای فیدراڵی ملزمە بۆ هەموولایەک بەپێی ماددە (٩٤: بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی یەکلاکەرەوەیەو دەبێت سەرجەم دەسەڵاتەکان پێوەی پابەندبن) چونکە سوتانی دەنگی هەوڵاتیان رێگەپێدراونیە بەبێ بوونی سکاڵا وەک لە بریارەکەدا هاتووە.
٦- خاڵی (٥: پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەدەنگی ٣/٢ ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران دەبێت).
ئەم خاڵە دوولایەنەیە: لایەنی یەکەم: کۆمسیۆنی باڵا لە بریارەکەیدا بەهەڵەدا چووە، چونکە کۆمسیۆن مافی پەسەندکردن یان ردکردنەوەی ئەنجامی نیە، بەڵکو تەنها مافی ئاشکراکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی هەیە بەپیی ئەحکامی یاسای کۆمسیۆن: (ماددە ٤برگە ٩: ئاشکراکردنی ئەنجامە بەرایەکان.... هەروەها کۆتاییەکان) و (ماددە ٥ برگە ٦/١: ئاشکراکردنی ئەنجامە کۆتاییەکان). کەواتە کۆمسیۆن دەستەیەکی پیشەی بێلایەنەو تەنها سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکات، لەکاتی بوونی سکاڵا بەپێی یاساو پەیرەوەی ناوخۆ و رێسای ژمارە (٣/٢٠١٨) بریاری تێدا دەردەکات.
کەواتە پرسەکە لەبنەرەتدا لەسەر تێپەراندنی بریارەکانە بە دەنگی زۆرینەو کەمینە. بەڵام پێش هەموو بریارێک پێویستە کۆبوونەوە هەبێ، کۆبوونەوەی (ئاسایی یان نائاسایی)، لەگەڵ رێژەی یاسایی ئەندامانی کۆبونەوەکان.
لەیاسای کۆمسیۆن (٤) حاڵەت هاتووە کە بە دەنگی (٣/٢) ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەن بریار دەردەچێت بۆ دانانی (سەرۆک، جێگرە، بریاردەر، سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن) لە کۆمسیۆن بەپێی ئەحکامی ماددە (٥ برگەی ٤/١).
لەپەیرەوەی ناوخۆی کۆمسیۆن کە لەوەقائعی کوردستان ژمارە (١٧٨ لــە ١٤/٥/٢٠١٥) بڵاوکراوەتەوە، هەمان حوکمی یاسای هەیە بۆ کۆمسیۆن، ئەو بریارانەی پێویستی بە دەنگی (٣/٢) ژمارە ئەنجومەن هەیە لە (٤) حاڵەتەوە زیادکراوە بۆ (٦) حاڵەت بە زیادکردنی (دانانی بەرێوەبەری گشتی پارێزگاکان و بەرێوەبەرەگشتیەکان).
بۆیە پێویست بوو لەسەر کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بۆ زیادکردنی حاڵەتی (٧) یەکلایکردنەوەی سکاڵاکان بە دەنگی (٣/٢)هەموواری پەیرەوی ناوخۆی بکردایە، نەک بە بریارێک باسی لە پەسەندکردنی ئەنجام بکردایە.
لایەنی دووەم: دەستەی دادوەی هەڵبژاردن بە ئارستەی رێژەی یاسایی کۆبوونەوەکان بریارەکەی ئاراستەکردوە کە لە (٦ برگەی/١ ماددە/٥) یاسای هەڵبژاردندا هاتووە، بابەتێکی جیاوازە لە مهامی بریارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیۆن.
دووەم: بریاری (٤/الهئە القچائیە للانتخابات/٢٠١٣ لــە ٢٨/٧/٢٠١٣).
لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵە رۆشنبیرانی ناسراوی ئەم هەرێمە بریارماندا لیستێک درووست بکەین لەژێر ناوی (رێکخراوی سەروەری یاسا) بۆ بەشداریکردنی هەڵبژاردن وەک قەوارەیەکی سەربەخۆ.
کۆمسیۆن تەنها مافی سەرپەرشتیکردنی خولی سێهەمی هەڵبژاردنی بەبوو بەپێی ماددە (٧) لە یاسای هەڵبژاردن ژمارە (١ی ساڵی ١٩٩٢) هەمووارکراو بەیاسای ژمارە (٢ی ساڵی ٢٠٠٩). واتە بەیاسا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق مافی هیچ رێکارێکی یاسایی نەبوو بۆ سەرپەرشتی کردنی هەڵبژاردن، بەڵام کۆمسیۆن رێکاری یاسای گرتبووەبەر بۆ هەڵبژاردن لەتۆماری قەوارەی سیاسیەکان.
دوای هەموواری یاسای هەڵبژاردن لە (١٩/٦/٢٠١٣) لە پەرلەمان، دووبارە دەسەڵات گەرایەوە بۆ کۆمسیۆن کەسەرپەرشتی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بکات.
داواکاریمان پێشکەش کرد بە کۆمسیۆن کرد کە دووبارە مۆڵەت بدات بەدرێژکردنەوەی تۆماری قەوارەی سیاسیەکان، بەڵام لەماوەی یاسایی وەڵامی نەبوو. پاشان تانەمان لە بریارەکەدا لەبەردەم دەستەی دادوەی هەڵبژاردن ئاماژەمان دا، کە کارەکانی کۆمسیۆن لەسەر بنەمای باگل ئەنجام دراو پێویستە هەڵوەشێتەوە (ومابنی علی الباگل باگل)، پێش هەموار چوارەم بەیاسای ژمارە (٢ ساڵی ٢٠٠٩) شێوازی دەنگدان لیستی داخرابووە، بەڵام لە لەیاسای (١٥ ساڵی ٢٠١٣) کار بەلیستی نیمچەکراوە دەکرێت، داوای درێژکردنەوەی تۆماری قەوارەی سیاسیەکانمان کرد لە کۆمسیۆنمان.
بریاری دەستە (لدی الدراسە لگلب والاگلاع علی القانین ژات العلاقە تبین ان قائمە الکیانات تتچمن اسماو افرادها المرشحین لژا فان تغییر نڤام القائمە من نڤام القائمەالمغلقە الی نڤام القائمە المفتوحە الایٶ علی حقوق الافراد المرشحین فی قائمە الکیانات فلامبرر تمدید فترە تسجیل الکیانات السیاسیە فقرر بالاتفاق رد الگعون والگلبات لانها غیرواردە واشعار المفوچیە العلیا المستقلە الانتخابات بژلک وصدر القرار ٢٨/٧/٢٠١٣).
هیوادارم دەستەی دادوەر هەڵبژاردن لەپێناو پاراستنی شکۆی یاساو ریزگرتن لە ئیرادەی دەنگدەر، هەڵویستە بکات لەسەر تانەکان، لەچوارچێوەی یاساو رێنمایەکارپێکراوەکان بریاری کۆتایی لە تانەکان بدات.