كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ یان باڤڵ تاڵه‌بانى ؟
2018-10-26 11:21:50
■ سەرتیپ وەیسی كەریم
ناوه‌ڕۆكى ڕێككه‌وتنه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌كه‌ى پارتى و یه‌كێتيى له باره‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمار
ڕاسته‌وخۆ به‌چه‌ند كاتژمێرێك دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له 30ى ئه‌یلولى 2018، هه‌ردوو شاندى پارتى و یه‌كێتیى چوونه به‌غدا به‌مه‌به‌ستى یه‌كلایكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمار.
یه‌كێتیى هه‌موو كارته‌كانى خۆى به‌كارهێنا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمار، به تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى له دوا كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى و یه‌كێتیى له ماڵى كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ پارتى به ڕوونى به یه‌كێتیى ڕاگه‌یاندبوو، كه پۆستى سه‌رۆك كۆمار ئه‌مجاره بۆ یه‌كێتیى نابێت.
ئه‌و تیمه‌ى یه‌كێتیى كه سه‌ردانى به‌غدایان كرد ( زیاتر بوون له 15 كه‌س) هه‌ریه‌كه‌و به‌پێى ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى هه‌یبوو، ده‌ستیانكرد به كۆكردنه‌وه‌ى پشتگیرى تاوه‌كو به‌رهه‌م ساڵح ببێته سه‌رۆك كۆمار، له به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانیش 48 كاتژمێر له به‌غدا به‌بێ وه‌ستان هه‌وڵیدا فوئاد حسێن بكاته سه‌رۆك كۆمار.
یه‌كێتییه‌كان به ئه‌وانه‌شى له پارتی نزیكبوون، به‌رله‌وه‌ى بچنه به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مایى وه‌سیه‌تێكى مام جه‌لال بۆ چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ماڵى بارزانى كۆبوونه‌وه‌و بڕیاریاندا به‌پێى وه‌سیه‌ته‌كه‌ى مام جه‌لال مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه بكه‌ن.
به‌رله‌وه‌ى مام جه‌لال نه‌خۆش بكه‌وێت له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى ڕاگه‌یاندبوو : له دواى من به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى له‌گه‌ڵ ماڵى بارزانى مامه‌ڵه‌بكه‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیان تێكمه‌ده‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا داواى ئیستحقافى یه‌كێتیان لێبكه‌ن و لێمه‌گه‌ڕێن غه‌درتان لێبَكه‌ن و، سووربن له‌سه‌ر وه‌رگرتنى به‌شى یه‌كێتیى له حكومڕانى.
له‌ماوه‌ى ئه‌و 48 كاتژمێره‌دا، هه‌ردوولا هه‌موو هه‌وڵێكى خۆیان خسته‌گه‌ڕو زۆرترین دیداریان ئه‌نجامداو هه‌موو ئاماژه‌كانیش بۆئه‌وه‌بوون به‌رهه‌م ساڵح ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار.
پارتیش هه‌ر سووربوو له‌سه‌ر وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته، زۆرێك له لایه‌نه عێراقییه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون پارتى و یه‌كێتیى كۆببنه‌وه‌و له‌سه‌ر كاندیدێك ڕێكبكه‌ون.
به‌رله چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانى و باڤڵ تاڵه‌بانى و قاسم سوله‌یمانى سێ قۆڵى كۆده‌بنه‌وه، له‌سه‌ر ده‌ستى قاسم سوله‌یمانى ڕێككه‌وتنێك ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌یان.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نێچیرڤان بارزانى سازشێكى زۆر بۆ یه‌كێتیى ده‌كات و باڤڵ تاڵه‌بانیش ده‌ڵێت " ببوره له حزورى جه‌نابت ئه‌و قسه‌یه‌ده‌كه‌م، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق پۆسته‌كه‌ى جه‌نابتان ده‌وێت له هه‌رێم ".
له وه‌ڵامدا نێچیرڤان بارزانى ده‌ڵێت " ئه‌وپۆ سته پیرۆزى یه‌كێتیى و كاك قوباد بێت ".
هه‌رچه‌نده ڕێككه‌وتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك بوو كه بۆ دووساڵ پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به یه‌كێتیى بدرێت، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى هه‌ن قاسم سوله‌یمانى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابووه بۆماوه‌ى چوارساڵ بێت.
ناوه‌ڕۆكى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى و باڤڵ تاڵه‌بانى به‌م شێوه‌یه بوو:
1. پێدانى پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به یه‌كێتیى له‌به‌رامبه‌ردا پۆستى سه‌رۆك كۆمار بۆ پارتى و كشانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح .
2. پێدانى لیستى چه‌ند پۆستێكى حكومى هه‌رێم له لایه‌ن یه‌كێتیى به نێچیرڤان بارزانى به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى یه‌كێتیى به ئیستحقاقى خۆى ده‌زانێت.
3. پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك و ئاسایكردنه‌وه‌ى بارودۆخى كه‌ركوك و ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا.
4. جێگرى سه‌رۆك په‌رله‌مانى عێراق و زۆربه‌ى ئه‌و وه‌زیرانه‌ى له به‌غدا به كورد ده‌درێت و كشانه‌وه‌ى به‌شیر خه‌لیل حه‌داد.
باڤڵ تاڵه‌بانى به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى ئه‌نجامدا، له‌به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانى له‌سه‌ر بنه‌مایى ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌ستیكرد به په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌و سه‌رۆك فراكسیۆنه عێراقییه‌كان، به‌مه‌به‌ستى ته‌واو كردنى رێژه‌ى یاسایى په‌رله‌مان و ده‌نگدان له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار.
دواى ئه‌وه‌ى كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و چه‌ند ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى به ناوه‌ڕۆكى ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌زانن كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌یان ئه‌نجامداو هه‌موویان كۆكده‌بن له‌سه‌رئه‌وه‌ى نابێ ئه‌و ڕێككه‌وتنه بچێته بوارى جێبه‌جێكردن و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو: نابێ وه‌كو 16ى ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن باڤڵ تاڵه‌بانیه‌وه تاك لایه‌نه ڕێككه‌وتن بكرێت، چونكه ناوبراو هیچ پۆستێكى ڕه‌سمى حزبى نییه.
كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون نابێ به‌رهه‌م ساڵح بكرێته قوربانى ڕێككه‌وتنێكى تاكه كه‌سى.
كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و هاوه‌ڵه‌كانى به‌پێى ئه ده‌سه‌ڵاته حزبیه‌ى هه‌یانه هه‌وڵیاندا ڕێككه‌وتنكه هه‌ڵوه‌شێنه‌وه‌و به چه‌ند خوله‌كێكیش به‌ر له ده‌ستپێكردنى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، "عه‌دنان حه‌مه‌ى مینه" ده‌نێرێته لاى نێچیرڤان بارزانى و به‌شانده‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێت: ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ جێگرى سكرتێرى گشتیيى و مه‌كته‌بى سیاسى ده‌كرێت، بۆیه ئه‌وان رازینین به‌رهه‌م ساڵح بكشێنه‌وه‌و ته‌نها ده‌توانن له‌سه‌ر ئه‌وه ڕازیبن پۆستى سه‌رۆك كۆمار دووساڵ به دووساڵ له نێوان هه‌ردوولا دابه‌شبكرێت.
پارتى هه‌ر سووربوو له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌و وايزانى كه یه‌كێتیى كاندیده‌كه‌ى ده‌كشێنێـته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كات، پارتى ده‌زانێت یه‌كێتیى كاندیده‌كه‌ى نه‌كشاندۆته‌وه‌و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به باڤڵ تاڵه‌بانى ده‌كه‌ن، كه بۆچى یه‌كێتیى كاندیدى خۆى نه‌كشاندۆته‌وه، وه‌ڵامى ناوبراویش ئه‌وه‌بووه كه كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و ئه‌و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ى یه‌كێتیى سه‌لاحیه‌تى حزبى خۆیان به‌كارهێناوه‌و به‌پێى په‌یڕه‌ویش ناتوانێ ڕێگرى له‌م كاره‌ى ئه‌وان بكات.
تاوه‌كو ئێستا نازانرێ كه ئایه كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و باڤڵ تاڵه‌بانى یاریان له‌گه‌ڵ پارتى كردووه، یاخود هه‌ردوولا ناكۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه دوو قۆڵیه‌كه‌ى باڤڵ و بارزانى؟
دواى ئه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى ده‌نگدان له نێو هۆڵى په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كات و به‌رهه‌م ساڵح ناكێشته‌وه، ڕاسته‌وخۆ پارتى داوا له كاندیده‌كه‌ى ده‌كات هۆڵى په‌رله‌مان به‌جێبهێلێت، ئه‌و ڕووداوه‌ش بارزانى و پارتى توڕه‌ده‌كات و له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڵوێستى خۆیان ڕاگه‌یاندوو ئه‌و كاره‌شیان به به‌ڵێن شكان له‌قه‌ڵه‌مدا.
له دواى ڕووداوى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ تووره‌یه‌و پێیوایه: ناوبراو ڕۆڵى خراپى بینیوه‌و پشتگیرى له‌به‌رهه‌م ساڵح كردووه‌و پابه‌ندنه‌بووه به ڕێككه‌وتنى نێوانیان.