حكومەتی نوێی عێراق
2018-10-25 19:26:50
■ ئەیاد جەمالەدین
ئەمە یەكەم حكومەتی عێراقییە كە دوو " عەلی " یەكە عەلی خامنەیی و عەلی سیستانیی بەبێ بەشداریكردنی هیچ كەسێك پێكیدەهێنن، تەنها ئەو هەردووكیان بەبێ ئەوەی هیچ هاوبەشێكیان هەبێت، نە ئەمریكا و نە بەریتانیاش.
عەلی خامنەیین پیاوەكەی قاسم سولەیمانی سەرپشك كرد و عەلی سیستانیش محەمەد رەزای كوڕی و هەردوو نوێنەرەكە سولەیمانی و محەمەد رەزا سیستانیی خۆیان بۆ كارەكە تەرخانكرد و حكومەتەكەیان پێكهێنا، ئەمە حكومەتی " عێراقییە" لە ئەلفەوە تا یا. و كاروبارەكانی تری وەك پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێ ، تەنها وردەكاریی بچوك بوون.
كەواتە عێراق بە تەواوەتی كەوتە ژێر ركێفی دەسەڵاتی ویلایەتی فەقێ عەلی خامنەیی و عەلی سیستانییەوە و بە كورتی ئەم حكومەتی عێراقە حكومەتێكی ئێرانی پوختە و حكومەتێكی عێراقییە كە قاسم سولەیمانی و محەمەد رەزا سیستانی بەڕێوەیدەبەن.
لە ترسی شكستهێنانی حكومەتەكە محەمەد رەزا سیستانی فەرمانیدا بە یاریدەدەرەكانی و ئەوانیش بە شوێنەكەتەكانیان كە:
بە خەڵك بڵێن, عەلی سیتانی هەرگیز دەستوردانی نییە ، بەڵام درۆیان كرد، سیستانیی لە هەموو وردەكارییەكی پێكهێنانی حكومەتدا بەهۆی كوڕەكەیەوە ئامادەیی هەیە، هەر كەسێك كە دەڵێت سیستانیی پەیوەندی بە پێكهێنانی حكومەتەوە نییە یەكێكە لەم دوانە: یان نەزانە یان سیخوڕی ئێرانە.
سیخوڕەكانی ئێران هەوڵی دەدەن پارێزگاری بە ناوبانگی عەلی سیستانی بكەن بەمشێوەیە:
هەر ناز و نیعمەتێكتان هەیە، ئەوە هی عەلی سیستانیی بۆ نمونە ( شەرەفی پاراستن !)
هەر خراپە و ناخۆشیەكیشتان هەیە ئەوا لە خۆتان و حزبەكانتانەوەیە، سیخوڕەكانی ئێران پێگەی سیستانییان گەیاندوەتە پێگەی خوای گەورە و میهرەبان، هەرچی گەندەڵی و شكست و تاڵانبردنی سەروەتی عێراقە بەرپرسی یەكەم و كۆتایی لێی عەلی خامنەیی و عەلی سیستانییە و ئەوانی تر لە سەرۆك وەزیران و وەزیرەكان جگە لە ئامرازێكی جێبەجێكردن هیچی تر نین.