سكانداڵه گه‌وره‌كه
2018-10-25 09:56:54
■ سەرتیپ وەیسی كەریم
ئه‌و زانیاری و نهێنیه‌ی كۆمسیۆن ده‌یه‌وێ بیشارێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی 20ی تشرینی یه‌كه‌م، پارتی دیموكراستی كوردستان پێشنیاز بۆ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ده‌كات، تاوه‌كو له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ڕێكبكه‌ون، بۆ ئه‌مه‌ش مۆڵه‌تی چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م ده‌دات به‌و حزبه، یه‌كێتیش له پێناو كه‌منه‌بوونه‌وه‌ی كورسییه‌كانی به پێشنیازه‌كه‌ی پارتی ڕازی ده‌بێت و داوا له نوێنه‌ره‌كانی ده‌كات واژوو له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و دواتریش ئه‌نجامه‌كان به په‌له په‌ل ڕاده‌گه‌یه‌نن.
پارتی و یه‌كێتیی له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن ده‌نگی 96 بنكه‌ی ده‌نگدان، كه ده‌كاته 119 هه‌زار ده‌نگ به ته‌واوی پوچه‌ڵبكرێته‌وه به ده‌نگی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان، پێشتریش كۆمسیۆن فۆڕمی ژماره 52، كه تایبه‌ته به ڕیزبه‌ندی كاندیده‌كان له‌سه‌ر بنه‌مایی ته‌واوی بنكه‌كان جیاكردبووه به‌و ده‌نگانه‌شه‌وه كه پوچه‌ڵكرانه‌وه.
له كاتی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی زیاتر له 119 هه‌زار ده‌نگ، ده‌بوایه دووباره جیاكردنه‌وه‌و وردبینی له ناوی كاندیده ده‌رچووه‌كان ئه‌نجامبدرابووایه، چونكه پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كاریگه‌ری ده‌بوو له‌سه‌ر ڕیزبه‌ندی كاندیده‌كان، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ كاندید كه ئێستا ده‌رچوون دوای سوتاندنی ده‌نگه‌كان و بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیۆن نه‌یانده‌توانی سه‌ركه‌ون بۆ په‌رله‌مان، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ڕاسته بۆ هه‌ندێ كاندیدی كه سه‌رنه‌كه‌وتوون.
هه‌رئه‌مه‌شه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ڕێككه‌وتنیان كرد، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی دووباره جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی كاندیده‌كان پڕۆسه‌كه دواده‌كه‌وێت، پارتی و یه‌كێتیی ڕێككه‌وتن كه ڕیزبه‌ندی كاندیده‌كان وه‌ك خۆی بێت، له‌كاتێكدا له سنووری پارێزگای هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك، له نێو كاندیده‌كانی یه‌ك لیست ئه‌گه‌ر دووباره جیاكردنه‌وه بكرابووایه، گۆڕانكاری له ڕیزبه‌ندی كاندیده‌كان له‌سه‌رجه‌م حزبه‌كان ڕووی ده‌دا.
به‌سه‌ره‌نجدان به ئه‌نجامی كۆتایی كۆمسیۆن له باره‌ی ژماره‌ی ده‌نگی كاندیده‌كان، ده‌رده‌كه‌وێ ده‌نگی زۆربه‌ی كاندیدی نێو یه‌ك لیستی لایه‌نه‌كان لێكنزیكن، بۆیه له حاڵه‌تی سوتاندنی ده‌نگی ئه‌و 96 بنكه گۆڕانكاری گه‌وره ڕوویده‌دا له ڕیزبه‌ندی كاندید، به‌ڵام كۆمسیۆن ئه‌وه‌ی نه‌كرد.
نموونه كاندیدێكی یه‌كێتیی به ناوی ( عه‌باس فه‌تاح) به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی كۆمسیۆن 3 هه‌زار 97 ده‌نگی هێناوه، له كاتێكدا ئه‌و كه‌سه ته‌نها له سنووری بنكه‌ی یه‌كێك له قه‌زاكان 987 ده‌نگی هێناوه، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیۆن ده‌نگه ئه‌و بنكه‌یه پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه، ئه‌و كاته ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌و كه‌سه ده‌بێته 2 هه‌زار 92 ده‌نگ، به‌ڵام كۆمسیۆن ڕیژه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌روه‌ك خۆی هێشتۆته‌وه‌و كه‌مینه‌كردۆته‌وه، له كاتێكدا له نێو لیستی یه‌كێتیی ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ركه‌وتوو بۆ په‌رله‌مان وه‌ك دوا كاندیدی سه‌ركه‌وتوو له ڕه‌گه‌زی پیاو ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی 2 هه‌زارو 216 ده‌نگه ( واته كه‌مترین ژماره‌ی ده‌نگی كورسیی پیاو له نێو لیستی یه‌كێتیی ئه‌وه‌نده‌یه)، به‌مه‌ش دوای ده‌ركردنی 987 ده‌نگ له ده‌نگه‌كانی عه‌باس فه‌تاح، ناوبراو ده‌نگی ده‌بێته 2 هه‌زارو 92 ده‌نگ ، به‌مه‌ش ناوبراو نابێته ئه‌ندامی په‌رله‌مان و یه‌كێكی دیكه دێته شوێنی.
ئه‌گه‌ر به كرداره‌كی بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیۆن له‌سه‌ر ده‌نگی كاندیده‌كانیش جێبه‌جێبكرابووایه، له نێو كاندیده‌كانی پارتیش گۆڕانكاری گه‌وره له ڕیزبه‌ندی كاندیده‌كان ڕوویده‌دا. بۆ نموونه له نێو لیستی پارتی جگه له‌وه‌ی سه‌رۆك لیست وه‌ك خۆی له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م ده‌مایه‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌بوو گۆڕانكاری له ڕیزبه‌ندی سه‌رجه‌م كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كان ڕووبدات، ئه‌گه‌رێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌بوو دوو پیاوو ئافره‌تێك كه سه‌رنه‌كه‌وتن دوای دووباره جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی كاندیده‌كان سه‌ركه‌وتنیان مسۆگه‌ر بكردبووایه.
ئه‌و نموونانه‌ی سه‌ره‌وه بۆ كاندیدی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ڕاسته به تایبه‌ت لیستی كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ و هه‌ندێ لایه‌نی بچووك، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ركه‌وتن له‌ڕیزبه‌نده‌كه‌دا، به چه‌ند ده‌نگێكی كه‌م جیاوازیان هه‌یه.
سكانداڵ و فه‌زاحه‌ته گه‌وره‌كه‌ی كۆمسیۆن ئه‌وه‌یه، ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له‌باره‌ی ڕیزبه‌ندی كاندیده‌كان وه‌ك ئه‌نجامی كۆمسیۆن بڵاویكردۆته‌وه سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵه‌یه‌و، بێلایه‌نی و پڕۆفێشناڵی كۆمسیۆن خستۆته ژێر پرسیار‌و پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان و په‌رله‌مان داوای متمانه‌و شه‌رعیه‌تیان لێبكه‌نه‌وه.