شیوعیەکانی کوردستان دەتوانن لەو قەیرانە دەرچن کە گیریان تیا خواردووە ؟
2018-10-20 11:29:01
■ بەهادین نوری
لە هە ڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمدا، کە کۆمسیۆن ئەنجامی ٨٥٪ لە دەنگە کانی بڵاوکردەوە، لیستی ئازادی (حشکع) ٨ هەزار دەنگی وەرگرتووە. ئەمەش دەکاتە نزیکەی نیو کورسی لە ١١١ کورسیەکەی پەرلەمان. شایانی باسە کە ئەم حیزبە لە یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمدا، ساڵی ١٩٩٢، ٢٢ هەزار دەنگی وەرگرت کە دەیکردە نزیکەی ٢٪ سەرجەم. لە مەودای ئەم پێنج جارەی هەڵبژاردندا کە لە ٢٦ سالی ڕابردوودا کراوە هەرجارەی ٥٠٠/٣ دەنگ کەمی کردووە. بۆ ئاگاداری ژمارەی دەنگدەران ساڵ بە ساڵ زیادی کردووە، بەپێچەوانەی ژمارەی ئەو دەنگانەی دراوە بە حشع.
ئاساییە ئەگەر ژمارەی کورسیەکانی حیزبێ لە هەڵبژاردندا دابەزێ و لە باتی ٤٠ کورسی ٣٠ یان ٢٠ کورسی بێنێ، بەڵام ئاسایی نیە کە حیزبێ هەر لە سەرەتاوە (٢٢) هەزار دەنگ بێنی و لە ماوەی ٢٦ ساڵیشدا هەر بەرەو کەمتر بجوڵی. بە هەموو پێوەرێکی لۆژیکی دەبێ بەر پرسانی حیزبی لەم چەشنە بەجدی و بەدرێژی لێکۆڵینەوە لە وەزعی وەها بکەن و بگەڕێن بۆ هۆکار و چارەسەریان ئەو ڕێخراوە هەلوەشێننەوە. ئەمە دیاردەیەکی سروشتی نیە کە حیزبێکی تەمەن ٨٤ ساڵی بە مێژوویەکی پڕ لە خەباتی قارەمانانەو هەزاران شەهیدەوە لە دوا هەڵبژاردنی وڵاتە کەیدا (هەرێمی کوردستان) ٨ هەزار دەنگ بێنێ. (حشعیش لە حشکع حاڵی باشتر نیە) .
چ هۆکارێ لە پشتی ئەمەوەیە ؟ بۆچی لە حیزبێکی جەماوەری گەورە وە بوو بە حیزبێکی پەراوێزی وەها بچووک؟ چۆن ئەندامانی خاوێن و دڵسۆز ئەمەیان پێ قوبووڵ دەکرێ ؟
وەلامی جیا جیا هەیە بۆ ئەم پرسیارە. هێندێ هۆکاری ئەم دیاردەیە دەگێڕنەوە بۆ داڕمانی ڕژێمی سۆڤێتی و حیزبی شیوعی بوڵشەڤی. ئەو داڕمانە کە ئەنجامێکی سرووشتی بوو بۆ پەرەسەندنی ڕەوتی ستالینیزم لە حیزبی شیوعی و دەولەتی سۆڤێتی. بەڵێ بێگومان ئەم داڕمانە یەکێ لە هۆکارەکانی لاوازبوونی بزووتنەوەی شیوعی بوو لە هەموو جیهاندا– بە عێراقیشەوە. بەلام زۆربەی حیزبە شیوعیەکانی ولاتانی تر (لە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست) نە پێشتر وەکو حشع بە هێزبوون و نە دواتریش بەم جۆرە لاوازبوون. نوێنەرایەتیان لە پەرلە ماندا نزیکە لە وەزعی پێشوویان. دەبێ بۆ هۆکاری دی بگەڕێن بۆ تەفسیری ئەم دیاردە یە لە حشکعدا .
من نزیکەی ٤٠ ساڵم لە تەمەنی خۆم لە ناو حشعدا بە سەربردو لە حەفتاکانی سەدەی بیستە وە هۆکاری ئەم پاشە کشەی بزووتنەوەی شیوعیم دە ستنیشانکردو کەوتمە ململانێی توند لەگەڵ سەرکردایەتی حیزب. دوای زێتر لە دە ساڵ ململانێ جێگەم نەما لەناو حیزبدا. زۆرم لەسەر ئەم بابەتە نوسیوەو لە ئەلکترۆنیدا ماوە. لێرەدا بە کورتی دەڵێم:
١- لە یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی حشع لە پراگ پاش کودەتای ٨ شوباتی ١٩٦٣و پاش شەهیدبوونی سکرتێری حیزب سلام عادل، ئە و سیاسەتە یەمینیە چەوتە داڕیژراو کۆچکردوو هاوڕی عزیز محمد هە ڵبژێردرا بە سکرتیری حیزب. عزیز محمد یەکێ بوو لە داڕێژەرانی خەتی ئاب و بۆ زێتر لە (٥٠) ساڵی دوای کۆبوونەوە کەش، هەتا کۆچی دوایی کرد بە کردە وە سوور بو لە سەر ئەو هە ڵوێستە.
٢- هەڵەی هەرە گەورەو کوشندەی حشع بەسەرکردایەتی عزیز محمد ئە وە بوو کە شیوعیەکانی گرێدا بە پاشکۆی ڕژێمی سەدام و حیزبی بەعسە وە بۆ ماوەی ٧ سال (٧٢ – ١٩٧٩). ئەم بەرە کلکایەتیە بوو بە خۆرەو چووە لە شی حشع ، گورزێکی لێدا کە هە تا ئیستەش برینەکانی ساڕێژ نەبوەتەوە .
دووەم هەلەی کوشندەی حشع، بە سەرکردایەتی عزیز محمد، ئە وە بوو کە شیوعیەکانی ڕاپێچی شەڕی براکوژی نێوان پارتی و یەکێتی کردو کردی بە پاشکۆی حیزبێکیان دژ بەوی تریان لە ١٩٨٣دا. شە رەکە لە پشتاشانەوە دەستی پێنەکرد وەکو زۆر کەس وەهای دەبینن، بەڵکو لە ٢٨/ ٤/ ١٩٨٣وە، لە بالیسان دەستی پێکرد کە بەرەی جود (پارتی و حشع سۆشیالیست و پاسۆک) هێرشیان کردەسەر مە ڵبەندی دووی یەکێتی لە بالیسان و پێشمەرگەکانی یەکێتیان ڕاونا. سەرکردایەتی پارتی بوو کە نەخشەی بۆ ئەم شەڕە داڕشت. پێی وابوو بەئاسانی سەرکەوتن لەم شەڕەدا بەدەستدێنێ وەک لە شەڕی هە کاریدا بە دەستی هێنا. بەلام لێرە ئەنجامی شەڕ بەپێچەوانەی هەکاری بوو، یەکێتی سەرکەوت و تۆڵەی هەکاری کردەوە. حشعیش زەرەر مەندی یەکەم بوو، هە موو شتێکی لەدەستدا، ٩٠ شەهیدی دا کە زۆریان کادری حیزبی بوون. ئەم تێشکانەش ئەنجامی کلکایەتی حشع بوو بۆ باڵێ لە بزووتنەوەی نە تەوەیی کورد، تەواوکەری تێشکانی پاشکۆگەری بوو بۆ قەومیەکانی عەرەب – بە عسیەکان.
هەر ئەو پاشکۆ گەریەی حشع لەوەدا کۆتایی نەهات کە باسمکرد، بەڵکو بوو بە ڕە وشت و هێڵێکی هەمیشەیی حشع و دواتر حشکع لەماوەی زیتر لە ٥٠ ساڵی ڕابوردوودا. (عزیز محمد بە فەرمی سکرتێری حشع بوو بۆ ٢٩ ساڵ . لە ٩٩٣ دەستی لە کارکێشایەوە بەفەرمی، بەڵام بە کردەوە لە هێندێ خاڵی بنەرەتیدا هەرخۆی سەرچاوە بوو هەتا دوا کۆنگرە کە بەر لە کۆچکردنی گیرا. بەتایبەتی پرسی دانان و لابردنی کادری سەرەکی حشکع ی گرتبووە دە ستی خۆی و لەکۆنگرە کاندا تا پارساڵیش دەبوو بە مەرجیع و حەریسبوو لە سەر پاراستنی کادرەکانی کە بە دڵی خۆی بوون لە پۆستی بەرپرسیارێتیدا، ڕێگر بوو لە هە موو نۆ ژەنکرد نە وە یەک لە حشع و حشکعدا.
زێتر لە ٥٠ ساڵ هاوڕێی کۆچکردو عزیز محمد بە عەقڵیەتی ستالینیزم، لە نوسخە یەمینیەکەی ستالینیزم، بزووتنە وەی شیوعی بە ڕێوەبرد. بە هیچ جۆرێ خەمی سەربەخۆیی سیاسی حیزبی نە بوو، هەمیشە هێڵی پاشکۆگەری هەڵدەبژارد. بە کاریگەری ئەو پا شکۆگەریە حشع سیقەی جە ماوەری لەدەستداو ساڵ بەساڵ بچوکتر دە بۆوەو دەنگەکانی کەمتر دەبوونەوە، تا لە هە ڵبژاردنی ٣٠ ئەیلولی ڕا بردوودا دابە زی بۆ ( ٨ ) هەزار !
شیوعیەکانی عێراق، بە کوردستانیشەوە، لە چلەکان و پەنجاکانی سەدەی پێشوودا بە خەباتی چینایەتی و جەماوەریەوە خۆیان لە حیزب و هێزە سیاسیەکانی تر جیاکردبووە. ئەمە لە فەرهەنگی سیاسی حیزبیدا بزر بوو لە ساڵانی سەرکردایەتی عزیز محمددا. ئەگەر وانیە فەرموو بە ڵگە بینە !! لەباتی باوەڕو پشتگیری ڕەنجدەران و هە ژاران شیوعیەکان دڵیان بە ڕەزامەندی و مەدح و سەنای سەرکردە نەتەوەیی و بۆرژوازیەکان خۆشبوو بۆ سەرکردایەتی حشکع.
بەم چەشنە هێز و توانای حشع و حشکع دابەزی تا بوو بەمەی ئەمڕۆ دە یبینین. لێرەدا پرسیاری گەوهەری چیە ؟ یان بە وشەیەکی دی: هیچ چارەسەرێ بۆ وەزعی حشکع هە یە ؟
پێویستە پێشەکی ئەوە بزانرێ کە چارەسەری نەخۆشی موزمین زەحمە تترە لە چارەسەری نەخۆشی تازەپەیدا بوو. ئەمەش کە حشکع بە دەستیەوە دەناڵێ نەخۆشیەکی موزمنە، تەمەنی لە ٥٠ ساڵ تێپەڕ بووە. ئەمە پرسەکەی ئاڵۆزتر و زەحمە تتر کردووە. بەڵام ڕێگەی چارەسەر دانەخراوە ئە گەر شیوعیەکان بەجدی چارەسەریان بوێ.
ئەم پرسە پێویستە بخرێتە بەر باس و گفتوگۆیەکی بەربڵاو، تە نها لە ناو ئەوانەدا نا کە ئیستە کادرو ئەندامی حشکعن، بەڵکو ئەوانەش بگرێتەوە کە پێشتر کادرو ئەندامی بوون بەهۆی خیلافاتی فکری و سیاسیەوە جێیان هێشتووە و ئیستە لە دەرەوەی ولات دەژین یان لەناو ولاتدا.
لە وتارێکی داهاتوودا منیش ڕاو بۆچوونی خۆم بلاودە کەمەوە دەربارەی جارەسەری ئەم کێشەیە.