سێبەری ئیدارەی ترەمپ لە "سعودیە"دا
2018-10-19 19:05:28
■ یاسین نادر
نازارێت لە مێژووی ئەمریکادا سەرۆکێکی هاوشێوەی ترەمپ دەدۆزرێتەوە کە هاوشێوەی ئەو ئەوەندە بەردەی پارەوپول بێت، کە لە دونیای ئەمڕۆدا وا دەیبینین، بەو پێیەی کە سعودیەکان پارەی بێشوماریان بەردەستە، بوونەتە هۆی ئەو زلهێزێکی وەک ئەمریکا هەمیشە شوێنپێی کاروبارەکانیان بگرێت و بەبێ هیچ ئەملاولاو گوتنێکی تر هەمیشە بەڕاستەوخۆ داوای پارە لەوان بکات. کە لەم نێوەندەشدا ئەوە بەڕوونی دیارە کە سعودیەکانیش دەیانەوێت خودێتییەکیان پیشانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و دونیا بدەن کە ئێمەش هەبوونیەتێکمان هەیە.
دیار نییە لەم ڕۆژانەدا سعودیە فەرمانبەرداری ئەمریکایە!! یان ئەمریکا فەرمانبەرداری ئەوە و لەو پەیڕەوی دەکات. بەڵام شتێک کە ڕوونە ئەوەیە کاریگەری پارەی سعودیا لەسەر ترەمپ و دونیای ئەمریکا بەگشتی تا ئێستاکە هەمیشە سعودیای وەک هاوبەشێکی ئەمریکا لە ناوچەکەو جێبەجێکەری سیاسەتەکانی ئەو دەردەخات.
ترەمپ بەئاشکرا ئەوەی گووتوە کە تا تەواوی پارەی سعودیا نەخاتە گیرفانییەوە، واز لە سعودیەکان ناهێنێت، کە ئەم ئەگەرەش تا کۆتایی قۆناغی سەرۆکایەتی ئەو ڕەنگە بەدی بێت یانیش نەیەت.
بە گەورەبوونی چیرۆکی تیرۆری ڕۆژنامەنووس و ڕەخنەگری سعودیایی "جەمال خاشقچی" لە باڵیۆزخانەی سعودیا لە تورکیا، زۆر کەس لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە چاوەڕوانیی ئەوەدان کە کاردانەوەی توند بەرانبەر بە سعودیاو کاربەدەستانیی ئەم وڵاتە بکرێت. ئیتر هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکاش ئەمە هەمیشە لەسەر زاریانە کە سزای وڵاتان بدەن؛ چ سعودیا لە ئێستاو هەر وڵاتێکی تریش بێت. بەڵام ترەمپ بەئاشکرا ڕایگەیاندووە کە ئامادە نییە بۆ تیرۆرکردن و گیانی لەدەستچووی نەفەریک، چەندسەد ملیارد دۆلار گرێبەستی خۆی لەگەڵ ئەم وڵاتەیەدا تێکو وێک بدات. بە ئەگەرێک لەم سەروبەندەدا، بەریتانیاو ئەمریکا ڕەنگە لە هەوڵی ئەوەدا بن، کۆنفڕانسی ئابووری لە سعودیا وەک سزایەک بەکار بێنن.
لەلایەکی ترەوە هەندێک لە بەرپرسانی سعودیا ئەم حاڵە لاوازەیان لە ترەمپدا دۆزیوەتەوە و هەڕشەو گوڕەشەی ئەوەیان کردووە، لە ئەگەری هەر گوشاریک لە سەر وڵاتەکەیان نە تەنها گرێبەستە سەربازی و چەک پێفرۆشتنەکانیان لەگەڵ ئەمریکادا هەڵدەوشێننەوە، بەڵکوو هەوڵ دەدەن چەک و تفاقی پێویستیان لە ڕێگەی ڕوسیاو چینەوە دابین بکەن و هاوکاری ترەمپ لە سزادان و ئابڵۆقە نەوتییەکان لەسەر ئیراندا نەکەن و نرخی هەر بەرمیلە نەوتێک بە ٢٠٠دۆلار بگەیەنن و لە ناوچەکەش واز لە ململانێکرنی ئێران چیتر بێنن، تا ئێران لە ناوچەکە هەر بە سەیتەرەیی ڕۆڵی خۆی بهێڵێتەوە، شتێک کە هەندێک ئاماژەی بچووکیشی لە قەزیەی خاشقچییەوە بەنسبەت ئێرانەوە دەبینرێت کە تا ئێستاکە ئێران، سعودیەکان بەجۆرێک تاوانبار لەم قەزیە نازانن و لەبارەیەوە هیچ گوتویژ و باسێکیان لەسەر نەکردووە.
ئەم چیرۆکەش گەر وردتر لێ بڕوانین تاڕادەیەک لە هاوشێوەی ئەو هەڕەشانەیە کە عەرەبستانی سعودی لە کاتی پەسەندکردنی یاسای "جاستا" لە دژی خۆی کردی و بووە هۆی ئەوە کە ڕاپۆرتی دەزگا هەواڵگریەکانی ئەمریکا کە بەئاشکرا سعودیایان بەرپرسی ڕووداوی یانزەی سیپتەمبەر دەزانی، لەسەر خۆی لابدات.
یانیش کاتێک ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوی سعودیای بەهۆی کوژرانی منداڵانی یەمەنی خستە لیستە ڕەشەوە، بە گووتەی سەرۆکی پێشووی ئەوکاتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆی هەڕەشەی دارایی سعودیەکان، لەم بابەتەش لەوان بوران و لێخۆشبوونیان کرد.
بەهەرحاڵ هەرچەندە ترەمپ و ئیدارەی ئەمریکا ئاوا هەڵسوکەوت گەلیک لەبارەی سعودیاوە بنوێنن، ئەوانیش بە گووتەی خۆیان هەنگاوی ئاراستە پێچەوانەیان بۆ ئەوان دەبێت کە هەموویان لە سەرچاوە داراییەکان لە قازانجی ئەمریکادا خۆی دەبینیتەوە.
چاودێرانی سیاسی باش ئەوە دەزانن ترەمپ لە گرێبەستە سەربازیەکانی پەشیمان نابێتەوە. ئەگەر لەم نێوەندەشدا بەو پێیەی ئاماژەی پیکرا قسەو هەڕەشەکانیی سعودیا سەربگرێت و ئەو وڵاتانەی کە وەکوو ئەمریکاو بەریتانیا کە بانگەشەکەری مافیی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕینن، بکشێنە دواوە، ئەوکات دەتوانین بڵێین عەرەبستان سواری قەزیەو باس و بارودۆخەکان لە ئێستادایەو توانیوێتی ڕەگە خەونبینینی هەموو وڵاتانیی ڕۆژئاوایی بگرێتە دەستەکانیی خۆیەوە.
وڵاتانیی تر هەنگاوێکی سعودیەکانیان لەبارەی کەنەداوە لە ماوەکانیی ڕابردوودا لەبیر نەکردووە، کاتێک کە کەنەدا دژایەتیی هەڵسوکەوتی سعودیەکانیی لەبارەی گرتن و ئەشکەنجەدانی چالاکوانانی ژنانی سعودی کردبوو، لە هەنگاوی پەرچە کرداریدا سعودیەکان باڵیۆزی کەنەدایان لە وڵاتەکەیان ناردە ماڵەوە و هەنگاوی ئابووری تریشیان پەیوەست و پەیوەند بە کەنەداوە ڕەفز کردەوە و تا سەرمەشقێک بۆ هەنگاوانیکی تر بێت کە لە دژی سعودیا لە داهاتوودا ڕەنگە بە ئەنجام بگات یان بەئەنجام بگەیەنرێت.