Draw Media

هیچ هێزێک ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت بە بێ تەوافقی سیاسی

هیچ هێزێک ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت بە بێ تەوافقی سیاسی

2018-10-19 18:54:19


■  بەختیار نامیق 
ڕیکەوتننامەی ستراتیژی ڕێککەوتنێکی دابەشکاریە و لە هەناویدا هەڵگری هاوسەنگی نێوان زۆنی زەرد و سەوزە و بە دابەشکاری جوگرافیای ئەودیو دێگەڵە و ئەم دیو دێگەڵەشەوە ، ئەگەر چی بزوتنەوەی گۆڕان و پڕۆژەکەی کاک نەوشیروان کارکردن بو لەسەر سڕینەوەی ئەم دابەشکاریە ، بەڵام تا ئێستاش ئەگەر کاڵ بوبێتەوە نەتوانراوە ئەم هێڵە دابەشکاریە بسڕرێتەوە ، ئەم دابەشکاریە دابەشکاریەکە کە خواستی ناوەکی نیە لە دەرەوە هێزە ناوچی و جیهانیەکان ( ئێران و تورکیا وئیستەش ئەمریکا ) هێلکاریان بۆ کردوە بە پێ ی بەرژەوەندی خۆیان ، بەلام ئەوەی لە واقعدا هەیە ( کە من تەواو دژی ئەمەم ) ئەوەیە هیچ هێزێکان (پارتی و یەکێتی ) ناتوانن حکومەت پێکبهێنن ئەگەر نەک (٥٠+١) دەنگەکان بەدەست بهێنن بە سێبەر و پاشکۆکانیشیانەوە ، بەڵکو هەر یەکێکیان ٨٠ کورسیش بهێنن هیچ لایەکیان ( پارتی و یەکێتی ) ناتوانێت حکومەتێک پێک بهێنێت کە حوکمی تەواوی هەردو زۆنەکە بکات ، گریمان پارتی بە کەمایەتیەکان و شوعی و حسکەوە دەتوانێ زیاتر لە (٥٠+١) ی هەبێت ، بە پێ ی یاسا دەبێت خۆی بتوانێت حکومەت پێک بهێنێت بێ گەڕانەوە بۆ یەکێتی یان کۆمەڵ یان گۆڕان یان بەشەکەی تری یەکگرتو ، بەڵام لەسەر بنەمای ڕێککەوتننامەی ستراتیژی دوا جار دەبێت هاوسەنگی هێز هەبێت و بە تەوافق حکومەت پێکبهێنرێت ، خۆ ئەگەر یەکێتی لەگەڵ کۆمەڵ و هاوپەیمانی و گۆڕان و نەوەی نوێ و باڵێکی یەکگرتو هەوڵی پێکهێنانی حکومەت بدات وەک لیستێکی هاوپەیمانی دیسان هەر ناتوانێ حکومەتی گشتی دروست بکات هەر دەبێت بگەڕێنەوە بۆ تەوافقی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی ، چونکە نەپارتی دەستەڵاتی دانانی پۆلیسێک یان بەڕێوەبەری فەرمانگەیەکی هەیە لە زۆنی سەوزدا بێ ڕەزامەندی یەکێتی و پشک بە پشک نە پارتی ، هەمومان دەزانین ئەگەر بەڕێوەبەرێکی پارتی لە زۆنی سەوزدا بونی هەبێت لە بەرامبەردا دەبێت بەڕێوەبەرێکی یەکێتی لە زۆنی زەردا ببێت و هەردو بەڕێوەبەرەکە هیچ دەستەڵاتێکی نابێت بێ پرسی حیزبی دەستڕۆیشتوی ئەو زۆنە ، پۆستی حیزبەکانی تریش دابەشکراون لە سنوری هەردو زۆنەکەدا ، پارتی بە دراسە دەیویست ئەم دیوارە تێک بشکێنی و کاک نەوشیروانیش لە ڕێ ی گۆڕانەوە دەیویست کۆی دابەشکاریەکە هەڵوەشێنێ و پرۆژەیەکی نیشتمانی بێ جیاکاری جوگرافی و حکومداری شوێنی بگرێتەوە ، بەڵام پارتی وردە وردە خەریک بو تەواوی دەستەڵاتەکانی دەبردەوە هەولێر و زۆنی سەوزی کردبوە پاشکۆی خۆی وە جومگە هەستیارەکانی حکومەتی بۆ خۆی داگیرکردبو یەکێتی خستبوە ئینعاش و بێهۆشی کردبو ، بەڵام دوای هەڵپساردنی سەرۆکایەتی هەرێم و (١٦ ی ئۆکتۆبەر) و بە دیاری کروای سەرۆکی کۆماری عێراق بە تەواوی پارتی خستوە ناو چوارگۆشەی یەکەمی ساڵی ١٩٩٢ ، هەر بۆیە هیچ کامیان ناتوانن حکومەت پێکبهێنن بە بێ گەڕانەوە بۆ تەافقی ناو ڕێککەوتننامەی ستراتیژی ، بەشکاری لە پۆستەکاندا و حیزبەکانی تریش بە پێ ی قورسایی خۆیان پشکیان لەم تەوافقەدا دەبێت ، ئیتر هەرکامیان بڵێت خۆمان حکومەت پێکدەهێنین ئەوە تێکجونی هاوسەنگیە و هەرگیز ناتوانن ، ئەوەشی پێ ی دەلێن یاسا و دیموکراسی دەنگی زۆرینە دوا جار دەبێت بچێتەوە سەر هەمان ڕێکەوتن . 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand