Draw Media

ئەو ٤ سێوەی ڕێڕەوی دنیا و قیامەتیان گۆڕی

ئەو ٤ سێوەی ڕێڕەوی دنیا و قیامەتیان گۆڕی

2018-10-16 19:58:05


■  شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
سێوەکەی ئادەم و حەوا ، سێوەکەی ئیسحاق نیووتن ، سێوەکەی ستیڤن جۆبس و سێوەکەی بارزانی..!!
لاتان سەیرنەبێت کە دەڵێم سێوەکەی بارزانی ڕێڕەوی دنیای گۆڕی .! 
ئاخر ئەو سێوە بوو (سوننە و شیعە) و (تورکیا و ئێران) و (ئێران و عێراق) و (ئێران و ئەمەریکا) و (تورک و فارس و عەرەب)ی کردەوە بە برای گیانی بەگیانی بۆ گیانی کورد و خاکەکەی ، بەڵێ ئەو سێوەی گوایە وەیخڕ پاشا لەنێوان کورد و عەرەبدا عێراقی پێ لەتکرد ڕێڕەوی ئەو دنیایەی کورد و دوژمنەکانی گۆڕی کە سەدساڵ بوو لەپێناویدا تێکۆشاین و قوربانی بۆ درا..!!
ئەو سێوەی فڕۆکەخانە و گومرگ و نەوت و غاز و خاکی پێ تەسلیمی عێراق کرایەوە ، ئەو سێوەی کوردی پێ دوو لەت کرا و پێشمەرگەی پێ قاش کرا ، ئەو سێوەی خوێنی دوو هەزار پێشمەرگەی شەڕی داعشی پێ بەفیڕۆچوو ، ئەو سێوەی برینی هەزاران برینداری دژبەتیرۆری کولاندەوە ، ئەو سێوەی بووە خەنجەرێکی ژەهراوی کە هێواش هێواش بۆ هەنجن هەنجن کردنی جەستەی قودسی کوردستان تیژدەکرایەوە ، ئەو سێوەی ڕەنج و خوێنی سەدساڵەی کوردی پێ بە هەدەردرا..!!
لەت کردنی ئەوسێوە نەبوایە چ هێزێک دەیتوانی ئەو ڕێڕەوە بگۆڕێ و بەوجۆرە دوژمن زاڵ و سەرکەوتوو ئێمەش پەنجا ساڵ بۆ دواوە بگەڕێینەوە ؟

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand