مەسەلەکە گەورەترە لەهەڵە؛ جیایان مەکەنەوە،هەردوکیانن
2018-10-16 19:52:16
■ هۆشیار عەبدوڵا
ریفراندۆم تەنها هەڵەیەکی سیاسیی نەبوو ،بەڵکو گەورەترین تاوانی سیاسیی و مێژوویی بو بەرامبەر سەربەخۆیی نیشتیمانیی کرا .
ریفراندۆم سوتاندنیی کارتی راپرسی بو بۆ سەربەخۆیی ، دورخستنەوەی ئامانجی باڵای سەربەستی بو دەیان فرسەخ ئەمە هەڵەیە یان تاوان؟! .
شانزەی ئۆکتۆبەر زادەی ئەو تاوانە بو کە بەکارتی راپرسیەوە کرا ، پارتی و یەکێتی پێکەوە لە هەردوکیان بەرپرسیارن .
چەند مانگێک پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم گوتمان ، راگرتنی ئەوەی پارتی ناوینابوو شەمەندۆفێری ریفراندۆم ئەرکێکی نیشتیمانیە، کەمبون ئەوانەی گوێیان گرت!.
ریفراندۆم لە کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە بێ یەکێتی چۆن ئەکرا ؟!
پارتی بە چ پێوەرێک بێ بەریە لە شانزەی ئۆکتۆبەر ؟!
ئەو دو حزبە کاتێک لەسەر ریفراندۆم و شانزەی ئۆکتۆبەر دەستی پیس بەیەک ئەسڕن ، حەق نیە خەڵکی تر بۆیان تەواو بکات .
قسە راستەکە ئەوەیە ، ریفراندۆم و سوتاندنی کارتی راپرسی ، شانزەی ئۆکتۆبەر و بەکوشتدانی دەیان گەنج و سوتماک بونی سەدان ماڵ و ژیانی هەزاران هاوڵاتی یەکێتی و پارتی پێکەوە لێی بەرپرسیارن ، جیایان مەکەنەوە