١٦ی ئۆکتۆبه‌ر خیانه‌ت و ملهوڕی
2018-10-15 20:32:46
■ ئومێد خۆشناو
له ١٦ی ئۆکتۆبه‌ر پێكدادانی ئەقڵییەتە نەزۆكەكان لەلایه‌ن گروپێکی ناو یەكێتی تۆختربۆوه، بۆیە مافی هەر تاكێكی كوردە پرسیار بكات كە ئەم چەشنە لەسیاسەتی خیانەتكردنی تاقمێكی ناو یەكێتی،
بۆ چی، بۆ كێ و بەرەو كوێ‌یە؟
ئەگەر ئامانجی سیاسەت بەلای ئەوانەوە خۆفرۆشی نییەو كۆمەڵگەیە، ئەوە كۆمەڵگە كەرامەت و غیرەتی هەیە، واتە وەك ئەوان بێ كەرامەت و بێ غیرەت نییە و نابێ، ئەگەریش رەفاهیەتی كۆمەڵگەیە، ئەوە كۆمەڵگە دووركەوتنەوە لە نەهامەتییەكان و نزیكبوونەوە لەخۆشییەكانی مەبەستە، نەوەك داگیركاری و ستەم و عروبچیەتی و بێگانه په‌رستی ...؟!!
ئیتر لە دوای داستانی سیحێلا و پردێ و محمودیه‌و مه‌خمور بۆ خۆفرۆشان مەعلوم بوو كە هیچ ئیردایەكی خۆسه‌پێن بوونی نیە بتوانێ بە زۆرە ملێ و ملهوری تاقمێكی هەرزەكار ناسنامەی كوردستانیەتی كەركوک بسڕێتەوە ، ئیدی پێشمەرگە و خه‌ڵکی کوردستان ئامادە نین سەر بۆ هیچ هێزێك بچەمەێنن،ته‌نها ئه‌و مرۆڤه موتووربه‌کراوه‌نه‌ی په‌روه‌رده‌ی خیانه‌ت نه‌بێ که، هه‌رده‌م ئاماده‌ی خۆفرۆشی و خیانه‌ت و خۆ چه‌ماندنن.
به‌نه‌فره‌ت بێ ئه‌و ڕۆژه‌ی که خیانه‌ت وه‌ک باران به‌سه‌رمان داباری و فوو له چرای هیوای گه‌لێک کرا،ڕوو ڕه‌شی هه‌میشه‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌رو بکه‌رانی خیانه‌ت....