16ی ئۆکتۆبه‌ر له نێوان خیانه‌ت و شانازیدا !!!
2018-10-15 20:27:57
■ کاروان عه‌لی شامار
(1) له‌دوای ساڵێک له داگیرکاری که‌رکوک و ناوچه دابڕێنراوه‌کان، ڕۆژ به ڕۆژ ڕاستی زیاتر له‌سه‌ر ڕوداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ر بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌رده‌که‌وێ. به هه‌موو پێودانگه‌کان 16ی ئۆکتۆبه‌ر ده‌رئه‌نجام بوو هۆکاری سه‌ره‌کیی رودانیشی ریفراندۆمه‌که‌ی پارتی و بارزانی بوون، ساده‌تر بڵێین گه‌ر ریفراندۆم نه‌کرایه هه‌رگیز سوپای عێراق نه‌یده‌توانی به‌وخێراییه ئه‌و هه‌موو پێشڕه‌وییه بکات و زیاتر له نیوه‌ی خاکی هه‌رێمی کوردستان به شه‌و ڕۆژێک داگیر بکات!
(2) پارتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌مترین ده‌نگ و سه‌نگی له که‌رکوکدا هه‌یه‌و هه‌میشه له‌پلانگێڕیدایه‌و هه‌ر جاره‌و سیناریۆیه‌کی نوێی تاقیکردۆته‌وه جارێک داعش دێنێتە سەری و جارێکیش به ناوی ناسیونالیزمی کوردییه‌وه عه‌ره‌ب و تورکمانه ره‌سه‌نه‌کانی شاره‌که‌ی له دۆستایه‌تییه‌وه دەکا به دژ، کۆتا جاریش به‌هۆی به‌شداری نه‌کردنی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کورد دوو کورسی په‌رله‌مانی عیراقی له‌ده‌ستدا!
(3) جگه له نامه‌که‌ی تیله‌رسن بۆ بارزانی که زۆر به‌ڕاشکاوانه مه‌ترسی و لێکه‌وته‌کانی ریفراندۆمی باسکردبوو له هه‌مان کاتدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌رپرسانی یه‌کێتیشی له‌و مه‌ترسیانه ئاگادار کردبووه‌و پێشی وتبوون که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه مه‌ده‌ن له که‌رکوک و ناوچه دابڕێنراوه‌کان ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت لێ بارزانی سورتر بوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و پرسه چون بارزانی له‌و کاته‌یا ته‌نها ریفراندۆمی به‌ده‌سته‌وه مابوو بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونی له مێژینه‌ی بێته‌دی که ئه‌ویش بریتی بوو له وێرانکردن و به حه‌له‌بکردنی شاری که‌رکوک!
(4) سه‌رکرده پرۆپارتییه‌کان و لاوازی میدیا‌و سۆسیال میدیاکانی یه‌کێتی فاکته‌ری سه‌ره‌کی بوون بۆ ئه‌وه‌ی پارتی وه‌ک پاڵه‌وان نیشان درێت و یه‌کێتیش وه‌ک خیانه‌تکار! نه‌ک ته‌نها ڕۆشنفکرو خه‌ڵکه هۆشیاره‌که لێ عه‌وامه‌کانیش درکیان به‌وه کردبوو ئه‌وه‌ی له هه‌گبه‌ی پارتیدا بوو لە پێداگری بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم جێبه‌جێکردنی پلانێکی مه‌ترسیداری ئیقلیمی بوو بۆ خاپورکردنی شاری که‌رکوک. جووت که‌ناڵی ئامۆزاکان له‌بری دیوه راسته‌که دیوێکی تری ڕوداوه‌کانیان نیشان خه‌ڵک ده‌دا!
(5) ئه‌وه‌ی ماڵباتی بارزانی له ریفراندۆمه‌که‌دا دژ به هاونیشتیمانیان کردیان له هه‌ر وڵاتێکی تری دنیا بایه وا به سانایی لێی قەبوڵ نه‌ده‌کرا له‌به‌رامبه‌ریشدا حیکمه‌ت و ژیری به‌شێک له به‌رپرسانی یه‌کێتی به‌تایبه‌ت سه‌رکرده گه‌نجه‌کانی نه‌بایه ئه‌وا ئافاته‌کانی ریفراندۆم کوردستانی به‌ده‌ردێک ده‌برد که ده‌یان ساڵی پێویست بایه بۆ پارسه‌نگکردنی ئه‌و باره لاره‌ی که بارزانی عه‌رابه‌که‌ی بوو.
(6) کۆتایی... گه‌ر 16ی ئۆکتۆبه‌ر لای پارتی و هاو ئاوازه‌کانی خیانه‌ت بێ ئه‌وا لای زۆرینه‌ی خه‌ڵک شانازییه‌و قۆناغی به‌هێزبوون و هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌کێتی و باش بوونی دۆخی ئابوریی و کۆمه‌ڵایه‌تییە لە هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مه وێرای پاراستنی ناوچه دابڕێنراوه‌کان له ئه‌گه‌ری خاپوربوون و ڕودانی کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی مرۆیی‌دا. هه‌ر ئه‌م ڕوداوانه‌ش بوون به‌هۆی دورخستنه‌وه‌ی بارزانی له کورسی سه‌رۆکایه‌تی که زیاتر له سی ساڵه خاوه‌ندارێتی کردبوو. هه‌ڵسه‌نگاندنێکی بابه‌تیانه بکه‌ین بۆ روداوه‌کانی دوای 16ی ئۆکتۆبه‌ر ئه‌وا ده‌سکه‌وتی باشی لێ به‌ده‌ست هاتووه‌و یه‌قینم نه‌وه‌کانی ئاینده به ئینسافه‌وه له ده‌وری یه‌کێتی و ئه‌و سه‌رکردانه ده‌ڕوانن که عه‌قڵمه‌ندانه ڕووبه‌رووی پلانگێرییه‌کانی پارتی و بارزانی بونه‌وه.