رێکاری یاسایی تانەدان لە بریارەکانی کۆمسیۆن
2018-10-15 10:45:57
■ ئومێد جاف
هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە (٣٠ ئەیلولی ٢٠١٨) ئەنجامدرا، عرفی پێشلکاری و ساختەکاری لە هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە. دەتوانین بڵێن بەشێک لە هۆکارەکان پەیوەسەتە بە (یاسای هەڵبژاردن، لایەنی جێبەجێکاری هەڵبژاردن و ئیرادەی دەسەڵاتی سیاسی و هۆشیاری تاکی کۆمەڵگا).
ریکاری یاسایی لە یاسای کۆمسیۆن (علی سبیل حصر) هاتووە، کە لە ساتی دەست پێکردنی هەڵبژاردن بۆ ماوەی (٤٨) کاتژمێر لایەنی زەرەرمەند مافی پێشکەشکردنی سکاڵایان هەیە. پاش ئەوەی ئەنجومەنی کۆمسیۆن بریار لەسەر سکاڵاکان دەدات و بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی لە (٣) رۆژنامەی رۆژانەدا بڵاوی دەکاتەوە یان کۆمسیۆن لە رۆژنامە و سایتی تایبەت بەخۆ بڵاوی دەکاتەوە.
لایەنی نارازی لە بریارەکان دەتوانێت تانە لە بریارەکە بدات لە دەستەی دادوەری هەرێم لە ماوەی (٣) رۆژ لە رۆژی دوای بڵاوکردنەوەی بە لەبەرچاوگرتنی رۆژانی فەرمی پشو.
پێویستە دەستەی دادوەری لە ماوەی (٧) رۆژدا بریار لەسەر یەکلایی کردنەوەی تانەکان بدات. بریاری ئەم دادگایە بنەبرە(کۆتایی)ە.
پاش تێپەراندنی ئەم رێکارانە کۆمسیۆن ئەنجامەکان ئاراستەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان دەکات بە مەبەستی تصدیق کردنی. دواتر کۆمسیۆن ئیعلانی ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردن دەکات بە رێژەی سەدی لیستە بەشدارەکان و ناوی کاندیدە سەرکەوتووەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان.
* پارێزەرو شارەزای بواری هەڵبژاردن