Draw Media

كۆچی هاونیشتمانیان و بێ باكی دەسەڵات 

كۆچی هاونیشتمانیان و بێ باكی دەسەڵات 

2018-10-13 06:24:33


■  كەمال محەمەد

ویژداهەرگیزتوانای هەڵگرتنی كۆچ و مەرگی هاونیشتمانیانی نییە،بۆیەلەرەوشێكی بەم جۆرەدادەتوانین باشتردەرك بەم تراژیدیانە بكەین كەلەپێناوهەوڵی بەردەوامكردنی هەبونداقۆناغێكی نوێی شەڕی ژیانیان دەست پێكردوە،هۆكاری ئەمانەش ئەنجامی كەڵەكەبونی درێژخایەنی سیاسەتی دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمەیە كەخەمی گیرفان. و كورسی بازرگانیان لەپێش خەمی خاك و خەڵكدابووە .

بەشێوەیەكی گشتی پاوانی سیاسی و حكومڕانی لەم هەرێمەداگوزارشت لەڕاستییەك ئەكات كەژیانی ئازادبەگوزارشتێكی ڕاست نەگەیشتوەو زیاترئەرستۆكراسی خێڵ و سیستەمی بنەماڵەیی و دەسەڵاتە خۆسەپێنەكان دەرخراونەتە پێش ولەوڕوانگەوە كۆنتڕۆڵێكی توندخراوەتەسەر ئەم جۆرەسیستەمە سیاسیە.

لەكورستانی ئەمڕۆماندائابوری تەواووەك ئامرازێكی زۆرداری و بەسیخوڕیكردن بەكاردەهێنرێ ولەرێگەی بێكاری و برسیكردنی كۆمەڵگاوە هەوڵدەدرێت داماڵینی سەرجەم فاكتەرە چارەسەرییەكانی ژیانێكی هاوچەرخ وتەنانەت سەرەتاییش بدرێت و هەوڵی ئەوەئەدەن لای تاك وای نیشان بدەن كەچاوەروانیكردنی چارەسەری ڕیشەیی جارێكی دیكە خۆخەڵەتاندنە،یان باشتربڵێین بەڵكوسەرەكیترین كۆسپی بەردەم چارەسەریشە .

هەردوپارتی دەست ڕۆشتووهاونیشتمانیانیان مەحكومی سنورەكانی مەرگ كردۆتەوەوئەوەی لەبەرمیداماوە ژیانێكە بەتەواوی مەحكومی بێ چارەیی كراوەوهەڵهاتنیان لەنیشتمان وەك بڵێی دواسەنگەرە لەدەستیان مابێتەوە،چون چەمكی پاراستنی پشت بەستووبەمرۆڤ بونیان گوزارشت لەدۆخێك دەكات كەزۆرلەوواتایە دوركەوتۆتەوە كە ئەم خاكە بەهی خۆی بزانێت ! هۆكاری ئەم بێ هیواییەش ئافراندنی ئەودۆخە چەقبەستوەیە لەبواری ئایدۆلۆژی و سیاسی و حكومڕانییەوە كەسیستەمێكی ناپێویستەوهەڕەشەلەژیانێكی ئازاددەكات و دەرفەتی بەردەوامبونی پێ نادات .

دەستێوەردانەكانی پارتەدەسەڵاتدارەكان بۆكۆمەڵگاوچەوسانەوەی كۆمەڵگالەئاستێكدایەكەتاك نەتوانێت هیچ یەكێك لەكێشەمادی و مەعنەوییەكانی شیكاربكات،بۆیەلەكەنارخستنی خاكەكەیان بەجۆرێك لەجۆرەكان بوەبە چیرۆكی سەرلەنوێ گەڕان بەدوای خۆیاندا.هەرئەمەشەوایكردوە كەبێ باكی دەسەڵاتدارانی جگەلەقوڵكردنەوەوبنبەستكردنی كێشەكان هیچ ڕۆڵێكی دیكەنەبینن و تواناكاری ئەوەیان تێدانەبێت بناغەیەكی بەهێزبۆسەرلەنوێ بونیادنانەوەی تەواوی بوارەكانی سیستەمی سیاسی و حكومڕانی بەدیموكراتیزەبون بكەن،چون سیستەمی دیموكراسیانە پێویستی بەپەروەردەیەكی ئایدۆلۆژی و سیاسی و ئەخلاقی زۆرهەیە بۆئەوەی بتوانرێت پێداچونەوەبەسیستەمە شكستخواردەكە بكاتەخاڵێكی بەهێزبۆوەرچەرخان و ئەم بەهێزبونەش كاریگەری خۆی لەسەرپێشخستنی چارەسەری كرداریش بخاتەڕوتاوەكوچارەنوسی هاونیشتمانیانی نەگاتەئاستی كۆچ و تەنانەت كۆچی هەتایی .
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand