نهێنییه‌كانى بڕیارى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه
2018-10-10 14:38:40
■ سەرتیپ ویسی كەریم
ماوه‌ى سێ ڕۆژه دادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر پرسی پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی يه‌كلاكردۆته‌وه، دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێری تایبەت بە هەڵبژاردن، ئەو خاڵەی لە بڕیارەكەی كۆمسیۆن هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه ، كە بڕیارەكەی كۆمسیۆن لە راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی كۆمسیاراندا لە رۆژی 29ى ئه‌یلول، كە لە بڕگەی پێنجەمیدا هاتبوو " پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران دەبێت ".
بڕیارەكەی دادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر پەسەندنكردنی ئه‌نجامه‌كانى له دوو له‌سه‌ر سێ كرد به ( 50 + 1 ) واتا بە دەنگی (5) ئەندام لە كۆی (9) ئەندامەكەی ئەنجومەنی كۆمسیاران.
ماوه‌ى سێ ڕۆژ ده‌بێت دادگا به ڕێككه‌وتنى ژێر به‌ژێرى نێوان پارتى و یه‌كێتیى، به بێ ئه‌وه‌ى ئه‌ندامانى كۆمسیاران هه‌موویان ئاگایان لێبێت، جگه له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى بڕگه‌ى تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان، بڕگه‌یه‌كى دیكه‌ى له بڕیاره‌كانى كۆمسیۆنى له 29ى ئه‌یلول هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : چوونه ژووره‌وه‌ى خه‌ڵكانى بوارى سه‌ربازى و ئاسایش بۆ ناو بنكه‌كانى ده‌نگده‌ران قه‌ده‌غه‌یه، به پێچه‌وانه پاشبوونى به‌ڵگه‌و به‌بێ بوونى سكاڵا ده‌نگى ئه‌و بنكه‌یه به پوچه‌ڵ هه‌ژمارده‌كرێت.
دادگا ئه‌و بڕیاره‌ى سه‌ره‌وه‌ى هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌و ئێستا ده‌ڵێت " ده‌نگه‌كان پوچه‌ڵناكرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و سه‌ربازو ئاسایشه‌ى چۆته نێو بنكه‌كان سزا ده‌درێن ".
ده‌ركردنى ئه‌و بڕیاره‌ش بۆئه‌وه‌یه سندوقه‌كان به ته‌واوى پۆچه‌ڵنه‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندى پارتى و یه‌كێتییه‌و زۆرێك له‌و سندوقانه‌ى قردیڵه‌ى سووریا‌ن له‌سه‌ره هه‌ژمارده‌كرێن.
به‌پێى زانیارییه‌كان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى چه‌ند بڕیارێكى كۆمسیۆن له لایه‌ن دادگاوه پێشتر له نێوان پارتى و یه‌كێتیى ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ركرابوو، به‌ر له‌وه‌ى یه‌كێتیى تانه له‌و بڕیارانه بدات و هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌و سێ دادوه‌رى كه دانراون بۆ وردبینیكردن و په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كان دوانیان پارتین و یه‌كێكیان یه‌كێتییه.
به‌ر له‌وه‌ى ئه‌نجامى به‌رایى به ڕێژه‌ى 85% ڕابگه‌یه‌نرێت پارتى و یه‌كێتیى ڕێككه‌وتنیان كردبوو، ئێستاش رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر ئه‌و 120 سندوقه‌ى قردێله سووریا‌ن له‌سه‌ره له سنوورى هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێرو سلێمانى، تاوه‌كو هه‌ردوولا به كه‌مترین زیان بێنه ده‌ره‌وه.
ئه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێیتى ده‌یكه‌ن نوێنه‌رانى كۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌كگرتوو له كۆمسیۆن لێى بێ‌ئاگان.
له‌مه‌ودوا هه‌ر ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانتان بینى خه‌ریكى موزایه‌دبوو، یه‌ك شه‌قى تێهه‌ڵده‌ن و خه‌به‌رى بكه‌نه‌وه، چونكه تا په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كان زۆر شت له بن پاڵیان ده‌ڕوات، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاگایان لێبێت.