Draw Media

په‌رتبوونى ماڵه‌ سه‌ره‌كييه‌كانى (شیعه‌ و سوننه‌ و كورد)

په‌رتبوونى ماڵه‌ سه‌ره‌كييه‌كانى (شیعه‌ و سوننه‌ و كورد)

2018-10-08 19:16:23


■ حەمزە مستەفا


هه‌فته‌ى پێشوو پرسى سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى عێراق‌ يه‌كلايى بوەوه‌ ، سه‌رۆك كۆمار بۆ به‌رهەم سالح و سه‌رۆك‌ وه‌زيران بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدى ومحەمەد حه‌لبوسيش بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان.
له‌ دواى ڕووخانى ڕژێمى سه‌دام له‌ 2003 وه‌ ، سيستمه‌ تازه‌كه‌ى عێراق به‌ ئيفليجى و ناته‌واوى له‌ دايك بوو ، ته‌نها توێڵك و سه‌رتوێى ئه‌زموونى سيستمه‌ ديموكراسييه‌كانى جيهانى به‌ ‌به‌ر خۆيدا كرد ، ده‌نا ماڵ ، خێزان ، پێكهاته‌كان ، هۆزه‌كان ، گروپه‌ چه‌كداره‌كان و هه‌موو ديارده‌كانى ده‌وڵه‌تێكى تێروته‌واو زۆر به‌ زه‌قى له‌سه‌ر شانۆى ديمه‌نه‌ سياسييه‌كه‌ى عێراق له‌ نمايشدان.
ئه‌م ديمه‌نه‌ ئاڵۆزكاوه‌ به‌ درێژايى سێ خولى يه‌ك له‌ دواى يه‌كى په‌رله‌مانى عێراق سێ حكومه‌تى لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ يه‌ك حزب (ده‌عوه‌) سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرد و‌ ئه‌وانيش يه‌ك به‌ دواى يه‌كدا بريتى بوون له‌ : (جه‌عفه‌رى 2005-2006) ، ( مالیكى 2006-2014) و ( عه‌بادى 2014-2018) بوون. پێش په‌سه‌ندكردنى ده‌ستوريش له‌ ساڵى 2005 ، حكومه‌تێكى ڕاگوزه‌رى به‌ سه‌رۆكايه‌تى ( ئه‌ياد عه‌لاوى2004 -2005) پێكهات كه‌ ميراتگرى ئه‌نجومه‌نى حوكمى ساڵى (2003) بوو كه‌ ئه‌و كات ( پۆڵ برێمه‌ر 2003-2004) ى فه‌رمانڕه‌وايى مه‌ده‌نى فه‌رمانڕه‌وايى عێراقى ده‌كرد.
سه‌ربارى هه‌وڵه‌كانى حزبى ده‌عوه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات له‌ ده‌ستى خۆيدا ، كه‌چى ململانێى توندى نێو دوو باڵه‌كه‌ى ( مالیكى و عه‌بادى) ئه‌م هه‌وڵانه‌ى شكستپێهێنا ، هه‌ر چه‌نده‌ دواتر ئه‌نجومه‌نى شوراى حزبه‌كه‌ ئاشته‌وايى له‌ نێوان دوو باڵه‌كه‌ هێنايه‌كايه‌وه‌ ، كه‌شى سه‌ربارى ئه‌وه‌ش مالیکی پشتى عه‌بادى نه‌گرت بۆ سه‌رۆكايه‌تى خولێكى ديكه‌ى حكومه‌ت و له‌ كۆتايشدا ده‌سه‌ڵاتيان له‌بن ده‌ست ده‌رچوو.
دواى ئه‌وه‌ى حزبى ده‌عوه‌ سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌تى دۆڕاند ، پرسه‌كان له‌ ڕێگه‌ى چه‌ند سازان و سازانكارييه‌ك يه‌كلايى بوونه‌وه‌ كه‌ سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌ تازه‌كه‌ى ئێستاى عێراقى لێ كه‌وته‌وه‌ (كۆمار بۆ كورد و حكومه‌ت بۆ شیعه‌ و په‌رله‌مانيش بۆ سوننه‌) ، ئه‌م بژارده‌يه‌ تا ڕاده‌يه‌كى زۆر قبوڵكراو بوو بۆ ده‌ربازبوون له‌ ته‌ڵه‌زگه‌ى پشكپشكێنه‌وه‌ به‌ره‌و جوغزى گۆڕه‌پانى نيشتمانى.
په‌رتبوونى ماڵه‌ سه‌ره‌كييه‌كان
ئه‌و گۆڕاوه‌ گرنگه‌ى‌ كه‌ چوارچێوه‌كانى پێش خۆى جياوازتر بوو ، پێش هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانييه‌كه‌ى مانگى‌ ئايارى ڕابردوو ده‌ركه‌وت به‌ په‌رت بوونه‌ زۆر تونده‌كه‌ى هه‌رسێ ماڵه‌ سه‌ره‌كييه‌كه‌ى ( شیعه‌ و سوننه‌ و كورد).
كوتله‌ى شیعە كه‌ هاوپه‌يمانى نيشتمانى نوێنه‌رايه‌تى ده‌كردن بوونه‌ پێنج كوتله (سائيرون به‌ سه‌رۆكايه‌تى موقته‌دا سه‌در ، نه‌سر به‌ سه‌رۆكايه‌تى عه‌بادى ، فه‌تح به‌ سه‌رۆكايه‌تى عامرى ، ده‌وڵه‌تى قانون به‌ سه‌رۆكايه‌تى مالیکى ، حيكمه‌ به‌ سه‌رۆكايه‌تى عه‌مار حه‌كيم). كوتله‌ى سوننەش كه‌ (هاوپه‌يمانى هێزه‌ عێراقييه‌كان) نوێنه‌رايه‌تى ده‌كرد بوونه‌ سێ كوتله‌ ( هاوپه‌يمانى قه‌رار به‌ سه‌رۆكايه‌تى ئوسامه‌ نوجێفى ، هاوپه‌يمانى یەکێتی هێزه‌ عێراقییەکان بە سه‌رۆكايه‌تى كه‌ربولى ، پڕۆژه‌ى عه‌ره‌بى به‌ سه‌رۆكايه‌تى خه‌ميس خه‌نجه‌ر ) . كوتله‌ى كورديش په‌رش و بڵاوبوون كه‌ پێشتر هاوپه‌يمانى كوردستانيش (پارتى و يه‌كێتى ) و كوتله‌كانى گۆڕان و يه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ نوێنه‌رايه‌تى ده‌كرد له‌ به‌غدا ، بوون بە چه‌ند كوتله‌يه‌كه‌وه‌ ( يه‌كێتى ، پارتى ، هاوپه‌يمانى ، گۆڕان ، نه‌وه‌ى نوێ ، يه‌كگرتوو ، كۆمه‌ڵ )

نوسينى : حەمزە مستەفا
له‌ سایتی: الشرق الاوسط
كه‌ له‌م لينكه‌دا به‌رده‌سته‌ : https://aawsat.com/home/article/1417956/

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand