Draw Media

ئەنجامه راستييەكان...

ئەنجامه راستييەكان...

2018-10-02 15:41:49


دانا سۆفی برایم 

له هەڵبژاردنى خولى پێنجەمى (٥) پەرلەمانى هەرێمى كوردستاندا رێژەى بەژادارى كردنى هاولاتيانى هەرێمى كوردستان- عيراق بەرێژەێكى زۆر بەرچاو كەمى كرد، سەرەراى شاردنەوەى ئەنجامه هەقيقيەكان.

له هەرێمى كوردستان و بەتايبەتيش له پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجه و ئيدارەكانى راپەرين و گەرميان رێژەى بەژدارى ئێجگار كەم بوو، لەچاو کەمی رێژەی دەنگدەران ناوچەکانی تر، ئەمەش دەگەرێتەوه بۆ پەراوێز خستنى ئەم ناوچانه و ناونانى ناتۆرەى خراپ و جێهشتنى ئەم ناوچانه لەلايانى دانيشتيوانيەوه ئەمەش دەبێت هەڵويستەى لەسەر بكرێت له لايان سەركرده و پياوه ماوه باشەكانى ئەم هەرێمه و ئەم ناوچەيەش.

یەکێکی تریش لە هۆکارەکان خزمەت نەكردنى حكومەت و بەدەم نەهاتنى لايەنى دەسەڵاتدار بۆ كێشه و گيروگرفتانەی هاولڵتيان وەك پێويست. رێژەى بەژدارى لەم زۆنانه بەگشتى له ٪؜ ٤٥ تێپەڕى نەكرد ئەمەش خوودى کۆميسيۆن راى گەياند تا كاژێر ۱۲ نیوەڕۆ لە ٪9.44 وە لە کاتژێر ٤:٣٠ خوولەكى دواى نيوەرۆ رێژەى بەژدارى ٪؜٤١ بووه، بەڵام دوايى هەموو ناوچەكان و بچڕانى پەيوەندى كۆميسيۆنى ناوەند و لقى سلێمانى كۆميسيۆن له پڕا له كاژێر ٩:٣٠ خوولەکی شەو راگەيندرا رێژەى بەژدارى كردنى خەڵكى زۆنى سلێمانى و دەورووبەرى بوو به له ٪؜٥٤! ئەمەش سەرسوڕمانى لاى خەڵكى و چاودێران و خودى كۆمسيارانيش دروست كردووه. پرسيارەكه ئەوه هێزه بەژدارەكانى خوولى پێنجەمى (٥) پەرلەمانى هەرێمى كوردستان تا چەند بەرگەى ئەم شةقامه نارازييه بێزار و ماندووه دەگرن و كێش دەبێت به خاوەنى؟!

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand