کنەی سەرۆک کۆماریی پارتی وەک دوا بزمار...
2018-09-27 09:05:17
■ چالاك ئاغجەلەری
ئـەمڕۆژانە لە ھەموو کات زیاتر ڕاستی و دروستی خەتی سیاسی حزبەکانی کوردستان خۆی نمایش دەکات لە کاتێکدا خەڵکی عێراق و دەوڵەتانی ھەرێمی و دونیا لە چاوەڕاوانی تروکانی ئـەو ھێلکەیەن کە زادەی دوا ھەڵبژاردنەکەی شەقامی عێراقی بوو.
لێرە بەدوا دەبێت بە مەنتقی سیاسی و دونیا بینی لە پەیوەند بە مەعریفەی سیاسی بەرخود لەگەڵ ئـاکتە دیبلۆماسیەکانی ناخۆ بکەین( مەبەست لە ناخۆ بۆ تەواوی عێراقە) ، وەکو دەزانرێت و دەبینرێت عێراقی دوای ڕژێمەکەی بەعس بە سەۆرکایەتی سەدام حسین ، ووڵاتی ھەموو پێکھاتەکانە بە تەواوی نەتەوە و ئـاینزا و ئـەتنیکیەکانەوە ئـەمەش بە پاڵپشت بەو ھێزە گەورەیەی ئـەمریکا کە توانیتی ڕژێمی بەعس بکات بە مێژوو چیتر مۆتەکەی سەدام و سەردارێتی لە گۆڕەپانی سیاسی بۆ ناوچەکە و دونیا ئـەرزشی نەما و بە کۆتا ھات .
ئـەمریکا دوا خاڵی پێناسەی ئـەو ڕستەیەی دانا کە گوزارشتی لە سەدام و ڕژێمەکەی دەکرد ، ھاوکات ھەمان ھێزیشە دوا بڕیار لە چارەنوسی میللەتێکی ٣٠ بۆ ٤٠ ملێونی دەدات لە عێراقی نوێدا، ھەرچەندە ووڵاتانی دراوسێ بە تایبەت ئـێران( دژە ئـەمریکا) بە ھۆکاری ھەژموون گەرای تائـیفیەوە دەخالەتێکی بەرچاو لە ژیانی سیاسی عێراق دەکات.
ئـەم ووردە بۆڵە سیاسیەی لەسەرەوە ئـاماژەم پێکرد ڕاستیەکی پێشچاوە تەنانەت بۆ نابیناییش دەکەوێتە بەر ھەست ، کەواتە قسەکردن لەمەڕ ئـەم جۆرە پرسانە دوور بەم ئـاماژانە کامڵ نابێت.
لێرەوە باس لەسەر پرسی دابەشکردنی دەسەڵاتە بەسەر پێکھاتە سەرەکیەکانی عێراقدا، ئـەوەی بەرکەوتەی کوردە سەرۆکی کۆمارە، وەک دەزانین ئـەم دەسەڵاتە لە عێراقی نوێدا دەسەڵاتێکی تەشریفاتیە بەشێوەیەکی گشتی ، دیارە بۆخۆی ئـەم مەقامەش بەو مانایە نایەت ھیچ دەسەڵاتێکی سیادی و یاسای نەبێت ئـەمەش بە ھۆکاری ئـەوەی ھەندێک پرسی ئـاسایشی نیستمانی دەبێت بەم فلتەرەدا بڕوات بۆ ھەرچی خواستێک کە دەوڵەتی عێراق نیازمەند بێت لە بەجێگەیاندنی، کەواتە ئـەم دەسەڵاتە یاسای و سیاسیە ھەربۆیە جێی بایەخە و دەبێت کەسێکی شیاو ئـەو ئـەرکەی پێ بسپێرێت ، ھەروەھا پێویستە بەرپژاردەکە بۆ ئـەم پۆستە ئـاوتۆگرافی ڕەنگی سەوزی دەسەڵاتی ئـەمریکای لەسەر بێت، ئـەمە ش بە ھۆکاری ئـەو ھەژموونە سیاسیەی ئـەمریکا لە عێراق و نێوچەکەدا ھەیەتی ، بۆ خۆی ئـەم تێپەڕاندنە بۆ ھەر سێ سەرۆکایەتیەکە( سەرۆک کۆمار، وەزیران و پەرلەمان) ڕاستە.
ھەرچی پەیوەندی بە برا بەشی لەگەڵ عێراقی نوێدا ھەیە پۆستی سەرۆک کۆمارە ، لە ناو بەشکردنی دەسەڵاتەکانیشدا بۆ ھەرێمی کوردستان ، ھێزە سیاسیە گەورەکانی ھەرێم کە پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی بە پێی ڕێکەوتنێک، ئـەم پۆستە بەرکەوتەی یەکێتی نیشتمانی بووە، ھەرچەندە یەکێتی زۆر کەمتر بە ئـاراستە ئـەرێنیەکەی بە پاداشت بۆی گەڕاوەتەوە لەکاتێکدا سەرۆکایەتی ھەرێم بەر پژاردەی پارتی دیموکرات بوو ، زۆر بە ئـاراستەی ئـەرێنی لە شیرینی ئـەم پۆستەی خوارد بە جۆرێک کردی بە حزبی قائـید و گەشەیەکی ئـابوری زەبەلاحی بەرکەوتە بوو .
ئـەم ھۆکارە و چەندین ھۆکاری ھەرێمی و ناسەقامگیری عێراق و ھەڵتۆقینی ھێزێکی ئـیسلامی سیاسی لە شێوەی دەوڵەتدا کە ناوی داعش بوو ، گاپێکی سیاسی ھێشتەوە کە مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی ھەرێم ھاندا ئـەو بۆشاییەی بە ڕیفراندۆم پڕکردەوە ، لەکاتێکدا ئـەمریکا ناوبراو و شوێنکەوتوانی بە ئـاگا ھێنایەوە لە دانانی ئـەو ووشەیە، بەھەر حاڵ ئـەنجامەکەیمان بینی کە تاوەکو چەند خەڵکی کوردستان زەرەرمەند بوون بۆ ئەو ھەنگاوەی نرا تایبەت بە پرسی ڕیفراندۆم، ھەر چەندە نوسەر بەبڕوایەکی تەواوەوە ئـەو ھەڵەیە بە ڕاگوزەر وێنای سیاسی بۆ ناکات بەڵکو بە داڕشتنێکی نھێنی و سیخوری دەبینێت لەسەر دەستی بکەرەکانی، مێژووش خاڵ دەکاتە سەر ھەڵەکان و بەسەرییدا تێناپەڕێت.
پاڵپشت بە پەرەگرافی پێشترەوە ، ئـەگەر فلاش باکێک لە قسە و باسەکانی بارزانی و پارتی بکەین بۆ ھەر پرسێک لەگەڵ دەوڵەتی ناوەند کە تاوەکو چەند ئـینتیھازیانە ھەڵسوکەوت لەگەڵ زمانی دوێنی و ھەڵوێستی ئـەمڕۆیان دەکەن، بە تایبەت بۆ پرسی سەرۆک کۆمار، لەکاتێکدا دڵنیان لە پوچی و دۆڕانی ھەوڵەکانیان بۆ بەم پرسە ، شەڕی ئـەم ھێزە بۆنی نەوت لە کوێ بێت ئـەوان لەوێن ، بەڵام بۆ ئـەوەی باش تێبگەن کە کەرکوک و بۆنەکەی ھەموو کەس لە سیحرەکەی ناگات !!!، بە تایبەت واقعی ئـەمڕۆی عێراق و زەمەنی بوونی داعش و ھەوڵە شکست خواردوەکەی سەرۆکی ھەرێمی پێش ڕێفراندۆم و سەرۆکی پارتی دوای ڕیفراندۆم ، بۆ وەڵامەکان جیاواز بڕگەکان دەردەکەون، لە کۆتاییدا تێدەگەین پارتی دیموکراتی کوردستان کنەی چی دەکات.
کوردستانێکی بەھێز !؟کە پڕوپاگەندەی پەرلەمانی بۆ دەکەن، یاخود ماچکردنی سواڵی دەسەڵات، پێشینان ڕاستیان ووتوە ( پەتی درۆ کورتە) ئـەم کنەی دەسەڵاتەش بۆ سەرۆک کۆماری دوا بزماری پارتیە بە تابوتی درۆی دەوڵەتی کوردی و ڕیفراندۆمە تەڵەکاویەکە کە پێش ھەر کەسێ سەری سەرۆکایەتی ھەرێمی خوارد.