دیسانه‌وه ده‌وڵه‌ته "موسته‌حیله‌که‌ی" عێراق
2018-09-16 08:31:34
■ عادل باخه‌وان
سبه‌ینێ له یه‌کێک له ڕادیۆ هه‌ره گه‌وره‌کانی فه‌ره‌نساده‌م، کاتژمێر 6 و 45 ده‌قه‌ی سه‌رله‌به‌یانی، ڕادیۆی فرانس کولتور، بۆ قسه‌کردن له ده‌وڵه‌تی عێراق. به‌ڵێ، له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو هه‌ڵوێسته‌کانم وه‌ک هاوڵاتی و له‌سه‌ر ئاستێکی بابه‌تیی بیانکراو له‌سه‌ر فاکت و داتا، من پێموایه عێراق وه‌ک ده‌وڵه‌ت له هه‌لومه‌رجی ئه‌وه‌دا نیه که هیچ یه‌کێک له سێ ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌که‌ی ده‌وڵه‌ت جێبه‌جێ بکات که بریتین له :
1. حکومه‌تداری به‌سه‌ر ئه‌و خاکه‌ی که بڕیاره سه‌روه‌ری به‌سه‌ردا هه‌بێت. ئه‌م ده‌وڵه‌تی عێراقیه توانای جێگۆڕکێکی پۆلیسێکی له بیاره نیه، هه‌موو باکوری حه‌بیبی له‌ده‌ستداوه، له باشور ئه‌وه‌ی حکومده‌کات میلیشیاکانن نه‌ک ده‌وڵه‌ت، له زۆنه سوننه نشینه‌کاندا، یان خێڵ حکومده‌کات یان داعش و ده‌کرێت سه‌دان فاکتی تر بخه‌ینه ڕو، به‌ڵام ئێره شوێنی ئه‌وه نیه...
2. ئه‌رکی دوهه‌می ده‌وڵه‌ت بریتیه له دابینکردنی ئاسایش و سه‌قامگیری. له 2003 وه تا ئێستا زیاتر له دوو سه‌د و سی و سێ هه‌زار مه‌ده‌نی کوژراون. له ئێستا و ئێره‌شدا، عێراق یه‌کێکه له مه‌ترسیدارترین شوێنه‌کانی دنیا و وڵاتی مردنه ترسناکه‌کانه...شکستی ده‌وڵه‌ت له جێبه‌جێکردنی ئه‌م ئه‌رکه‌دا، یه‌کێکه له به‌ڵگه نه‌ویسته‌کان...
3. ئه‌رکی سێیه‌میشی برییه له دابیکردنی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌کیه‌کانی وه‌ک کاره‌با و ئاوی پاک و گواستنه‌وه و هتد بۆ هاوڵاتیان. گوڵی واز له هه‌موو ڕوداوه‌کان بێنه و به‌ته‌نها ته‌ماشای به‌سره و خۆپیشاندانه‌کان بکه ئه‌وسا تێده‌گه‌یت که، پاش سه‌فرکردنی 30 ملیار دۆلار بۆ چاککردنی کاره‌با، هێشتا به‌سریه‌کان ته‌نها چه‌ند سه‌عاتێکی که‌م کاره‌بایان هه‌یه، له کاتێکدا پله‌ی گه‌رما له 53 دایه. ئه‌م ده‌وڵه‌ته توانای دابیکردنی هیچ جۆره خزمه‌تگوزاریه‌کی سه‌ره‌کی بۆ هاوڵاتیان نیه، بێهوده‌نیه که له ڕزی دوانزه‌هه‌مین ده‌وڵه‌ته گه‌نده‌ڵه‌کانی دنیادایه.
به‌پێی ئه‌و بنه‌ما و پێناسانه‌ی که سۆسیۆلۆژیای زانسته سیاسیه‌کان بۆ ده‌وڵه‌تی له‌رزۆرک و ده‌وڵه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه و ده‌وڵه‌تی موفلیس و ده‌وڵه‌تی قابیل به ئینهیار و ده‌وڵه‌تی ....، ده‌کات، هه‌ر چه‌ند ئه‌م پێناسه و بنه‌مایانه به‌شێکن نین له زانسته سروشتیه‌کان و ده‌کرێت هه‌ر توێژه‌رێک له چوارچێوه‌ی فکری خۆیدا دایانبڕێژێته‌وه، گه‌ر سه‌د له سه‌د به‌سه‌ر ده‌وڵتی عێراقیدا جێبه‌جێ نه‌بن، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه، له چه‌ندین ئاستدا ڕوناکی ده‌خه‌نه سه‌ر سه‌ره‌تانه گه‌وره و کوشنده‌کانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته که من به موسته‌حیلی ده‌زانم.
ئه‌دی چی واده‌کات ئه‌م ده‌وڵه‌ته تا ئێستاش هه‌ر وه‌ک ده‌وڵت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت و کوردکان و شیعه‌کان و سوننه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدادێک که وه‌ک خراپترین شار له جیهاندا ئه‌م ساڵ ده‌ستنیشانکرا ؟
بێگومان کۆمه‌ڵێک هۆکارن که ده‌کرێت له شوێنی دیکه‌دا قسه‌یان له‌سه‌ر بکه‌ین، به‌ڵام هه‌ره گرنگیان بریتیه له خواستی پۆڵاینی ئێستا و ئێره‌ی ئه‌مه‌ریکا و ئێران بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته با به‌شێوه‌یه‌کی کارتۆنیشبێت و ناچارکردنی ئه‌کته‌ره کورد و سوننه و ته‌نانه‌ت به‌شێک له شیعه‌کانیش بۆ گه‌رانه‌وه بۆ به‌غداد. گوڵی من، ئه‌وه‌ی بارزانی نارده‌وه بۆ به‌غداد، ده‌وڵه‌تی عێراقی نیه، به‌ڵکو خواستی ئه‌مه‌ریکا و ئێرانبوو، ئه‌وه‌ی سوننه‌کانی ناچارکرد به تێکه‌ڵبونی کارتۆنی به پرۆسه‌ی سیاسی له به‌غدا، خواستی ئه‌مه‌ریکا و چه‌ند وڵاتێکی ناوچه‌که‌ن، نه‌ک ده‌وڵه‌تێک که ناتوانێت به ئه‌رکه سه‌ره‌تاییه‌کانی ده‌وڵه‌تبوون هه‌ڵسێت.
له ژه‌نیوه‌ری 2016 وه تا ئێستا، ماوه‌ی دوو ساڵه، له خانه‌ی زانسته مرۆییه‌کانی پاریس، سه‌رپه‌رشتی گروپێکی توێژینه‌وه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆییگه‌رایی و بیناکردنی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌م. له‌نێو ئه‌م گروپه‌دا، که له 12 توێژه‌ره‌ی ئه‌وروپی و رۆژهه‌ڵاتی پێکهاتوون و له چه‌ندین دیسیپلینی جیاوازه‌وه هاتون، پۆلیتۆلۆگ، ئه‌نترۆپۆلۆگ، سۆسیۆلۆگ، ئیکۆنۆمیست، هتد. له 2016 وه ئێمه سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌ین له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و بزوتنه‌وه سه‌ربه‌خۆییگه‌راییه‌کان له جیهاندا و که‌م تێوریی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و بزوتنه‌وه سه‌ربه‌خۆییگه‌راییه‌کان هه‌یه که ئێمه نه‌مانپشکنیبێت و له‌م گروپه‌دا شیته‌ڵمان نه‌کردبێت ! چه‌ند سه‌یره، هاوڕێیه‌ک لێتراستده‌بێته‌وه و به‌و په‌ڕی چاونه‌ترسیه‌وه پێی وابێت : ئه‌و قسانه‌ی ئێمه ده‌یکه‌ین دورن له تێوریه سیاسیه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه و هه‌ڵوێستی ناسیۆنالیستین !