Draw Media

گۆڕان و سیاسەتی بانێكەو دوو هەوا 

گۆڕان و سیاسەتی بانێكەو دوو هەوا 

2018-09-13 18:53:49


■ ئێڤار ئیبراهیم
 
ناڕونی سیاسی یەكێكە لەو دەردە كوشندانەی كە ھێزو لایەنەسیاسیەكان زۆرجار توشی دەبن، ئەم دەردە ماوەیەكە بزووتنەوەی گۆڕانیشی گرتۆتەوە، لە ماوەی رابردوودا بزوتنەوەی گۆڕان بایكۆتی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی كرد، بەڵام ئەندامێکی خانەی راپەڕاندنی  بزووتنەوەی گۆڕان بە دەنگی ئەمریكای ووتوە " پێم باشە ئەمجارە شەش لایەنەكە بەیەكەوە بچنە بەغدا" واتا بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پارتی و یەكێتی جارێكی تر ملی رێگەی بەغداد بگرێتە بەر، جا نازانم ئەوە رای شەخسی خۆیەتی یان رای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕانە، ھەرچی بێت نارونیەك بەدی دەكرێت چونكە بەپێی زانیاریەكان ئەندامە دەرچووەكانی گۆڕان سوێندی یاساییان نەخواردوەو خۆشیان نازانن بۆچی ؟
ئەوەشی باس دەكرێت لە موزایەدەی بێ سود و زیان بۆ بزوتنەوەكە ھیچیتر نیە بەتایبەتی لەكاتی ئێستادا كە بانگەشەی ھەڵبژاردنێكی گرینگ دەستی پێکردوە، بەتایبەتیش بۆ بزووتنەوەی گۆڕان كە لەبەردەم دۆخێكی هەستیار و چارەنوسسازدایە. 
  ئەوان لەلایەك دەڵێن لەگەڵ دەنگ دزو تەزویركەران لە بەغداد سوێند ناخۆن، بەڵام لێرە  پێشوازیان لێ دەكەن و لەگەڵیان كۆدەبنەوە، ھەر هەندێك لە زانیاریەكانیش ئاماژە بەوە دەكەن كە سوێند نەخواردنی كاندیدە دەرچووەكانی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەران پەیوەندی بەخانەنشینی سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستانەوەیە.
هەرچۆنێك بێت ئەم هەنگاوو هەڵوێستانەی گۆڕان دەچێتە چوارچێوەی سیاسەتی بانێكەو دوو هەوا، ئەم جۆرە سیاسەتە لەم بارودۆخەدا زیانی گەورە لە بزووتنەوەی گۆڕان دەدات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand