ململانێی ناو یەكێتی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری لە نێوان بەرھەم ساڵح و مەلابەختیار
2018-09-07 12:00:59
■ دڵشاد مەجید
1
دوایی ئەوەی باڤێل تاڵەبانی گەیشتە ئەو رایەی كە بەرھەم دوای شكستەكە گەورەگەی لەھەڵبژاردنەكانی عیراق و خۆمائامادەكرنی یەكێتی بۆ ھەڵبژاردنەكانی كوردستان .. ھێنانەوەی بەرھەم لەڕێگای پۆستی سەرۆك كۆماری و وەرگرتنی شەرعیەت لەبەرھەم بۆ سەپاندنی پێگە و دەسەڵاتی بنەماڵەی تاڵەبانی گفتوگۆیەكان دەستپێكرد..
بەتایبەتی دوای ئەوەی مەكگۆرك لەدواسەردانی لە بینینی مسعود بارزانی و دكتۆر بەرھەم.. مەكگۆرك بە دكتۆر بەرھەمی ڕاگەیاند كە لاریان نیە لەوەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری.. بەڵام دەبێت بنەماڵەی تاڵەبانی رازی بكاو گفتوگۆیان لەگەل بكا..
دوو ڕوونكردنەوەكەی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد..
ئەوەبوو دیدارەكان دەست پێكرد.. بەڵام یەكسەر ھێرۆ ئیبراھیم .. بەیاننامەیەكی دەركرد و ناڕاستەوخۆ دژی پاڵاوتنی دكتۆر بەرھەم بوو..
پاڤێڵ لەبەرامبەر ئەو بەیاننامەیە.. ھەڵسا داوای لە ( دارا) بەرپرسی نووسینگەی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد كە ئەو ڕوونكردنەوەیەك بنووسێ كە ھێرۆخان ئاگارداری ئەو روونكردنەوەنیە..
بەڵام ڕاستیەكەی روونكردنەوەی یەكەم ھی ھێرۆیەو بەئاگاداری خۆی بڵاو كراوەتەوە.. دووەمیان بەبێ ئاگاداری ھێرۆ بڵاوكرایتەوە..
(وێنەی ھەردوو روونكردنەوەكە.. )
•••••••••••••••••••••••
.....2⃣
بەرھەم ساڵح لەپاڵ سێ پاڵوراوی تری یەكێتی
بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار...
ھەرچەندە پێش دەنگوی پاڵاوتنی دكتۆر بەرھەم یەكێتی دووپاڵێوراوی تری دەست نیشان كردبوو ئەوانیش ھەردوو زاواكەی ئیبراھیم ئەحمەدە( دكتۆر حمە سابیرو دكتۆر لەتیف رەشید) بەڵام دوای ئەوەی دكتۆر بەرھەم ھاتە نێوو باسەكە.. ( مەلا بەختیاری كارگێری م. س یش خۆی وەك پاڵێوراوی سێیەم ڕاگەیاند..
ئێستا پاڵاوتنی دكتۆر بەرھەم رووبەرووی كێشەیەكی گەورە بۆتەوە.. ئەگەر بەبڕیاردانی حزبی بۆ یەكلاكردنەوە و پاڵاوتنی یەكێكیان بكرێ.. دەبێت لە كۆمیتەی سەركردایەتی بخرێتە دەنگدان.. تاقە پاڵێوراو لە كۆمیتەی سەركردایەتی مەلابەختیارە و بەھێزترین مورەشەحە..
ھەرچی بۆ دكتۆر بەرھەمەشە زۆربەی ئەندامانی كۆمیتەی سەركردایەتی دەڵێن.. ناكرێ یەكێك بپاڵێورین لەدەرەوەی یەكێتی و لەحزبێكی تر بێ.. دەڵێن بابگەرێتەوە ناو یەكێتی ئەوكاتە ( لكل حادپ حدیپ).. بەڵام بەرھەم بەمە رازی نیەو دەترسێ فێلی لێبكەن بیگەرێننەوە و نەشیكەنە پاڵێوراو.. تەنیا چانسی ئەوەیە لەدەرەوەی حزب .. بنەماڵە بۆ ئەوپۆستە بیپاڵیورن..
گوایە ئەم گرێكۆرەیەش ھەر ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد دروستی كردووە..
-------
......3⃣
ئامادەیی مەلابەختیار و چارەسەركردنی كێشەی برۆانامەكەی ...
ئەمرۆ مەلابەختیار تاكە پاڵێوراوی بەھێزە لەناو یەكێتی بۆ ئەو پۆستە.. كە زۆرینەی كۆمیتەی سەركردایەتی پاڵپشتی دەكا.. بەڵام باس لەبڕوانامەكەی دەكرێ .. كە برۆنامەی بەكالۆریۆیسی نیە.. ئەو تەنیا لەخانەقین تا پۆلی دووەمی ناوەندی خوێندنەوە ( ئەمەش لەیەكێك لەمامۆستاكانی لەخانەقین وەرگیراوە).. بەڵام ئێستا باس لە بڕۆانامەی بەكالیۆرۆس دەكرێ كە بەڕێگای ( ئۆنلاین) لە زانكۆی ( حوڕەی) عەرەبی لە ھۆڵەندا وەریگرتووە..
بەگوێرەی شایەت حاڵێك كەئاگادار بووە مەلابەختیار لەھۆڵەندا ئامادەی موحازەرەكان بووە لەو زانكۆیە..
بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیم بە زانكۆی ناوبراو كرد ووتیان.. ئێمە پێشتر برۆانامەی بەكالیۆرسمان دەبەخشی .. بەڵام چەندساڵێكە نەماوە.. لە ئێستادا تەنیا ( ماجستەر و دكتۆرا) دەبەخشین.. لەكاتی سەیركردنی لیستی دەرچووانی ئەو زانكۆیە بەپلەی ( ماستەرو دكتۆرا.. ھەروەك لەوێنەكە دیارە ناوی حكمت محمد كەریم ناسراو بە مەلا بەختیاری ) تیانیە.. واتە بەگوێرەی قسەی شایەد حالەكان بێ بروانامەكەی ئێستای مەلا بەختیار بەكالۆریسە.. شایانی باسە ئەم زانكۆیە لە ووڵاتی ھۆڵەندا دانی پێانەنراوە.. تەنیا لەلایەن یەكێتی زانكۆكانی عەرەبی و ئیسلامی دان بەو زانكۆیە نراوەو ئەندامە تێیاندا..
لەدوێنەوە چاوەڕێی وەڵامی نووسینگەكەی مەلا بەختیار بووم بۆ پشت راستكردنەوەی ھەواڵی بڕۆانامەكەی بەڵام بەھۆی سەرقالێ مەلا بەختیار نەتوانرا زانیاریمان دەست بكەوێ..