به‌ره‌و نه‌مانی جیاوازی سیاسی
2018-09-05 05:23:33
■ نیاز عه‌بدوڵڵا
پێشكه‌شكردنی داوای "دواخستنی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلول" له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له داواكارییه‌كی شاراوه بۆ ئاشكرا، له رۆژی 4ی ئه‌یلول له كاتێكدا ته‌نیا 26 رۆژ له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ماوه، جگه له ده‌رخستنی كاڵبوونه‌وه‌ی جیاوازییه سیاسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكرات و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان گه‌یشتنه بنبه‌ستی گۆڕانه له توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیاسی پارتی و یه‌كێتی.
كاتێك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رابه‌رایه‌تی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه پێویسته له‌وه دڵنیابێت ئه‌و هه‌نگاوه سیاسییه دژه دیموكراتییه‌ی هاوشێوه‌ی خیانه‌تی 30ی حوزه‌یرانی ساڵی 2013ی درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سێیه‌می مه‌سعود بارزانییه له هه‌رێمی كوردستان.
شۆڕش حاجی وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشنیار و پرۆژه‌ی جێگره‌وه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن رابگه‌یه‌نێت، وتی "خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنی 12ی 5 وێڕای ئه‌و هه‌موو ساخته‌كارییه به‌ڵام رێژه‌ی به‌شداریكردنی خه‌ڵكی كوردستان به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو زۆر كه‌م بوو، دوور نییه له هه‌ڵبژاردنی 30ی 9 ئه‌گه‌ر له كاتی خۆی ئه‌نجام بدرێت ریژه‌ی به‌شداری خه‌ڵك كه‌متریش ده‌بێت له 12ی 5، ئێمه پێمان باش نییه هه‌ڵبژاردنێك ئه‌نجام بدرێت كه ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌ك ریزی خه‌ڵكی كوردستان خراپتر بكات و یئیستقرار له كوردستان بخاته ژێر مه‌ترسییه‌وه".
بیانووه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌متر نییه له بیانووه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له 10ی ئۆكتۆبه‌ی ساڵی 2015 بۆ په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و رۆژه‌ی تیایدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رێگری لێكرا بچێت بۆ كاره فه‌رمییه‌كه‌ی له پێناو مانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له پۆسته ناشه‌رعییه‌كه‌ی.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌ك هه‌ر ئاشتی له كوردستان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و ئومێدی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بۆ چه‌ندین ساڵی تر دوا ده‌خات و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات شكستپێده‌هێنێت له كاتێكدا پێشتر بۆ ده‌ربازبوون و تیپه‌ڕاندنی كێشه سیاسییه‌كان داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ده‌كرد، ئه‌م هه‌نگاوه نا یاسایی و دژ به دیموكراسییه‌ی توڕه‌بوونی هاووڵاتیان له به‌رده‌وامی ئه‌م جۆره حوكمڕانییه ناڕه‌شیده زیاتر ده‌كات و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه سیاسی و ئابوورییه‌كان به هه‌ڵواسراوی درێژه پێده‌دات.
بۆ له‌مه‌ودواش جیاوازییه‌ك وه‌ك شانازی بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناهێڵێته‌وه بۆ حوكمڕانی و رێزگرتن له به‌شداری هاوڵاتییان له بڕیاری سیاسی و ده‌سه‌ڵات.