بنەما دەستورییەكانی یەكەم دانیشتنی پەرلەمان
2018-09-02 21:13:33
■ تارق حەرب
1- دەكرێت كۆبوونەوەكە بكرێت ئەگەر 164 پەرلەمانتاریش ئامادەنەبن، چونكە ئامادەبوونی 165 پەرلەمانتار رێژەی یاسایی تەواو دەكات كە كۆی گشتی 328 پەرلەمانتارە.
2- بەدەستهێنانی ئیمتیازات و موچە و دەرماڵە و پاسەوان و حەسانەی پەرلەمانتاران بەندە بە ئامادەبوون لە دانیشتنی یەكەم و خواردنی سوێندنی دەستوری، دوای ئەوە كاندیدە براوەكانی هەڵبژاردن دەبنە پەرلەمانتار.
3- دوای ئەوە پەرلەمانتاران دەنگدەدەن لەسەر درێژكردنەوەی دانیشتنی یەكەم بۆماوەی 15 رۆژ و دانیشتنەكە هەڵدەگیرێت و دوای ئەو ماوەیە دانیشتنی یەكەم دەستپێدەكاتەوە.
4- 4- لەبەرئەوەی دانیشتنی یەكەم بە زۆرینەی دەنگی ئامادەبووان درێژدەكرێتەوە پێویست ناكات سەرۆكی پەرلەمانی هەڵببژێدرێت یان گەورەترین كوتلە دیاریبكرێت.
5- دستور هیچ دەسەڵاتێكی سەرپشك نەكردووە بە سەرۆك كۆماریشەوە بۆ دواخستنی دانیشتنی یەكەمی پەرلەمان.