Draw Media

ستراتیجی کورد لەنێوان بەرداشی تورک و ئێران و ئەمریکا ،،

ستراتیجی کورد لەنێوان بەرداشی تورک و ئێران و ئەمریکا ،،

2018-09-02 13:19:45


■  مەسعود عەبدولخالق  
لەدوای تویژینەوەیەكی ووردوهەمەلایەن لە قوولایی پرۆژەكانی (ئیرانی وتوركی) لەرۆژهەلاتی ناوەراست و كوردستان بە تێكڕای لیكدانەوەی ستراتیجی پەیوەندی سیگۆشەی كورد تورك ئیران لەو ساتە ئەوەیە : ئیران دۆخی نەتەوەیی كوردی قەبولە نەبێتە دۆخی مەزهەبی ،هەرچی توركیایە دۆخی مەزهەبی كوردی قەبوولە نەك نەتەوەیی ، ئەوەش بە ئارستەی جیا كاریگەریان لەسەر كورد دەبیت ،چونكە زۆربەی وولاتانی عربی وتاڕادەیەك وولاتانی ئیسلامیش بەو ئاڕستەن، بە لۆجیكیانە ئەو دوو هاوكیشە دیزاینێك لە پەیوەندی بەو شێوە ی خوارەوە دروست دەكات :
یەكەم: لای ئیران دۆخی نەتەوەیی قەبوولە بەسنوردار نەگاتە ئاستی بەدەولەت بوون ،ئەوەش وادەكا بەگشتی حزبە نەتەوەییەكان زیاتر قەبوولن ،لەناو ئەوانیش ئەو حزبانەی دلسۆزنەبن تەواو بۆ پرسە نەتەوەیی ونیشمانیەكان ، تارادەیەك گەندەلیش بن چاكترە بۆ ئەوەی پاریزگاری لەو واقیعە قانونی وسیاسیەی هەریمی كوردستان بكا ،نەلەناوبچی نەگەشەش بكا بۆ بەدەولەت بوون ، لەسەر ئەو بنچینە قوولە دەستی لەكاروباری كوردستان وەرداوە بۆمانەوەی ئەو هاوسەنگیە،بەو پێیەش یارمەتی حەشدی شەعبی دا بۆ گرتنەوەی كركوك مخمور وشەنگال ، لەلای سەركردایەتی كورد دەتوانرێ كار لەگەل ئیران بكرێ بە دۆمەینێكی تایبەتی ، ئاسۆیەك هەیە بۆ كاری كوردایەتی ، سەركردایەتی كورد دەبیت بزانی چۆن ئەو دۆمەینە دیاری دەكات ، ئیران خۆی سەنتەری پرۆژەیە دریژكراوەی دەولی نیە ،واتە لەگەل نیودەولەتی ئەو تەباییەی نیە –لێرە دەرفەتەكەیە ،ئینجا (سەركردایەتی كورد)چۆن ئەو هاوسەنگیە ستاندەرە دەدۆزیتەوە پەیوەندی خۆی وئیران وپەیوەندی كورد ئەمریكاو رۆژئاوا دەپاریزی بەگەشەكردنەوە ،نابیت بكەویتە هەمان پەیوەندی حزبێكی شیعەو ئیران ،سروشتی پەیوەندی كورد(بەتایبەتی باشور )زۆر جیایە لەگەل پەیوەندی نیوان كۆمەلگەی شیعەی عیراق و لبنان وبەحرەین و ئیران .
دوەم: لای توركیا بەقەبوول نەبوونی دۆخی نەتەوەیی ونیشتمانی وادەكا توركیا هیچ جۆرە قەوارەیەكی كوردی قەبوول نەبێ مەگەر بەتاكتیكی- سیاسەتی ئیحتوای گرتەبەرلەتەعامولی لەگەل باشور ، ئەو وەك جارانی ململانێی عوسمانی وسەفەوی دەیەوی كورد بگەڕێتەوە ئەو پیگە مەزهەبیەی(سوارەی حمیدی) ، ئەوەش ناكریت وگەشەشی تێدا نیە ، لەدوای شكاندنی پەیامەكەی شیخ سعیدی پیران(1925) كە لەشۆرشەكەی داوای كرد (یان گەڕانەوەی خەلافەت یان بۆ كوردستانیش دەولەت) ، رەنگە توركیا تاقانە بیت لەو جیهانە كە لە ناخی ستراتیجیەتیدا دژایەتی سەرهەلدانی كورد بكا لەهەر چوار پارچەو لەهەمو گۆشەیەكی جیهان ،واشی كردوە ، هیزی سەربازی ناردۆتە هەر 3 پارچەی كوردستان وا شەڕیان دەكا ،كەچی دەشبینرێ پەیوەندیەكی بەباشوری كوردستان كردۆتەوە ..بابزانین بەكورتی سروشتی ئەو پەیوەندیە لە ستراتیژیەتی توركیا چۆنە؟
پانتایی سنوری توركیا لەگەل باشوری كوردستان330كم كە بە هیلی(برۆكسل-ئیڤیك) ناوزەد كراوە ،ناوجەرگەی كوردستانی دوولەت كردوە ،توركیا زۆر هەستیارە جیا لەدەولەتانی تری داگیركەر تا ئەو ساتەش دەستوریانە ئینكاری بوونی كزردوكوردستان دەكا(بروانە مادەی 66ی ئەنایاسا)، لەدیپلۆماسیەكانی ئەمریكا ئیستا ئاشكرا دەبیت كە توركیا داوای كردوە (كیانی شمال العراق)نەمینی ،چەند جار لەگەل عیراق وئیران ئەوگەلالەی كردوە ،هەولیداوە ئەو ریكەوتنانەی سەدەی بیستەم پیادە بكاتەوە ، لە دوای ریفراندۆم پرۆژەی”ئـۆڤاکۆ”ی هینا ئارایەیەوە ،دەست خۆشیەكی زۆری لە حەشدی شەعبی كرد بۆ گرتنەوی كەركوك ،ریفراندۆم وسەرۆكی هەریمی بە(خائین)ناوزەد كرد، مانای (ئیحتوا) كەلەسەروو هاتوە مانایەكی دەولی زۆرتایبەتی هەیە لەپەیوەندی توركیاو باشوری كوردستان ،توركیا ئیحتوایەكەی بەچەندئاراستەی سیاسی وئابووری وفەرهەنگی .. ، یەكێك لەو ئارستانەی ئیحتوا بریتیە : دەیەوی ئەو ئاستە بەرزەی باشوری كوردستان وەری گرتوە لە نیودەولەتی وئیقلیمی وعیراقی بەرەبەرە نزمی بكاتەوە ، ئاستی بەرزی پەیوەندی دەولی چوار پلەی سەرەكی هەیە ، پلەی هەرەخوارەوەی پەیوەندی مرۆییە سەرووتری پەیوەندی سیاسیە ،ئینجا یاسایی دیت هەرە سەرووی سەربازی دیت ، كەچی باشوری كوردستان لەگەل جیهان گەیشتە هەر چوار پلەو زۆر بەرزبوویەوە ،گەیشتە ئەو ڕادەی راستەوخۆ رۆژئاواو نەتەوە یەكگرتوەكان تەعامولی لەگەل بكەن ، جاران(لەسەدەی بیستەم) رۆژئاواو نەتەوەیەكگرتوەكان لەڕێگای دەولەتەكانی ناوچەكە تەعامولیان لەگەل كورد دەكرد ، ئەو دەولەتانەش دیارن چەندە دژی كوردن ،لەسەدەی 21 راستەوخۆ پەیوەندیەكان(دون وسیگ) هاتە كایەوە ، لیرەدا توركیا ویستی ئیحتوای ئەو پەیوەندیە بكات ،جاریكی تر بەجیهان بلیت ئیوە راستەوخۆ تەعامول لەگەل كورد مەكەن (كە دەولەتیان نیە ئەندام نین لە نەتەوە یەكگرتوەكان) وەرن لە ڕێگەی ئیمەوە تەعامول بكەن ، دیسان بیانگیڕنەوە پەیوەندیەكانی سەدەی بیستەم ، سەركردایەتی كورد بەووردی شارەزای ئەو سیاسەتەی ئیحتوای توركیا نەبوو خراپ تێكەوت هەم لە (گۆڕینەوەی پشتیوانی دەولی بە پشتیوانی ئیقلیمی) هەم لە ریفراندۆمەكەش ، خەریك بوو توركیا لەو دواییەی سەركەوتوو بیت لەو ئیحتوایە ،بەلام ئەو تیكچوونەی پەیوەندی ئەمریكاو توركیا جاریكی تر باشوری كوردستانی رزگاركردەوە ،بەومەرجەی سەركردایەتی كورد لەو سیاسەتە ئالۆزە گەیشتبێت و جارێكی تر نەكەویتەوە داوی وولاتانی ئیقلیمی ،(كە كرۆكی تویژینەیەكی ستاندەرە لە رۆژانی داهاتوو) .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand