هه‌ڵبژاردن و دیموکراسی
2018-08-30 20:40:55
■ رەزا جەبار
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن پێوه‌ری یه‌که‌م و کۆتایی دیموکراسی بێ، ئه‌وا ئێران سویدی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. هه‌موان ئه‌زانین چوار ساڵ جارێک له به‌شێکی زۆری ئه‌و وڵاتانه‌ی حوکمیان دیکتاتۆرییه هه‌ڵبژاردن له کات و ساتی خۆیدا ئه‌کرێ، به‌ڵام ئه‌م جۆره هه‌ڵبژاردنه نه‌ک ناتوانن ناسنامه‌ی دیموکراسی به سیستمی حوکم بده‌ن، به‌ڵکو هه‌ندێ جاریش ئه‌کرێ به شه‌رعیه‌ت بۆ چه‌سپاندنی زیاتری پایه‌کانی دیکتاتۆریه‌ت. حوکمی به‌عس له‌عیراق تا دوا سنور دیکتاتۆر بو، هه‌ڵبژاردنیشی ئه‌نجام ئه‌دا.!
که‌واته کورتکردنه‌وه‌ی دیموکراسی به ته‌نها له قاڵبی هه‌ڵبژاردندا جگه له‌وه‌ی هه‌ژاری مه‌عریفییه، هه‌ندێجاریش ده‌سه‌ڵاتی دژه دیموکراسی له ڕێگه‌ی نوسه‌رانی ده‌ربار و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانیه‌وه له پرۆسه‌یه‌کی تۆزاویدا ئه‌یخاته‌وه خزمه‌ت خۆیه‌وه‌و هه‌ڵبژاردن یه‌کسان ئه‌کا به دیموکراسی و هاوار ئه‌کا من بڕوام به دیموکراسی هه‌یه‌و ئه‌مه‌وێ هه‌ڵبژاردن له کاتی خۆیدا بکرێ.
بێ ئاگا له‌وه‌ی دیموکراسی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک پایه وه‌ستاوه که هه‌مویان پێکه‌وه ناسنامه به‌دیموکراسی ئه‌به‌خشن، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێک له پایه‌کان بونی نه‌بێ ئه‌وا ناته‌واو و لاسه‌نگ ئه‌بێ و ناویشی دیموکراسی نابێ..
ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و دیموکراسیه بکه‌ین که ده‌سه‌ڵاتی کوردی بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌کا، جگه له یارییه‌کی ناشرین بۆ جوانکاری له سوڵته‌یه‌کی فاشیل و فاسیدا هیچی دیکه نه‌بوه.
با لێره‌وه به‌راوردێ بکه‌ین له‌نێوان یه‌کێک له پایه‌کانی دیموکراسی حه‌قیقی و دیموکراسی ده‌سه‌ڵاتی کوردی که هه‌ڵبژاردنه؛ له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵبژاردن له کوردستان ئه‌کرێ پاک و بێ غه‌ش نه‌بوه. له یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه تاکۆتا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق که دوا نمایشی شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنی کوردی بو. بۆ هه‌ڵبژاردنی کوردستانیش ئه‌وه‌تا کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن به ده‌می خۆی ئه‌ڵێ؛ له زیاتر له سه‌د هه‌زار ناوی مردو که‌متر له دو هه‌زاری سڕاوه‌ته‌وه. ئه‌مه جگه له ناوی دوباره‌و وه‌همی و ناوی ئاواره‌کان که خۆی له سه‌دان هه‌زار که‌س ئه‌دات. ئێ به قه‌بری هه‌رچی فه‌یله‌سوفی یۆنانه هه‌ڵبژاردن کاتێ ئه‌بێ به بنه‌مای دیموکراسی که ته‌زویری تیا نه‌کرێ.
ناکرێ له نوسینێکی وه‌هادا کۆی پایه‌و بنه‌ماکانی دیموکراسی به‌راورد بکه‌ین به ژینگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی، ته‌نها ئه‌مه‌وێ یه‌ک بنه‌مای دیکه باس بکه‌م که سه‌روه‌ری یاسایه. بۆ ئه‌وانیتر تۆش ئه‌توانی به‌راوردی دیموکراسی ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ دیموکراسییه ساخته‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بکه‌ی. کاتێ ئه‌ڵێین سه‌روه‌ری یاسا واتا یه‌کسانی هه‌موان له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی یاسا، بۆ ئه‌مه‌ش ڕوداوێکتان بیر ئه‌خه‌مه‌وه، ڕوداوی ئه‌وکه‌سه‌ی له یه‌کێک له شاره‌کانی کوردستان شیر‌و دایبی دزیبو، له ئه‌نجامدا حوکمدرا به یانزه ساڵ و چه‌ند مانگێک، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه یه‌کێک له که‌ناڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات به‌دواداچونێکی کرد‌و کابرایه‌کی ئه‌و ناوچه‌ی دواند و به ئاشکرا و له‌به‌رده‌م چاوو گوێی ده‌سه‌ڵاتدا به‌بێ هیچ ترسێک وتی؛ ته‌ڵاقم که‌وتبێ ده‌سه‌ڵات ناتوانێ کوڕی من بگرێ..
کۆتا قسه: پێداگری له‌سه‌ر پاکردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگدان و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕێگاکانی ته‌زویر له‌پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌رکی گه‌وره‌ی ئه‌و حزبانه‌یه که هه‌ڵبژاردنی پاک له خزمه‌تیانه. جا هه‌رچه‌ندی پێ ئه‌چێ گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن کاتێ بکرێ که ئه‌نجامه‌که‌ی بڕیاری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک بێ بۆ جۆری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی حوکمی ئه‌کا.