Draw Media

‎بایکۆت وەک جوڵەیەکی نوێی سیاسی

‎بایکۆت وەک جوڵەیەکی نوێی سیاسی

2018-08-29 20:26:32


■ كاروان حەمە ساڵح

‎زۆر دوور نیە...یەک دوو مانگ بەر لە ئێستا بوو، هەموومان کۆمیدیا و لە هەمانکاتدا تراژیدیای هەڵبژاڕدنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقمان بینی. بینیمان چی بە دەنگ و ئیرادەی هاوڵاتیان کرا...
‎چۆن هەڵبژاردن لە میکانیزمی گۆڕانکاری و نوێبوونەوە و چاکسازییەوە کرا بە ئامزازێک بۆ شەرعیەتدانەوە بە دەستەڵاتی گەندەڵ و پاوانخواز و شکستخواردوو...
‎بینیمان چۆن هەڵبژاردن کرایە تیغێک بۆ کوشتنی ئومێدی هاونیشتیمانیان، چۆن دیموکراسیەت و ڕای ئازادانەی هاوڵاتیانی پێ لەکەدار کرا.

‎ ئێستاش کە لەسەر و بەندی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستانداین، دەبێت سوود لە ئەزموون وەربگرین.

‎داتاکانی کۆمسیۆن و بۆشایی فراوان بۆ تەزویر ( نزیک بە ٩٠٠ هەزار دەنگ، ئەگەری زۆری تەزویر کردنی هەیە جگە لە هەوڵە زانراوەکانی تریش!) وە هەوڵ و ساختەکاری هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو ، پێمان دەڵێت کە; بەژداری کردن لە هەڵبژاردن لە دۆخێکی وادا شەرعیەتدانەوەیە بە دەستەڵاتی شکستخواردوو...
‎ڕێخۆشکردنە بۆ سەپاندنی کلتوری ساختەکاریی...
‎جارێکی تر کوشتنی ئومێدی گۆڕانکانی و چاکسازیە...
بێ ئەرزش کردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و لەکەدارکردنەوەی ئیرادەی بەهێزی هاوڵاتیانە.

‎بۆیە; ئەرکی لایە سیاسیەکانی دەرەوەی دەستەڵاتە، بە جەریئانە بریار دروست بکەن، ووردتر لە داوەکە بگەن، باشتر دۆخی هەڵبژاردن هەڵبسەنگێنن. بایکۆت ئەگەرێکی بەهێزیان بێت بۆ بەرپەرچدانەوەی ساختەکاری. چوونکە کاتێک دەوایەک ژەهراویی دەکرێت، ئامانجی خۆی لە دەست دەدات، بۆیە ناکرێت ناچاربکرێن بە خواردنی.

بیریشمان نەچێت;
‎بایکۆتی هەڵبژاردن، بایکۆتی پڕۆسەی دیموکراسی نیە، بایکۆتی ئازادی دەنگدان نیە، بەڵکو; بایکۆتە بۆ لەکەدارنەکردن و بێ بەهانەکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن، بایکۆتە بۆ پاراستن و هێشتنەوەی ئومێدی خەڵک. بایکۆت جوڵەیەک و هەنگاوێکی نوێی سیاسیە، بۆ لە باربردنی ئەو هەر هەوڵێک کە بیەوێت لە ڕێی هەڵبژاردنی ساختەوە، شکست بەدەستاو دەستکردنی دەستەڵات بهێنن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand