چ دەگوزەریت له ناوچەكە و جیهان؟
2018-08-27 12:01:46
■ وریا ئەحمەد
هه روه ك باسكراوه له میژودا، له سه رده می ئیمپراتوریه تی رومان ریگایه كی ئاوریشمی بازرگانی هه بووه كه له چین ه وه بو ئه وروپا ئاوریشمی پیگواستراوه ته وه. سه رله نوی بنیاتنانه وه ی ئه م ریگایه گرنگیه كی ناوازه ی ده بیت له بوژاندنه وه ی زیاتری ئابوری چین و نزیكه ی ٦٨ وڵاتیتر به جوریك چین ده بیته یه كه م هیزی ئابوری جیهان گه ربیت و پروژه كه ته واوبیت. گومانی تیادانیه كه چین له روی سه ربازی و ئابوریه وه به رهه لستكاریكی سه رسه ختی ئه مریكا یه و هه موو هه ولیكی بو ئه وه یه كه له ریی ئه م پروژه یه وه كه به ناوی پشتینه و پلانی كاری ریگاوبانه ببیته به ربه ست له به رده م پیگه ی ئه مریكا له سه ر جیهان.
چین بو ته واوكردنی ئه م پروژه یه پیویستی به بری ٤ تا ٨ ترلیون دولاره . له روژهه لاتی ناوه راستی گه وره دا پیویستی به پاكستان و ئیرا ن و توركیا و هه ندیك ولاتانیتری ناوچه كه ده بیت. گرنگی پروژه كه له وه دایه كه كاریگه ری ئابوری له سه ر له سه دا ٦٠ جیهان ده بیت و ٣ كیشوه ر ده گریته وه ئاسیا و ئه فریقاو ئه وروپا. چه ند ریگایه ك له خو ده گریت له وانه ش وشكانی كه بریتین له دروستكردنی هیلی ئاسنی خیراو پردو ریگاوبان و ریگای ئاوی.
له ئیستادا مه ترسیه كه له وه دایه كه ئه م پروژه یه له بواری جیبه جیكردندایه و له سالی ٢٠١٣ ه وه له لایه ن سه روكی چین شی جین بینغ پلانریژی بوكراوه و چه ندین گریبه ست واژوو كراوه. به پیی پلانه توكمه كه ی چین ته واوی ئه و ولاتانه ی كه ئه م كوریده ره بازرگانیه ی پیا تیپه ر ده بیت سودمه ند ده بن و ژیرخانی ئابوریان به هیز ده بیت به مه ش پالپشتی زوربه ی ئه و ولاتانه به ئاسانی به ده ستدینیت. كومپانیا چینیه كان چه ند سالیكه ده ستیانكردووه به پروژه كه و له گه ل چه ندین ولات گریبه ستیان واژوو كردوه بو نمونه پاكستان و كازاخستان، میانمار، ئه سیوبیا، كینیا، لاوس ، تایلند و به م دواییانه دا سه روكی توركیا ره جه ب ته یب ئه ردوغان باسی واژوكردنی گریبه ستی دروستكردنی هیلی شه مه نده فه ری خیرای تاوتویكرد وه له گه ل سه روكی چین به بری ٣٠ ملیار دولار له نیوان ئه درنه و كالاس. ئه م گرژیانه ی ئه م دوادواییانه كه په یوه سته به ده ستگیركردنی قه شه ئه مریكیه كه هیچ نیه ته نها تیوه گلانی توركیا نه بیت له شه ریكی ئابوری ئالوز كه تیایدا توركیا ناچاربكات ملكه چبكات بو پاراستنی به رژه وه ندیه كانی ئه مریكا. توركیا له پیش روخانی رژیمی به عس سیاسه تی پیچوانه ی دژی ئه مریكا جیبه جیكرد به وه ی كه رینه دا ئه مریكا بنكه ی ئه نچه رلیك به كار بهینیت له دژی روخانی رژیمی به عس. ئه گه ربیت و توركیا ملكه چ نه كات زور دور نیه ئه مریكا كارتی كورد له توركیاو سوریا به كار نه هینیت له دژی ئه ردوغان. بیانووه كان زورن بو توركیا بو نمونه پالپشتكردنی راسته وخوی گروپه تیروریستیه كان و مامه له ی بازرگانی نه وت له گه ل داعش .
هه ر زوو ئه مریكا له پیناو به رگرتن به پیشه وه چونی ئه م پروژه یه ستراتژیه تی خوی له ناوچه كه به شیوه یه كی به رچاو گوری و هه ندیك دوستی كرد به نه یارو هه ندیك نه یاری كرده دوست له پیناو پاراستنی به رژه وه ندی خوی. گرنگترینیان ریكه وتننامه ی سنگافوری نیوان كوریای باكور و ئه مریكا، نزیكردنه وه ی كوریای باكور و باشور، به رپاكردنی جه نگی ئابوری له دژی چین و توركیا و ئیران. ئامانج له به رپاكردنی جه نگ له دژی توركیا و ئیران ملكه چپیكردنیانه بو هاتنه وه ژیر ركیفی ئه مریكاو دوور كه وتنه وه یه له و پروژه ی چین. سه باره ت به روسیاو ئه مریكا هه ردوولا به رژه وه ندی هاوبه شیان زوره له ناوچه كه. پیشبینیده كریت په یوه ندی نیوانی روسیاو ئه مریكا زیاتر په ره بسینیت. بیگومان له ئیستادا ئه مریكا فوكه سی زیاتر له سه ر توركیاو ئیرانه و ماوه ی ٥ سال زیاتره هه ولیداوه هه ردوو ولات توشی شه ریكی ده ره كی بكات له سوریا و عیراق له ریگای هیزه بریكاره كانیان. تیچونی ئه و شه رانه ی كه له لایه ن هیزه شه ركه ره كانی سه ر به هه ردوو ولاته كیرڤی ئابوری هه ردوو ولاتی تا ئاستیكی زور دا به زاندووه به جوریك ئیران چیتر توانای نیه یارمه تی هیزه كانی بدات له یه مه ن و عیراق و سوریا. ئه مریكا هه میشه بو ئه وه ی بیانوی هه بیت بو لیدانی ولاتیك كه نه یاریبیت ریخوشده كات كه ولاتی نه یار سه ركیشی بكات و ده ست له كاروباری ولاتان وه ربدات. بونمونه ده رگای كرده وه بو ئیران و توركیا تا ده ست وه ربده نه عیراق و گلوپی سه وزی هه لكرد بو توركیا هیرش بكاته سه ر شاری عه فرین و داگیریبكات. ئیران زوربه ی ئه وكارو چالاكیانه ی كه له ناوچه كه دا كردویه تی زور دژی به رژه وه ندی ئه مریكا نه بووه به لكو سودیشی هه بووه. بونی دوو به ره ی به هیزی سونی و شیعه له ناوچه كه له به رژه وه ندی هه ردوو بلوكی ئه مریكاو روسیایه چونكه دواجار ئه م دوو به ره یه پیویستیان به كرینی چه ك و جبه خانه یه.
سه رچاوه كان:
1. https://www.dw.com/tr/modern-ipek-yolu-projesi-beklentiler-ve-ku%C5%9Fkular/a-38832963
2. https://www.weforum.org/agenda/2017/06/china-new-silk-road-explainer/
3. https://www.weforum.org/agenda/2015/11/5-things-to-know-about-the-new-silk-road
4. https://www.scmp.com/week-asia/politics/article/2013133/why-tensions-are-inevitable-chinas-new-silk-road
* خوێندكاری دكتۆرا لە كارگێڕی گشتی دەوڵەت لە ئەمریكا