مەترسییەکانی پارتی و ماڵباتی بارزانی له‌سەر ئایندەیی ناوچه‌که!
2018-08-20 18:39:24
■ کاروان عه‌لی شامار
ھیچ کات خەوفی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەر ناوچەکە بارتەقای ئێستا مەترسیدار نەبووە چونکە ھەنوکە ئه‌و حیزبه سەرجەم سێکتەرە گرنگەکانی حکومەتی لەدەستدایە ئەمە وێرای کۆنترۆڵکردنی بازار‌و کەیسی نەوت و گاز! لێ ھاوکات پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی سلێمانیش کەمترین فۆکەسیان لەسەر ئەم گەورەبونە ناسروشتیه‌ی پارتی ھەیه و ململانێی سیاسی لۆکا‌ڵی ده‌رفه‌تی ئەوەی پێنەبەخشیون که پێشگرن له‌وه‌ی پارتی ببێ به حزبی یه‌که‌م و سه‌رداری ناوچه‌که.
ئه‌و مەترسیانه‌ی که پارتی چاوگی سه‌ره‌کیانه‌و دوور نییه له داهاتویه‌کی نزیکدا کوردستان دووچاری ده‌یان گرفت و قه‌یرانی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره بکا بۆیه لێره‌یا به‌کورتی ئاماژه به‌به‌شێکیان ده‌که‌ین!
(1)
یه‌ک له‌و مه‌ترسیه گه‌ورانه‌ی که پێشبینی ده‌کرێت له ئاینده‌دا ڕوو بدا‌و بۆته مژاری گه‌رمی میدیاکان ئه‌وه‌یه که پارتی ده‌یه‌وێ له هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ی په‌رله‌مانی کوردستاندا زۆرینه‌ی ڕه‌های کورسیه‌کان به‌ده‌ست بهینێ و له کاتێکدا بەھەموو پێودانگەکان دەبوو پارتی لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆمەوه بەرەو ترازان و ھەڵوەشاندنەوە برۆشتبا وەلێ نەک ئەنجامەکە واده‌رنه‌چوو به‌ڵکو کورسی زیاتری به‌ده‌ستھێنا!
وا بڕیاره له 30-9 ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئه‌نجامبدرێ پارتی لە ھەموو حزبەکان زیاتر ئامادەیه‌و دەیەوێ لەم ھەڵبژاردنەدا به‌هه‌ر نرخێک بوبێ زۆرینه‌ی ڕه‌هاو (50+1) به‌ده‌ست بێنێ و به هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ کۆتاکان و دوکانه سیاسیه‌کاندا حکومەتی داهاتوو پێک‌بێنێ. به‌مه‌ش کوردستان به‌ره‌و مه‌ترسی دروست بوونی دیکتاتۆری و تاکحیزبی هه‌نگاو ده‌نێت و ده‌لاقه‌یه‌کی گه‌وره‌ش دروست ده‌بیت له‌سه‌ر ئه‌و ئازادی و دیموکراتییه‌ی که تاڕاده‌یه‌ک له ناوچه‌که‌دا بوونی هه‌یه!
(2)
یەکێکی تر له‌و مه‌ترسیانه‌ی که ده‌لاقه‌ی له‌سه‌ر کاری په‌رله‌مان دروست کردوه‌و بونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی کورسی کۆتاکانه که پارتی رێگه‌نادات ئه‌و که‌مایه‌تیانه خۆیان نوێنه‌ری خۆیان ده‌ست نیشان که‌ن و ده‌نگ به قه‌واره‌که‌ی خۆیان به‌ن له‌بری ئه‌وان ئاسایش و زێره‌ڤانی ده‌نگ ده‌دات و زۆرجاریش کاندیدی کۆتاکان ئه‌ندامی رێکخستنه‌کانی پارتین. ئه‌مه له کاتێکدا په‌رله‌مانی عێراق به‌و گه‌وره‌ییه‌وه له کۆی 329 کورسی ته‌نها 9 کورسی کۆتایی هه‌یه بۆ پێکهاته‌ی ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و به لیستی خۆیان داده‌به‌زن که‌چی له کورستان له کۆی 111 کورسی په‌رله‌مان 11 کورسی کۆتا هه‌یه کۆی کورسیه‌کانیش هه‌مووجار له‌لایه‌ن پارتیه‌وه کۆنترۆڵکراوه. ئه‌م کۆتایانه هه‌میشه له‌گه‌ڵ پارتی هاوده‌نگ بونه، وه له دانیشتنه‌کانی په‌رله‌ماندا هۆکار بونه بۆ تێپه‌ڕاندنی ده‌یان پرۆژه یاسایی گرنگ و چاره‌نوساز بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پارتی.
(3)
فرۆشتنی نه‌وت سه‌ربه‌خۆیانه‌و له‌لایه‌ن پارتیه‌وه یه‌کێکی تر له‌و مه‌ترسیانه‌ی که ڕۆژ به ڕۆژ لێکه‌وته‌ی زیاتری ده‌رده‌که‌وێت، پارتی ته‌واوی بازاری هه‌رێمی کۆنترۆڵکردووه‌و ته‌واوی نه‌وته‌که‌شی بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ راده‌ستی تورکیا کردووه، به‌داخه‌وه تێکرای پارته سیاسیه‌کان له په‌رله‌مان ره‌زامه‌ند بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پارتی نه‌وتی هه‌رێم سه‌ربه‌خۆیانه بفرۆشێ و ڕاده‌ستی سۆمۆی نه‌کا! ده‌کرێ بڵێین یه‌ک له‌و هه‌ڵه مێژوویانه‌ی که به‌سه‌ر تێکرای حزبه سیاسیه‌کانی کابینه‌ی هه‌شتدا هات ئه‌و بڕیاره بوو. به‌مه‌ش هه‌نوکه جگه له پارتی و ماڵباتی بارزانی که‌س نازانێ داهاتی نه‌وت چه‌نه‌و چۆن ده‌فرۆشرێت. وه پارتی له‌ڕێی برسیکردنی هاونیشتیمانیان و سه‌پاندنی ئابوری ره‌یعی و پاره‌ی نه‌و‌ته‌وه تاراده‌یه‌کی باش توانیویه‌تی ده‌نگ و ویژدانی خه‌ڵک بکڕێ!
(4)
مه‌ترسییه‌کی تری پارتی ئه‌وه‌یه که له دوای مۆنۆپۆڵکردنی ته‌واوی سێکته‌ره‌کانی حکومه‌ت رێگه نادات پۆسته سیادییه‌کان راده‌ستی حزبه‌کانی تر بکات و وه‌هه‌موو ئه‌و پۆستانه‌شی که پشکی لایه‌ن سیاسیه‌کانی تره چ له ناوخۆ و چ له‌سه‌ر ئاستی عێراق پارتی خۆی که‌سه‌کان ده‌ستنیشانیان ده‌کاو ده‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌ویان له‌سه‌ر بێ به‌پێچه‌وانه‌وه رێگه نادات هیچ که‌سێک دا‌بنرێت گه‌ر ئۆکه‌ی ماڵباتی له‌سه‌ر نه‌بێ! به‌م کاره‌ش توانیویه‌تی هه‌موو ئه‌و پۆستانه‌ی که له‌لایه‌ن که‌سانه‌ی ئه‌کتیڤن و نه‌یاری پارتیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن دووربخاته‌وه‌و به که‌سانی لاواز بسپێردرێ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بریارو یاساکان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و به ئاره‌زووی خۆی و بێ هیچ له‌مپه‌رێک تێپه‌ڕێنێ. فشاره‌کانی پارتی وایانکردووه که حیزبه‌کان بۆ رازی کردنی دڵی لاوازترین تیم ره‌وانه‌ی حکومه‌ت بکه‌ن!
(5)
کردنه‌وه‌ی دوکانی سیاسی یه‌کێکی تره له‌و یارییه مه‌ترسیدارانه‌ی که پارتی ماوه‌یه‌که ده‌ستی داوه‌تێ به‌مه‌ش توانیویه‌تی چه‌ندین حزبی کارتۆنی هاوشێوه‌ی دوکانی سیاسی دروست بکاو به ئاره‌زوی خۆی به‌کاریان بێنێ ئه‌مه وێرای پڕچه‌کردن و هاوکاری مانگانه‌ی چه‌ندین پارتی سیاسی تر که ئامانجی گه‌وره‌یان ده‌ستکه‌وتنی زۆرترین پاره‌و خزمه‌تکردنی پارتیه. وه مه‌ترسیه‌کی تری پارتی ئه‌وه‌یه ده‌یان کادیرو شانه‌ی نوستوی له نێو زۆرێک له حزبه‌کان ڕواندوه‌و پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌یان هێنێته سه‌ر شاشه‌و وه‌ک ریکلامی هه‌ڵبژاردن به‌کاریان دێنێ. وه هه‌ندێک جاریش به ئیعازی پارتی پارته سیاسیه‌کان هاوپه‌یمانی یاخود ترازان له نێوانیاندا روو ده‌دات!
(6)
له‌ده‌ستدانی که‌رکوک و ناوچه دابڕێنراوه‌کان یه‌کێکی تره له‌و مه‌ترسیانه‌ی که پارتی له هه‌گبه‌یدایه ئه‌نجامی بدا چونکه ئه‌و حیزبه له‌و ناوچانه‌دا دوچاری ئیفلاسی سیاسی و مۆراڵی بووه جا بۆیه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێ ده‌یه‌وێ ئاسته‌نگ بۆ ئه‌و ناوچانه دروست بکاو ده‌یان سیناریۆی جۆراو جۆری تاقیکردۆته‌وه له‌وانه (هێنانی داعش و به‌شداری نه‌کردن له هه‌ڵبژاردن و تۆمه‌تبارکردنی یه‌کێتی به ڕوداوی 16 ئۆکتۆبه‌رو... هتر) هه‌ندێک له چاودێران باس له‌وه ده‌که‌ن مه‌به‌ستی گه‌وره‌ی پارتی و سوربوونی بارزانی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ وێرانکردن و دروستبوونی کاره‌ساتی مرۆیی هاوشێوه‌ی ره‌قه‌و حه‌له‌ب و موسل بووه له‌و ناوچانه‌دا.
(7)
مه‌ترسیه‌کی تری پارتی هه‌وڵدانیه‌تی بۆ دروست بوونی دوو ئیداره‌ی، پارتی یه‌قین بووه له‌وه‌ی رێکخستنه‌کانی له سنوری زۆنی سه‌وزو ناوچه دابڕینراوه‌کان هه‌میشه له لاوازی و پوکانه‌وه‌دایه، بۆیه نایه‌وێ چیتر بوجه‌یه‌کی زه‌به‌لاح ته‌رخان کا بۆ ئیداره‌دانی ئه‌و ژماره که‌مه‌ی رێکخستن که ماو‌یه‌تی. پارتی به‌هاوکاری تورکیا له مێژه‌وه ده‌یه‌وێ هه‌ولێر و دهۆک و به‌شێک له موسڵ جیا بکاته‌وه‌و دایبرێت له خاکی کوردستان بیکا به ویلایه‌تێکی سه‌ر به تورکیای عوسمانی.
ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی له ناوچه‌کانی ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیدا به‌پاره‌ی و قوتی میلله‌ت تاراده‌یه‌ک ته‌کوینی ئابوری خۆی کردووه به‌جۆرێک به‌شیکی زۆر له بیره نه‌وته‌کانی سنوره‌که کاری باشی تیا کردون و ئێستا له قۆناغی به‌رهه‌مهێناندان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی زۆنی سه‌وز هێشتا له قۆناغی (ئیکسپلۆره‌یشندان). مێژووی پارتی پێمان ده‌ڵی که هیچ کات پابه‌ستی بابه‌ته نیشتیمانیه‌کان نه‌بووه‌و زۆر به‌لایه‌وه ئاساییه جارێکی تر کوردستان ببێته‌وه به دوو ئیداره‌یی و هه‌رچی سه‌روه‌ری و پیرۆزی خاکی کوردستان هه‌یه به مسقاڵێک له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی هه‌رزان فرۆش بکات!
(8)
له کۆتایدا ...
ئاماژه‌کانی سه‌ره‌وه پێمان ده‌ڵی که دواین ده‌رفه‌ت بۆ هێزه سیاسیه‌کان ئه‌وه‌یه به‌تایبه‌ت (یه‌کێتی و گۆران و هاوپه‌یمانی) ته‌باو یه‌کگرتوو یه‌کهه‌ڵوێست بن، وه ببنه‌وه به یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی پارسه‌نگی هێز بۆ ناوچه‌که بگه‌ڕێته‌وه دۆخی جاران و له‌گه‌ڵ حزبه سیاسیه به هه‌ڵوێسته‌کانی تردا هاوپه‌یمانێتیه‌کی به‌هێز دروست که‌ن و پێش به‌و مه‌ترسیانه‌ی پارتی بگرن لێ به‌پێچه‌وانه‌وه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا پارتی ده‌بێت به‌هێزێکی گه‌وره‌و کوردستان دووچاری ده‌یان گرفت و قه‌یرانی مه‌ترسیدار ده‌کا.
خولاسه‌ی که‌لام بۆ ئه‌وه‌ی کار له کار نه‌ترازێ ناوچه‌که پێوویستی به هێزێکه به پارتی بڵێت ستۆپ و سنورێک بۆ قه‌ڵه‌مڕه‌وییه‌کانی دابنێت.