Draw Media

دادگای فیدرالی و مەشهەدی كۆتای درامای ساختە كاریەكانی هەلژاردن

دادگای فیدرالی و مەشهەدی كۆتای درامای ساختە كاریەكانی هەلژاردن

2018-08-19 10:25:20


چۆمان محەمەد *
 پاش ئەو ساختەكاریەی لە هەلبژاردنی 12 ایار رویدا, پەرلەمانی عیراق هەمواری بۆ یاسای هەلبژاردن كرد,بریاردرا نۆ دادوەر شۆینی ئەنجومەنی كۆمیسیاران بگریتەوە و سەۆپەرشتی دوبارە ئەنجامدانەوەی ئەژماری دەستی گشت سندوقەكان بكریت,راسپاردنی دادوەر و دەسەلاتی دادوەری لەلایەن پەرلەمانەوە بۆ ئەم كارە پیرۆزە ,هیواو ئومید بونی هەبوو بۆ راستكردنەوە و لابردنی ئەو ساختەكاریەی رویاندابوو لە هەلبژاردنەكان,پیچەوانەی هەموو پیشبینیەكان و هەمواری یاساكەو بریاری دادگای فیدرالی,بریاری جیاكردنەوەی بەشیك لە سندوقەكان درا,كە هیچ كەس نازانیت بنەماو ئەساسی جیاكردنەوەی ئەم سندوقانە چین و چۆن جیاكراونەتەوە وادەردەكوت گۆترەكاری تیاكراوە,ئەمەش خالی دەستپیكی بەلاریدان و دژایەتی ئەو هەول و كارانە بون بۆ ئاشكراكردنی ساختەكاریەكانی هەلبژاردن و راستی روداوەكان,شاردنەوەی تزویرو كشف نەكردنی لەسە ر دەستی دەسەلاتی دادوەری كرا,ئەوەان كرانە ئامرازی مەرامی چەپەلی تەزویركاران,ئەو گومانانەی كرد راستی و یەقین كە هیچ دەسەلاتیك بە دەسەلاتی دادوەری و دادگاكان لەسەرو بەرژەوەندی حیزب نین و ناتوانن پیشەیانە و دامەزراوەیانە لە خەمی سەروەری یاساو دیموكراسی و دەنگ و ئیرادەی هاولاتیان بن.
ئەنجامی جیاكردنەوەی دەستی و تانەدان لیی
لەو بەشەشی گۆترەكاری دیاریكرابوو بۆ دوبارە ئەژماركردنەوەی بەدەست,جیاوازی گەورە و ساختەكاری روون دركەوت و ئاشكرابوو,بەلام مەخابن چاوپۆشیان لەمەش كرد و تییان پەران,ئەنجامی كۆتاییان راگەیاند بەبیی ئەوەی هیچ گۆرانكاریەك رویدابیت لەنیوان ئەنجامی ئەلیكترۆنی و ئەنجامی دەستی,پلان و فەرمان چۆن كرابوو ئاوا جیبەجیكرا,بەبی ئوەی راو قسەیەكی جیاواز هەبیت لەلایەن ئەم دادوەرانەوە بەرامبەر ئەو گالتەجاریەی رویدا لە هەلبژاردنەكان.
دوای راگەیاندنی ئەنجامەكان ,لەماوەی 3 روژدا 264 تانە  لە لایە ن پارتە سیاسیەكانەوە درا لە وبریارە لای دەستەیەكی 3 دادوەری دادگای تەمیزی عیراق,ماوەی 10 رۆژ دیاریكرابوو بەپیی یاسا قرار لەو تانانە بدەن ,بەلام ئەم دەستەیە لەماوەی یەك رۆژدا بریاری رەتكردنەوەی گشت تانەكانیان دا,بریاریك لیوان لیوە لە گومان و ناپیشەییە نیەتی پەردە پۆشكردنی ساختەكاریەكانی هەلبژاردن,دەنا چ بەنەمایەكی كاركردنی دادگا و چ یاساو كاریكی دادگەری و چ لۆژیك و عقلیك ئەوە قبول دەكات ,لەماوەی یەك رۆژدا 3 دادوەر فریای وردبینی خویندنەوەی 264 تانە كەوتبن,چ جای ئەوەی بریاری رەتكردنەوەی ئەو تانانە بدەن ,كە چەندین بەلگەو رای یاسای گونجاو و باوەرپیهینەری تیابوو بۆ قبولنەكردنی ئەنجامەكان.
دادگای فیدرالی و دواهەمین هەنگاوی پرۆسەكە
دوای رەتكردنەوەی تانەكان لەلایەن دادگای تەمیزی عیراقی ,بەپیی دەستوری هەمیشەی عیراق و یاسای كۆمیسیۆن ,دواین قۆناغی هەلبژاردن پەسەندكردنی دەرئەنجامی هەلبژاردنەكانە تایبەت بە كاندیدە سەكەوتوەكان,لیرەدا دادگای فیدرالی سەرنجی كاندیدەكان دەدات گەر تاوانیكیان ئەنجام دابیت یاخود تۆمەتیكی دادوەریان خرابیتە پال یاخود مە رجیكی كاندیدبونی تیانەبیت,لیرەدا دادگای فیدرالی پەسەنكردنی ناوی ئەو كاندیدانە دوادەخات ,بەبی ئەوەی دەسەلاتی قسەكردنی هەبیت لەسەر تزویرو ساختەكاری ,یاخود رەتكردنەوەی هەلبژاردنەكان,چونكو بابەتی پەسەندنەكردن و هەلوەشانەوەی هەلبژاردن لای دادگای تەمیزبوو,ئەو دادگایەی لە ماوەی یەك رۆژدا 264 تانەی رەتكردەوە,بۆیە دادگای تەمییز كۆتای بە شانۆی ساختەكاری هینا و بە بریاری دادگا  رەوایەتی دا بە و ساختەكاریەی رویداوە,نەیتوانی بری لیبگریت,تائەم ساتە ریكارەكان و پرسەی هەلبژادن بەپیی دەستورو یاسا نەرۆشتوە ,تداخلاتی حیزبی و الاقلیمی و دە ولی, رۆلی هەبوە لە ئاراستە كردنی ئەم روداوانە ,بۆیە گەر ویست و ئیرادەی نیوخۆی و دولی هەبیت  د‌وخە سیاسیەكە بەو شیوە نەروات  كە دەویستریت دەتواننن بە بریاری دادگای فیدرالی سەرەرای نایاسایبون و نادەستوریبونی بریاریكی پیچەوانە بدەن,بەلام ئەم باباتە كۆتای هاتوە و دەرچوانی  بریاریكی  لەو جۆرە لەلایەن دادگای فیدرالیەوە كاریكی ئەستەمە.
قۆناغی داهاتوو چاوەروانكراوی عیراق
دوای پەسەنكردنی ناوی كاندیدەكان لەلایەن دادگای فیدرالی,عیراق هەنگاو دەنیت بۆ پیكهینانی حكومەت و كۆبونەوەی یەكەمی پەرلەمان,ئەمەش هەنگاویكی هیندە ئاسان و بی گرفت نیە ,سەر ئیشە و گرو گیلەی زۆرە,بەلام ئەم هەلبژاردنە نابیتە هۆی فە راهەمكردنی  سەقامكیری و جیگیری حكومەت و حكومرانی و سیاسەت لە ولاتدا,وانزیك دەبینەوە لە چوار مانگ تائیستا ویناكان زۆر نارونن,حكومەت و پەرلەمانیكی ناشەرعی و ساختەكارمان دەبیت,چونكە تیپەراندنی ئەو ساختەكاری و تزویرە ئاوابە سانای هەرگیز تیناپەریت,چونكە بیریزی بەرامبەر دیموكراسی و سەروەری یاسا و دەنگی دەنگدەران كراوە,خیلافات و جیاوازیەكان زۆر قولبۆتەوە.
ئەوەی تایبەتە بە حیزبەكانی هە ریمی كوردستان,پیویستە ئەو لایەنە سیاسیانەی كە دەنگیان خوراوە و تزویریان لیكراوە بەردەوامبن لەسە ر هەلویستی خۆیان و رەتكردنەوەی دەرئەنجامەكان,نەچنە ئەو بەرەیە ی تزویریان بۆ كراوە ,بەپاساوی یەكریزی نیشتیمانی و هاوهەلوسیتی بۆ پاریزگاری مافەكانی گەلی كورد و پرسی سەربەخۆی مزەوەر,پیویستە بەپییی خویندنەوەی دۆخی هەریم و عیراق بریاریكی ئازایانە بەن ,چ بە رۆشتنبیت بۆ بغداد  چ بە بایكۆتبی چ بە معارەزەبونبیت

* ئەندامی ژوری یاسای بزوتنەوەی گۆران

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand