سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پێكهێنانی حكومەت زۆر ئاسان بووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 ئاب 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

تارق حەرب، پسپۆر و شارەزای یاسا

ئێستا پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق  زۆر ئاسانتر بووە، لەبەر ئەم هۆكارانەی خوارەوە:

1. ئەو دۆخە گاڵتەجاڕییەی بەسەر لیرەی توركیدا هاتووە، توركیای سەرقاڵكردووە و توركیا ئەوەندەی خەم و مەینەتی هەیە، عێراق و حكومەتە نوێیەكەی لەبیرچۆتەوە.
2. ئەو نەهامەتییەی بەسەڕتمەنی ئێرانیدا هاتووە، وایكردووە ئێران، عێراق و حكومەتە نوێكەی لەبیربكات و " ئەوەی بەسەرمان هاتووە بەسمانە" دەڵێنەوە.
3. قەتەر سەرقاڵی داڕمانی دارایی و ئابووریی توركیای هاوپەیمانێتی و چۆنیەتی ڕێگەگرتن لە داڕمانی توركیای لەئەستۆگرتووە.
4. نەهامەتیی سعودیە بەهۆی رووداوی كوشتنی منداڵانی یەمەنەوە زیاتربووە، بەجۆرێك  دووریخستوەتەوە لە چاودێركردنی پێكهاتەیەكی دیاریكراو لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، چاوی بەخۆڵی یەمەن پڕ بووەتەوەو عێراقی لەبیرنەماوە.
5. ئەمریكا تاكە لایەنی زاڵە لە عێراقدا و بەبێ بەشداریی سعودیە و قەتەر و ئێران.
6. ئێستا باشترین دۆخە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و بەبێ كاریگەری توركیا و ئێران وقەتەر و سعودیە.
7. ئایا حزبە عێراقییەكان ئەم دۆخە دەقۆزنەوە بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی بونیادنەر و خزمەتگوزاری و نیشتمانیی عێراقیی،كە كاربكات بۆ هەموو عێراقییەكان و ئەو كەسەی دەسەڵات دەگرێتە دەست دەبێتە خزمەتكار نەك فەرمانڕەوا.
تۆپەكە ئێستا لە گۆڕەپانی حزبە عێراقییەكاندایە، دوای نەمانی كاریگەری ئێران و سعودیە و توركیا و قەتەر ، دوای ئەوەی ماوەو  پیاوەكانی دەسەڵاتەكانی پیشووترمان لە كۆمەڵەی نیشتمانیی و پەرلەمان بۆ چوارجار تاقیكردەوە.. 
هیوادارین و داوای ئەوە دەكەین و بۆی دەپاڕێینەوە.
 

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەتیکی رۆژنامەگەری و گرێبەستی شەیتانی دەزگای میدیایی لەگەڵ وەبەرهێنەرەکان  

null

کێشاندنەوەی پاتریۆتەکان و دزینی چەکەکان

null

خاک وەک بنەمای ژیان

null

ئاشبەتاڵێكی شەرمنانە...!