بۆچى بایكۆتى هه‌ڵبژاردن و چاندنى تۆی بێ‌ئومێدى؟
2018-08-15 10:14:43
■سەرتیپ قەشقەیی
لێره پڕۆسه‌ى سیاسى و دیموكراسى له شوێنى خۆیدا نییه، پارتى و یه‌كێتى به‌شێوه‌یه‌كى ڕێژه‌یى له هه‌ڵبژاردنه‌كان ساخته‌كارى ئه‌نجامده‌ده‌ن، هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش ناتوانن ده‌نگه‌كان بپارێزن، كه‌ره‌سته‌و ئامراز‌و توانا مڕۆییه‌كانى ئۆپۆزسیۆن، هه‌مان كه‌ره‌سته‌و ئامراز‌و تواناى مرۆیى هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه، ئه‌و هێز گه‌لانه تواناى گۆڕانكاریان نییه.
له‌م هه‌رێمه توێژه خوێنه‌وارو نوخبه‌كه، یه‌كێكه له فاسترین توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگاو نه‌یانتوانیوه گۆڕانكارى له كۆمه‌ڵگا دروستبكه‌ن و به ده‌ورى خۆیان ده‌خولێنه‌وه‌و به‌شێكیشیان مامه حه‌مه‌و ماستاو بۆ هێزه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن.
میدیا‌و سۆشیال میدیا (وه‌كو ده‌سه‌ڵاتى چواره‌م و پێنجه‌م ) نابێته پێوه‌ر تاوه‌كو بزانین بارودۆخى حزب و كاندید له چ ئاستێك دایه. سایكۆلۆژیه‌تى ده‌نگده‌ر لێره زۆر جیاوازه، ده‌نگده‌ر زۆركات ڕه‌خنه‌و ناڕازیبوونى خۆى ده‌رده‌بڕى له‌و هێزانه‌و بگره زۆرجار جوێنیشیان پێده‌دات، به‌ڵام هه‌ر ده‌نگیشیان پێده‌دات.
هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان خۆیان هۆكاربوون بۆئه‌وه‌ى تۆى بێوئومێدى له ناوخه‌ڵك بچێنن، باشترین نموونه‌ش بۆئه‌مه ئه‌وه‌یه: ماوه‌ى چوار مانگه هاوارو سكاڵایان له‌سه‌ر ساخته‌كارى و ته‌زویرى ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنى عێراقه‌و، ناشزانن ئه‌و كار‌و ڕه‌فتاره‌یان ئه‌وه‌نده‌ى دیكه مه‌ترسى دروستكرد له‌سه‌ر باوه‌ڕ نه‌بوونى جارێكى دیكه به پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و بێ متمانه‌یى و ساردكردنه‌وه‌ى خه‌ڵك له چوونیان بۆ سندوقه‌كانى ده‌نگدان.
پارتى و یه‌كێتى له‌م هه‌راو هۆریایه زۆر قازانجیان كردوه، ئه‌وان هه‌رچۆنێك بێت ده‌توانن به‌شێكی زۆر له ده‌نگده‌ره‌كانیان، به ئه‌ندازه‌ى كورسى پێویست، ببه‌نه سه‌ر سندوقى ده‌نگدان، چونكه زۆرێك له‌و ده‌نگده‌رانه مولكى خۆیانن، له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانى دیكه ده‌نگده‌ره‌كانیان خۆڵه‌مێشین و كه‌س ناتوانێ خۆى بكاته خاوه‌نى و ، خۆى بڕیار له‌سه‌ر چوون و نه‌چوون ده‌دات.
ڕاسته تاڕاده‌یه‌كى زۆر گوتارى میدیاى و تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندى به‌ره‌ى ئۆپۆزیسۆنه‌و، ئه‌وێ بۆته به‌هه‌شتێك بۆ گۆڕانكارى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه ده‌ربێین و سه‌ردانى بازاره گشتییه‌كانى پارێزگاكان و كافتریا‌و بازاره میلی و شوێنى فڕۆشتنى ئۆتۆمبێل و ئیسكان و سه‌هۆڵه‌كه‌و بازارى مۆبایل فرۆشان و دیوه‌خانى ئاغا‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت...هتد بكه‌یت، ئینجا ده‌زانی له‌وێ چ جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌ك زاڵه‌و خه‌ڵكى له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ده‌نگده‌دات و سایكۆلۆژیه‌تى ده‌نگده‌رى ئه‌و شوێنانه چه‌ند جیاوازه له‌وه‌ى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى و میدیا هه‌یه.
كه ده‌چێته ئه‌و شوێنه ئاست نزم و مام ناوه‌ندیانه له‌ڕووى خوێنه‌وارى و ئاستى تێگه‌یشتن له سیاسه‌ت، ئینجا ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌وان زۆرینه‌ى زۆرى كۆمه‌ڵگان و دواجار به ده‌نگى ئه‌وان زۆر هاوكێشه هه‌یه یه‌كلاده‌كرێته‌وه، تاوه‌كو ئێستا ئۆپۆزسیۆن لاى ئه‌و كه‌سانه نه‌بۆته ئه‌لته‌رناتیڤ ، نایانه‌وێ جگه له پارتى و یه‌كێتى هیچ هێزى دیكه تاقیبكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌شێكى زۆرى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ئه‌و هێزانه خۆیان.
دواى گه‌یشتن به‌م قۆناغه، ئێستا كارى نوخبه‌ى كۆمه‌ڵگا به‌سه‌رجه‌م توێژه‌كانى ئه‌وه‌یه، تۆى بێ‌ئومێدى بچێنن به ئامانجى دروستكردنى هێزى نوێ، یاخود ناچاركردنى هێزه‌كانى ئێستا بۆ دووباره به‌خۆداچوونه‌وه به به‌رنامه‌و ستراتیژ‌و سیاسه‌تى خۆیان.
بایكۆتكردنى پڕۆسه‌ى سیاسى ئێستا یه‌كێكه له بژارده باش و كاریگه‌رییه‌كان، به تایبه‌ت دواى بێ‌ئومێدى و لاوازیه‌ى هێزه‌كان و، ده‌رنه‌چوون له گوتارى ته‌قلیدى و دروستبوونى باوه‌ڕى ته‌واو لاى به‌شێك له خه‌ڵكى، به ئاڕاسته‌ى به‌ره‌ى بایكۆت.
به ته‌واوى له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ى سه‌لاحه‌دین بهائه‌دینم، كه پێشنیازى بایكۆتى پڕۆسه‌ى سیاسى كردبوو بۆماوه‌ى چه‌ند ساڵێك، تاوه‌كو له‌و ماوه‌یه‌دا بتوانن دواى به‌خۆداچوونه‌وه هێزێكى نوێ به كه‌ره‌سته‌و ده‌م و چاوى دیكه بنیاتبنێن.
ئه‌وه‌ى من زانیاریم هه‌بێ ئه‌وه بۆچوونى به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانى گۆڕان و كۆمه‌ڵیشه، به‌ڵام به‌هۆى لاوازى ئه‌و ده‌نگانه نه‌توانراوه ئه‌و پێشنیاز‌و بیرۆكانه ته‌به‌نى بكرێت.
ئێستا هێزگه‌لى به ناو ئۆپۆزسیۆن هه‌یه‌و هێزى نوێى ساخته‌ش به ناوى ئۆپۆزسیۆن په‌یدابوون، به‌ڵام هه‌موویان یه‌ك كه‌ره‌سته‌و ئامراز‌و ده‌م وچاوو گوتاریان هه‌یه‌و، ده‌ركه‌وتووه جگه له‌و رێگه هه‌ڵه‌یه‌ى ئه‌وان گرتوویانه‌ته به‌ر، رێگه‌ى دیكه هه‌ن و، پێویسته جله‌وى گۆڕانكارى به‌شێوه‌یه‌كى دیكه ئاڕاسته‌بكرێت.
كاتێك ئۆپۆزسیۆنێك تواناى گۆڕانكارى نه‌بێت، نه‌شتوانێ ده‌نگه‌كانمان بپارێزى و، ده‌نگیش نه‌ده‌ین به پارتى و یه‌كێتى، بۆیه باشترین بژارده بۆ ئاسووده‌یى خۆمان و شه‌رعیه‌تنه‌دان به هه‌ڵبژاردن، بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردن و دروست بوونى به‌ره‌ى بایكۆته، ئه‌گه‌رچى هه‌ندێ كه‌س پێیانوایه، ئه‌و كاره له به‌رژه‌وه‌ندى پارتى و یه‌كێتیه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م قسه‌یه شتێكى ڕێژه‌یه‌و مه‌رج نییه، ئه‌وه‌ى نه‌چێت له شوێنى پڕده‌كرێته‌وه.
داماننا بیانوى كه‌مى رێژه‌ى به‌ژداریكردن له قازانجى پارتى و یه‌كێتى، ئه‌ى بۆچى ئێوه تواناتان نییه خه‌ڵكى خۆتان ببه‌نه سه‌ر سندوقى ده‌نگدان و ئومێدیان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌گه‌ر هێزگه‌لى ته‌قلیدى و به‌رژه‌وه‌ندیخوازنین ؟!
كاتێك عومه‌رى سه‌ید على و على باپیر‌و سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین و به‌رهه‌م ساڵح، ناتوانن به‌یه‌كه‌وه بسازێن و ببنه به‌ره‌یه‌كى هاوبه‌ش، به‌هۆى بێ متمانه‌یى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، ده‌بێ حه‌قیش به خه‌ڵكى بده‌ن بایكۆتى پڕۆسه‌كه بكه‌ن ؟!!