Draw Media

کاتی هەڵوەشاندنەوەی پێشمەرگەیە

کاتی هەڵوەشاندنەوەی پێشمەرگەیە

2018-08-11 10:40:03


■ هەژار کاکەیی..

زۆر جار حزب و سەرکردەی حزبەکان کە دێنە گۆ ڕاستەوخۆ باسی پێشمەرگە دەکەن گوایە ئەوان خاوەنی هێزی پێشمەرگەن و ئەگەر ئەوان نەبن لە ئێستا دا شتێک نەبو بەناوی هەرێمی کوردستانەوە .
لێرەدا چەند ڕاستیەک باسی لێوە دەکەین :
پارتی کە خاوەنی هێزی چەکدارەو هەمیشە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەوانن پارێزەری ئەم هەرێمە . لە سەروی هەموشیانەوە مەسعود بارزانی و کەس و کارەکەی . ئەوانە خویان بە خاوەنی پێشمەرگە دەزانن . مەسعود بارزانی زۆر جار وتویەتی من پێشمەرگەم بەڵام ئایا ژیان و گوزەرانی پێشمەرگەیەک و مەسعود بارزانی دەکرێت بەراورد بکرێت ؟ ئایا موچەکەی مەسعود بارزانی کە تا ئێستا کەس نازانێت چەندە لەگەل موچەی پێشمەرگەیەکی داماو کە بە ۳ مانگ جارێک پێنج سەد هەزار وەردەگرێت بەراورد دەکرێت ؟ پێشمەرگەیەک کە لەبەر نەبونی و کەم دەرامەتی ناتوانێت کرێ خانوەکەی بدات و خاوەن خانو کەل وپەلەکانی فرێدەداتە سەر شەقام و لەولاشەوە مەسعود بارزانی خاوەنی ٤۸ ملیار دولای نقدی بێت لە بانکەکانی ئەوروپا دەکرێت بەراورد بکرێت؟
بە درێژای شۆرشی نوێ یک کەس پێمان بلێت چەند لە کەس وکاری مەسعود بارزانی لە بەرەکانی شەر شەهید بونە ؟ دیارە انفال کردنی بارزانیەکان بەدەرن چونکە ژیانی بەشێک لە کەس وکاری ئەنفالکراوانی بارزانیەکان زۆر خراپە.
هەرچی کور و کوڕەزاو و براو برارزاو ئاموزای مەسعود بارزانی هەیە هەمویان بێ شومار داڵ و نەجمەیان لە سەر شان داناوە هەمویان جەنەڕاڵن بەڵام تا ئێستا کەسیان گەرما و سەرمای سەنگەرەکانیان نەدیوە تەنیا مەگەر بۆ وێنەگرتن و بەردەم کامیرا نەبێت بۆ ئەوەی ببنە پاڵەوان . بە درێژای شەڕی ڕاپەڕین و خیانەتی شەڕەکانی ناو خۆی ئەو حزبە لەگەل (یەکێتی ـ پەکەکە ) و شەڕی دژ بە داعش یەک کەسێکی بنەمالەکەی مەسعود بارزانی خوێن لە پەنجەیان نەهاتوە ئیتر دەبێت چون پێشمەرگەیەک بن!
هەمو ئەوانەی لە سەرەوە باسکران بۆ بنەمالەی تالەبانیش هەمن شتە . ئەو دو بنەمالەیە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان بەردەوام خەریکی موزایەدەن بە ناوی پێشمەرگەوە .
بۆیە باشترین شتێک کە لە ئێستادا بکرێت هەڵوەشاندنەوەی پێشمەرگەیە و دامەزراندنی سوپای ڕزگاری کوردستانە . بە دیاریکردنی کومەڵێک مەرج بۆ ئەو کەسانەی پەیوەندی بەو سوپایە دەکەن و تەواوی ئەو کەسانەی لە سەر مەنسوبیەت و مەحسوبیەت و حزبی بون پلەیان پێدراوە هەموی هەلبوەشێتەوە . چونکە ئەگەر هەر حزب و لایەنێک لە دەرەوەی پارتی و یەکێتی پێی وابێت ئەو هێزەی پارتی و یەکێتی بکرێتە هێزی نیشتیمانی جگە لە خۆل لە چاوکردنی خەلک و کوتینی ئاسنی سارد زیاتر هیچی تر نیە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand