Draw Media

دەرکەوتنەوەی مسعود بارزانی٠٠!

دەرکەوتنەوەی مسعود بارزانی٠٠!

2018-08-07 19:32:03


 

■ عەبدوڵاى کوێخا موبارەک..

ئەم دەرکەوتنەوەیە جگە لە ڕو قایمی و دەست بەرنەدان لە سیاسەتی شکستخواردویی پەیامی تەسلیم بون و بەرەو بەغداشی تێدا بو، تەسلیم بونەوەی بارزانیش لەھیچ کات و زەمەنێکدا ئاسایی نەبوە٠٠!
خەسڵەتی ئەو وایە کە حەدی مامناوەندی نیە یان تا سەر ئێسک دژایەتیە یان تا ژێر پێ کۆیلایەتیە٠٠!
تەبعەن ڕازی کردنی بەغدا و تەسلیم بونیشی لەسەر حسابی مافەکانی گەلی کورد ئەبێت و بۆ مل شکاندنی ڕکابەرەکانی دەبێت.

لە مێژودا نەریتی سەرکردە سیاسیەکان وابوە کە لە کۆتایدا توشی ھەڵە یان شکستێک بوبن ئیتر دەرنەکەوتونەتەوە لەو بوارەدا، ئەو حاڵەتە لە نێو سەرکردەکانی کوردیشدا ڕویداوە، بەنمونە کاک نەوشیروان بزوتنەوەی گۆڕانی دامەزراند بەمەستی خەباتی پەرلەمانی، بەڵام کاتێک بینیتی ئەو ڕێگایە شکستی ھێناوە بۆ چاکسازی ئیتر بەھۆی ھەڵەی خۆی بوبێت لە دیاری کردنی کارەکتەر بۆ سەرخستنی ئامانجەکە یان بەھۆی ستەمکاری ڕکابەرەکانی بوبێت، لەوە بەدواوە کاک نەوشیروان بە ئاشکرا ئاماژەی بەوە کرد کە خەباتی پەرلەمانی نیشانەی پرسیاری لەسەر دروست بوە، ئیتر تەقریبەن وازی لە کاری سیاسی ھێنا و چی تر دەرنەکەوتەوە تا کۆچی دوای کرد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand