هه‌لی كاری حكومی وه‌ك بهرتیلێكی سیاسی
2018-08-05 22:36:53
■ محه‌مه‌د حسێن ...
له یه‌كه‌م حه‌فته‌ی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌و شاره‌كانی تری باشوری عێراقدا، وه‌زیری نه‌وت بڕیاریدا ١٠ هه‌زار كه‌س له كێڵگه‌و پرۆژه نه‌وتیه‌كانی به‌سره دابمه‌زرێنێت. به هه‌مانشێوه له پارێزگای زیقاریش به‌ڵێنی دامه‌زراندنی ٧ هه‌زار كه‌سی تریان داوه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نوسینگه‌كه‌ی عه‌بادی به‌رده‌وام به‌ڵێنی تر بڵاوده‌كاته‌وه بۆ دامه‌زراندنی خه‌ڵكی شارانه‌ی خۆپیشاندانی تیاكرا، هه‌ر له نه‌جه‌ف و دیوانیه‌وه تا ده‌گاته پارێزگای واست و به‌غدای پایته‌خت. كێشه‌ی ئه‌م جۆره دامه‌زراندنه، كه پێش عه‌بادی پارتی و یه‌كێتی بره‌ویان پێداوه، له‌وه‌دایه نه بۆ كارمه‌نده‌كه كار‌و موچه‌یه‌كی شایسته دابینده‌كات نه بۆ حكومه‌تیش كارمه‌ندێكی به‌رهه‌مهێنه‌ر.
زۆربه‌ی كارمه‌نده‌كان به موچه‌یه‌كی كه‌مه‌وه له بازنه‌ی ههژاریهكهیاندا ده‌مێننه‌وه، لیستی موچه‌خۆرانی كه‌رتی گشتیش هێنده‌ی تر قه‌به ده‌كرێت و بێ به‌رهه‌م ده‌مێنێته‌وه. ئه‌م جۆره دامه‌زراندنه دروستكردنی هه‌لی كارنیه هێنده‌ی كه بهرتیلێكی سیاسیه بۆ پاراستنی رژێمه‌كان. ئه‌مه نابێته هۆی دروستكردنی كارێكی به‌به‌رهه‌م ئه‌وه‌نده‌ی كه بڕو راده‌ی بێكاریه روپۆشكراوهكهی كه‌رتی گشتی فراوانتردهكات.
له‌ئێستادا، كه‌رتی گشتی عێراق و كوردستانیش سیخناخ بووه له كارمه‌ندی بێ به‌رهه‌م. ئه‌وانه‌ی سیاسیه‌كان له ترسی خۆپیشاندان دایانمه‌زراندوون. به‌ڵام هیچ كارێكی به به‌رهه‌م ناكه‌ن. ئه‌مانه هیچ لۆجیكێكی ئابوری و بازاڕ به‌كارنه‌هێنراوه له دامه‌زراندنیان. زۆربه‌یان له‌شوێنی هه‌ڵه‌و دور له به‌هره‌و تواناكانیان دامه‌زراون به موچه‌ی نزمه‌وه، كه هه‌ندێكجار ناگاته ئاستی كڕێخانووی مانگێك له گه‌ڕه‌كێكی مامناوه‌ندی شاره‌كاندا.
ئه‌م گرفته گه‌یشتۆته ئاستێك كه هه‌وڵی چاكسازی و چاره‌سه‌ریشی زۆر قورس بووه هه‌رچه‌نده دام و ده‌زگا جیهانیه‌كانی وه‌ك سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی (IMF) و بانكی جیهانی هه‌میشه بچوك كردنه‌وه‌ی كه‌رتی گشی و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه حكومیه‌كانی عێراقی وه‌ك پێشمه‌رجێك به‌كارده‌هێنن بۆ هه‌ر یارمه‌تی وقهرزێك كه وڵاته‌كه داوای بكات.
ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی ده‌یكات بهرتیلێكی ماڵوێرانكه‌ره بۆ هه‌موو عێراق، به خه‌ڵك و حكومه‌تیشه‌وه. رازیكردنی خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر حسابی كه‌رتی گشتی سیاسه‌تێكی تاقیكراوه‌ی پێشتری پارتی و یه‌كێتیه و ئێستا هه‌رێمی كوردستان باجه‌كه‌ی ده‌دات. له ناوه‌ڕاستی ٢٠٠٠هكاندا ئه‌م دوو حیزبه سه‌دان ههزاركهسیان له كه‌رتی گشتی كوردستاندا دامه‌زراند به‌س بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی لایه‌نگرانی خۆیانی پێ زیاد بكه‌ن. ئه‌م كارمه‌ندانه به‌زۆری له كه‌رته خزمهتگوزاریهكاندا ده‌ستبه‌كاربوون، یان هه‌ر دهستبهكارنهبوون و كرانه بندیوار". له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا باری سه‌رشانی حكومه‌ت قورس‌تر بوو، هه‌رگیز مووچه‌و ژیانێكی شایسته‌ش بۆ كارمه‌نده‌كان دابین نه‌كرا. هه‌موومان بینیمان چۆن له سێ ساڵی رابردوودا خه‌ڵك و حكومه‌تیش گیرۆده‌ی ئه‌م به‌رتیله سیاسیه بوون.
كرۆكی كێشه‌كان ئه‌وه‌یه كه كه‌رتی تایبه‌ت له عێراق و كوردستانیشدا ناتوانێت به‌خێرایی گه‌شه‌ی دانیشتوان هه‌لی كار دروست بكات. به‌هۆی گه‌نده‌ڵی، قۆرغكردنی بازاڕ، دواكه‌وتوویی سیسته‌می دارایی، ناسه‌قامگیری و لاوازی داموده‌زگا ئیداری و یاساییه‌كان ئه‌م كهرتهش ( بهههڵاوێردی هه‌ندێك له كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان) ته‌نها به‌و پاره‌یه ده‌ژی كه حكومه‌ت له ڕێگای بوجه‌ی گشتیه‌وه ده‌یخاته بازاڕه‌وه. بازاڕی كاری عێراق و كوردستان-یش هێنده دابڕاو‌و دواكه‌وتووه كه هه‌ستناكه‌یت به‌شێك بن له‌و تۆڕه ئابوریه جیهانیه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌مووانی پێكه‌وه گرێداوه، هه‌ر له بازاڕی ئاژه‌لداری و بزن به خێوكردنهوه تا ئه‌گاته كۆمپانیاكانی دروستكردنی سمارتفۆن و بۆرسه گه‌وره‌كان.
كاریگه‌ری سهرهتانیانهی ئه‌م به‌رتیله سیاسیه هه‌ر له‌وێدا ناوه‌ستێ كه له‌شكرێك كارمه‌ندی هه‌ژاری بێ به‌رهه‌م و حكومه‌تێكی ئفلیج دروست ده‌كات، به‌ڵكو هه‌مووان ده‌گه‌یه‌نێته بنبه‌ستێك كه هه‌ر ریفۆرم و چاره‌سه‌رێكی ئابوری راسته‌قینه بهئاژاوهی سیاسی كۆتایی پێبێت. ته‌نانه‌ت مه‌حاڵه چاره‌سه‌ریه ئابوریه تهقلیدیهكانیشی به‌سه‌ردا جێبه‌جێبكرێت. بۆنمونه (IMF) و بانكی جیهانی رستێك میكانیزمی دارایی و ئابورییان هه‌یه بۆ یارمه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌م كێشانه‌وه ده‌ناڵێنن. چونكه سه‌ره‌تای هه‌موو چارهسهریهكانیان به ڕاگرتنی ئه‌م به‌رتیله ده‌ستپێده‌كات، له ئێستادا هه‌ندێك كه‌س وه‌ك هۆكاری خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره ده‌یانبینن.
هه‌ندێك چالاكوان و میدیاكاری عێراقی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه له سێ ساڵی رابردوودا سیاسه‌تی زكههڵگوشینی پیادهكردووهو خه‌ڵكی وه‌ك پێویست له كه‌رتی گشتیدا دانه‌مه‌زراندووه. هه‌ندێك راسته‌وخۆتر ده‌ڵێن مه‌رجه‌كانی (IMF) و بانكی جیهانی وای كرد خه‌ڵك بێنه سه‌رشه‌قامه‌كان. رۆژنامه‌نوسی عێراقی مازن زه‌یدی پێی وایه ''باج و كرێی خزمه‌تگوزاریه‌كان كه حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی له ساڵانی رابردوودا سه‌پاندویه‌تی یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی نه‌هامه‌تیه‌كانی خه‌ڵك، سه‌یره خۆپیشانده‌ران ئه‌مه‌یان له بیربچێت و هه‌ندێك دروشمی ناواقعی به‌رزكه‌نه‌وه.'' ئه‌وه‌ی ئه‌م رۆژنامه‌نوسه ده‌یه‌وێت خۆپیشانده‌رانی له‌دژ هانبدات به‌شێكن له‌و چاره‌سه‌ریانه‌ی كه (IMF) و بانكی جیهانی بۆ زیادكردنی داهاته نا نه‌وتیه‌كانی عێراق پێشنیاریان كردووه.
لێره‌دا پرسیاری جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه بۆچی ئه‌م دام و ده‌زگا جیهانیانه ناتوانن هاوكاری عێراق بكه‌ن له كاتێكدا رۆڵیان هه‌بووه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی زۆر وڵاتی تر كه جه‌نگ وێرانی كردن، وه‌ك وڵاتانی ئه‌وروپای خۆرئاوا. كێشه‌كه هه‌ر دیسانه‌وه په‌یوه‌ندی به‌م به‌رتیله سیاسیه‌وه هه‌یه. یه‌كێك له‌و ده‌رده كاریگه‌رانه‌ی سیاسه‌تی به‌كارهێنانی كه‌رتی گشتی بۆ به‌رتیل دروستی كردووه بریتیه له هاوكێشه‌ی سه‌قامگیری به‌رامبه‌ر دامه‌زراندن. به‌پێی ئه‌م تێگه‌یشتنه، مه‌رجه‌كانی بانكی جیهانی و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌رچه‌نده راستیش بن له روی ئابوریه‌وه، له روی سیاسیه‌وه هه‌له‌ن. ئه‌م مه‌رجانه (وه‌ك زیادكردنی داهاته نانهوتیهكان، زیادكردنی باج، گرانكردنی كرێی هه‌ندێ خزمه‌تگوزاری حكومی) قورسه جێبه‌جێبكرێن له كاتێكدا وڵاته‌كه له دۆخی داڕوخانی ئه‌منی و ئابوریدایه. یان له شوێنێكدا كه كه‌رتی تایبه‌ت رۆڵێكی ئه‌وتۆی نیه له بازاڕی كار‌و ئابوری وڵاته‌كه‌دا.
ئه‌وه‌ی عه‌بادی له وه‌ڵامی خۆپیشانده‌راندا تا ئێستا كردویه‌تی هێنده‌ی تر باری سه‌رشانی حكومه‌تی قورسكردووه و دۆخه‌كه‌ی له‌چاره‌سه‌ری راسته‌قینه دورخستۆته‌وه. ئه‌مه هه‌مان ئه‌و هه‌ڵه‌یه بوو كه‌پارتی و یه‌كێتی له كوردستان كردیان. له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا، ئه‌م به‌رتیله ته‌نها ته‌قینه‌وه‌ی ناڕه‌زایی و كێشه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت دوائه‌خات، نه‌ك چاره‌سه‌ر. ته‌مه‌نی رژێمه سیاسیه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت درێژده‌كاته‌وه، به‌ڵام دۆخی ئابوری و بازاڕ خراپتر ده‌كات و رێژه‌ی هه‌ژاری به‌رزتر ده‌كاته‌وه. داتاكانی بانكی جیهانی ئه‌وه‌مان نیشانده‌ده‌ن كه‌سه‌ره‌ڕای دامه‌زراندنه به‌رده‌وامه‌كانی كه‌رتی گشتی رێژه‌ی هه‌ژاری له‌عێراقدا له ١٨.٩% ساڵی ٢٠١٢ه‌وه زیادیكردووه بۆ ٢٢.٥% له ساڵی ٢٠١٤دا (١).
هه‌لی كاری كه‌رتی گشتی ده‌كرێت به كاربهێنرێت بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكاری ئابوری و سیاسی؛ وه‌ك سه‌رله‌نوێ دابهشكردنهوهو دروستكردنی ده‌ستهات، یان رێگایه‌ك بۆ گرانتی سه‌رچاوه‌ی داهات و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌لایه‌تی. (٢) به‌ڵام له كوردستان و عێراقیشدا هیچ كام له‌م ئامانجانه به دینههاتوون؛ چونكه ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌لی كار نیه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی به‌خشینه‌وه‌ی كاره وه‌ك به‌رتیل. هه‌موومان بینیمان چۆن حكومه‌تی هه‌رێم توانای دابینكردنی موچه‌ی كارمه‌نده‌كانی خۆی له‌ده‌ستدا ئه‌وكاته‌ی نرخی نه‌وت دابه‌زی. هه‌رچه‌نده حكومه‌تی عێراق تا ئێستا موچه‌ی دابینكردووه له كاتی خۆیدا به‌هۆی فرۆشتنی نزیكه‌ی ٣.٥ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌وه، به‌ڵام هه‌ر رۆژێك نرخی ئه‌م نه‌وته له بازاڕه جیهانیه‌كاندا دابه‌زی، هیچ گرانتیهك نیه ئه‌ویش وه‌ك هه‌رێم دهستنهكات به بڕین و دواخستنی موچه‌ی كارمه‌نده‌كانی.
ده‌بێت سیاسیه‌كان لێگه‌ڕێن كه‌رتی تایبه‌ت هه‌لی كار دروست بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌و ئاسانیه نیه‌و ته‌نها به بڕیار ناكرێت، به‌ڵكو زه‌مینه‌ی ده‌وێت. سه‌قامگیری ئه‌منی و سیاسی ده‌وێت، كاتێك ده‌كرێت كه ده‌ستی مافیاكانی گه‌نده‌ڵی له سیاسه‌ت و كه‌رته جیاجیاكانی حكومهتداكورتبكرێتهوه. سنورێك دابنرێت بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه ناهێلن كه‌س پرۆژه‌و كاری هه‌بێت گه‌ر پشكێكی ئه‌وانی تیا نه‌بێت.

١- بڕوانه سایتی بانكی جیهانی
٢- Pirttilä, Jukka, and Matti Tuomala. "Public Versus Private Production Decisions: Redistribution and the Size of the Public Sector." FinanzArchiv / Public Finance Analysis 61, no. 1 (2005): 120-37. http://www.jstor.org/stable/40913068.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار