ترس لە ئازادی ترسە لە حەقیقەت

2025-02-18 20:13:56
ئاسۆ جەبار
دەنگی ئەمریکا 33 ساڵە خیانەت لە دەستوری ئەمریکا دەکات
ئەمریکییەکان و کەسانی دڵسۆزی ئەمریکا و ناو دەنگی ئەمریکا هەر لەسەرەتاوە زۆر هەوڵیاندا بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا نەگات بەم ڕۆژە و خیانەت لە دەستوری ئەمریکا بکات و عەقڵیەتی حیزبگەرایی و پاوانخوازی و شەڕانگێزی زاڵنەکەن بەسەر ئەو دامەزراوە فیدڕاڵییەی ئەمریکادا بەڵام سودی نەبوو.
مایکڵ رۆبن هەر لە خۆیەوە قسە ناکات و رەخنە ناگرێت لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا و دەڵێت دەبێت سەرلەبەری بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا گۆڕانکاری تیادا بکرێت و دەشڵێت " گەورەترین ئاڵنگاری بەرامبەر ئازادی و ئازادییەکانی کورد لە بەغداوە نییە، بەڵکو لە خۆسەپێنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر یان کلێپتۆکراسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە لە سلێمانی." با بزانین مایکڵ ڕۆبن کێیە؛ دکتۆر مایکل ڕوبین بەرپرسێکی پێشووی پنتاگۆن بووە، هاوکارێکی باڵایە لە پەیمانگای ئەمریکی ئینتەرپڕایز، کە تایبەتە بە ئێران و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەروەها نوسەر و هاو-سەرنوسەری چەندین کتێبە کە بەدواداچوون بۆ دیپلۆماسی، مێژووی ئێران، کولتووری عەرەبی، توێژینەوە لەسەر کورد و سیاسەتی شیعە دەکەن، لەوانە "حەوت پایە: بەڕاستی چی دەبێتەهۆی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا؟"، "سەرهەڵدانی کوردستان"، "سەماکردن لەگەڵ شەیتان: مەترسییەکانی بەشداریکردنی ڕژێمە ناپاکەکان" (کتێبی بەریەککەوتن)، "ئێرانی ئەبەدی: بەردەوامی و ئاژاوە".
دکتۆر مایکڵ ڕۆبن بەڕێوەبەری شیکاری سیاسەت بووە لە ساڵی 2023 دا کۆڕبەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شیکەرەوە و شارەزابوو لە ساڵانی 2012–2024 نووسینگەی توێژینەوەی سەربازی بیانی ئەمریکا، ڕاوێژکاری سیاسی بووە لە سەروەختی دەسەڵاتی کاتی هاوپەیمانان لە (بەغدا) لە ساڵانی 2003 بۆ 2004. خاوەنی دەیان پۆستی گرنگ و پسپۆرییە.
ئەوانەی پێنوایە تا دنیا دنیایە دەتوانن ڕووی راستەقینەی حەقیقەتی گەندەڵی و نادادپەروری و مافیاگەری بشارنەوە خەیاڵیان خاوە، حەقیقەت ئەو ڕووناکییەیە کە بەهەموو تاریکی دونیا ناشاردرێتەوە. ئەوانەی پێنوایە دەتوانن بە داگیرکردنی ڕووناکی؛ تاریکی بە خەڵک بفرۆشنەوە زۆر دەمێکە ڕووی ڕەشی درۆ و ستەمکارییەکانیان تۆمارکراون و رۆژی لێپرسینەوە نزیکە.
ئایا دەتوانیت دەستور و یاسا و ڕێساکانی ئەمریکا وەک گەورەترین دەوڵەتی زلهێز لە جیهاندا پێشێلبکەیەت و خیانەت لە بەند و مافە بنەڕەتییەکانی ئەمریکا بکەیەت و وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچیت؟ نەخێر دەیان ناوەندی یاسایی و حکومی ئەمریکی هەن کە ڕێگرن لەبەردەم پێشێلکردن یان خیانەتکردن لە دەستوری ئەمریکا، وەک کۆنگرێس و دەسەڵاتی دادوەری باڵا، ئەنجومەنی سینات، یاسا و ڕێساکانی ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دارایی و گەنجینەی ئەمریکا. ڕەنگە بۆ ساتێک لە ساتەکان باندی سیاسی و حیزبی و تاکەکەسی سەر بە هەندێک وڵات و تاقمی مافیای توانیبێتیان سوود لە هەندێک کەلێنی یاسایی و سیاسی وەربگرن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان و حیزب و وڵاتەکەیان بەکاریان هێنابێت، بەڵام نەیانتوانییوە تاسەر پارێزگاری لەو پێشلکاریی و خیانەتە بکەن بەرامبەر ئەمریکا.
کولتوری رق و کینە
بەپێی دەستور و یاسا و ڕێساکانی ئەمریکا ڕەفتار و هەڵوێستی ڕق و کینەئامێز قەدەغە و هەرکەسێکیش رق و کینە بەرامبەر هەر کەسێک بگرێتەبەر لەڕووی یاساییەوە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی توند دەبێتەوە. بەڵام رق و کینەیەکی کۆمەڵایەتی و حیزبی و مافیاگەری هەیە کە تەنها زادەی کۆیلەی ئەو حیزب و باندە مافیاگەرانەن کە بۆ پیادەکردنی هەر کینەیەکی حیزبی و بنماڵەیی پاداشت دەکرێن و موچەی کۆیلایەتی وەردەگرن.
ئەم کلتورە لە دەنگی ئەمریکادا بەتایبەتی بەشی کوردی زادەی ئەو حیزبایەتییە کوێرانە و کۆیلایەتییە بوو کە تائەوڕۆکە لە فۆرمی جیاوازدا خۆیان نمایشدەکەنەوە، کینەی چاڵهەڵکەندن بۆ ڕۆژنامەوانە بوێرەکان، کینەی ناوچەگەرێتی دژی ناوچەیەکی دیکەی کوردستان، کینەی رق لێبوونەوە لە نەتەوەیەک یان نەژاد و رەگەزێکی دیکە، کینەی نانبڕینی ئەو کەسانەی کە رەخنەیان لێدەگرن و ڕووبەڕوویان دەبنەوە، لە ماوەی ساڵێکدا بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەدەرئەنجامی رق کینە و توندڕەوی زیاد 12 ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ و پرۆدویسەری لەسەر کار لابرد، رق و کینەی حیزبی بە رادەیەکە لەو بەشەدا بە خوێنی سەری خەڵکانی جیاواز و سەربەخۆ تینوون. هێشتا ئەو بارودۆخەی دەنگی ئەمریکا بەتایبەتی بەشی کوردی لەژێر لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەدایە.
کولتوری بێدەنگکردن و دەمکوتکردن
باندی کۆیلەی حیزبەکان لەم دەزگایەدا لە بەڕێوبەر و سوپەرڤایسەرەکانەوە شۆڕبووبۆوە بۆ ناو باندێکی توندڕەوی حیزبی، دروستکردنی جاسوس لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بۆ چاودێریکردن و سانسۆڕکردن، بۆئەوەی سکرین شاتی هەموو بابەت و وێنانە بکەن بۆ بەرێوبەرەکانی دەنگی ئەمریکا و بەرپرسە حیزبییەکانیان و ملی ئەوانەی پێبشکێنن کە ڕقیان لێیانە و هاوبیر و هاوڕای عەقڵیەتی شەڕانگێزی و کۆیلایەتی ئەوان نین. هەڕەشەکردنی بێدەنگکردن و نانبڕین و دروستکردنی ترس لە کار و پیشە و تواناکانت لەماوەی ئەو 33 ساڵە ڕوویەکی ناشرینی شەڕانگێزی بووە لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکادا. ئەگەر دەزگا هەستیارەکانی ئەمریکا دەستبکەن بە لێپێچینەوەی ورد لەوە تێدەگەن کە زوربەی بەرپرس و سوپەرڤایزەرەکانی دەنگی ئەمریکا بەشی کوردی یان سەر بە پاراستنی پارتی بوون یان سەر بە یەکێتییە تۆراوەکانی نزیک لە پارتییەوە بوون، یان ژێراوژێر لەگەڵ بەرپرسە گەندەڵ و پیاوکوژەکانی کوردستاندا لە پەیوەندیدا بوون.
لە ئەمریکا ناتوانیت لە دەزگایەکی حکومی کە لەژێر چاودێری و رەحمەتی کۆنگرێس دایە ببیتە کەسێکی توندڕە و شەڕانگێز و شەلاتی تەنها لەبەرئەوەی سەرۆکەکەت و باوکت یان براکەت بەدەسەڵات و شەڕانگێز و پێشلکاری ئازادی ڕادەربڕین و سەرکوتکەری خۆپیشاندەران و گەندەڵ و دڕندە بووە لە کوردستان، تۆ ناتوانیت وەکو بەرپرسە مافیا و گەندەڵەکانی وڵاتەکەت لە ئەمریکاش شەڕانگێز و کۆیلەی حیزب بیت. ئەمریکا وڵاتی ئازادی و یاسا و لێپێچینەوە و لێپرسینەوەیە لە گەندەڵ و شەڕانگێز و جاسوس و باندی حیزبی.
کە پێدەخەیتە ئەم وڵاتەوە دەبێت کولتوری دڕندەیی داکەنیت و بەرگی ژیاندۆستی و پێکەوەژیان لەبەربکەی، بەرگی حیزبایەتی و مافیاگەری داکەنیت و بەرگی هاوڵاتیبوون لەبەربکەی، بەرگی جاسوسی داکەنیت و ببیت بە نیشتیمانپەروەر.
دواجار رەنگە تا ئەم سەروەختە توانیبێتان خیانەت لە دەستوری ئەمریکا بکەن و وەک باندێکی حیزبی و پاراستن و کۆیلەی بەرپرسەکانتان مامەڵەتان کردبێت لە دەنگی ئەمریکادا، رەنگە سوپەرڤایزەر و جێگرەوەکانیان توانیبێتان تا ئێستا شەڕانگێز و توندڕە و کەلەڕەق و پێشلکاری دەستوری ئەمریکا بووبن، بەڵام ئیتر لەمەودوا رۆژی لێپرسینەوەیە. چونکە ئەوانەی خیانەت لە دەستور و یاساکانی ئەمریکا دەکەن بە ئاسانی بۆی دەرناچن، لەم وڵاتەدا یاسا هەیە، دەیان دەزگای هەستیار هەیە پارێزگاری لە بەهاکانی ئەم نیشتیمانە دەکات، پارێزگاری لەدەستور و مافی هاوڵاتیان دەکات.
مایکڵ ڕۆبن رەخنەی توند لە دەنگی ئەمریکا دەگرێت
منیش دەڵێم دەستێوەردانی حیزبی لەدەزگاکانی ئەمریکا خایەنەتی نیشتیمانییە دژی دەستور و خەڵکی ئەمریکا.
ئاسۆ جەبار
مایکڵ ڕۆبن بەشێک لە ڕاستییەکان ئاشکرا دەکات و دەرگای گفتوگۆیەکی زۆر گرنگ دەکاتەوە بۆ لێپێچینەوە و لێپرسینەوە لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا و دەڵێت " ئەگەر بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا هەوڵی بەرەو پێشبردنی سیاسەت و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بدا، ئەوا پشتگیری لە کوردەکانی سوریا دەکات و دیموکراسی بەرەوپێش دەبات و گەندەڵی لە سەرانسەری کوردستانی عێراق ئاشکرا دەکات." چەندین ساڵە گروپێکی حیزبی و توندڕەو و کۆیلەی حیزبەکان لە دەنگی ئەمریکا لە هەوڵی شاردنەوەی ڕاستییەکاندا بوون لە کۆنگرێس و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بینەران و بیسەرانی ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنەکە. هەرچەند ئەم گروپە بەهێزبوون و لەهەوڵی سەرکوتکردن دەنگی حەقیقەت و ڕاستییە حاشاهەڵنەگرەکاندا بوون، بەڵام چەند ڕۆژنامەوانێکی سەربەخۆ و بوێر چەندین ساڵە لەشەڕدابوون دژی قوڕخکردن و دەسەڵاتی موتڵەقی کۆیلەکانی حیز لەو دەزگایەدا، بەڵام بەهۆی دەسەڵاتی ئیداری و دەرکردنی کەسانی سەربەخۆ و بەرزکردنەوەی پلەی کەسانی حیزبی و نابەرپرس و پێشلکاری ڕێساو دەستوری ئەمریکا تا ئەوڕۆکە توانیویانە بۆیان بچێتەسەر و ئەو دەزگا گرنگە داگیربکەن و بیخەنە ژێرپێی حیزبەکانیانەوە.
ئەو ڕاستیانەی کە مایکڵ رۆبن باسی دەکەن بەزیادەوە ڕەوانەی کۆنگرێس و وەزارەتی دەرەوە و دەزگاکانی لێکۆڵینینەوە و دادگاکان کراون، تا ئەم سەروەختە لێکۆڵینەوەیان لێدەکەن و لەژێر نەشتەرگەری لێپێچینەوەدایە.
رەنگە مایکڵ رۆبن نەیوستبێت باس لە گەندەڵی و نادادپەروەری و کۆیلایەتی حیزبی و دیکتاتۆریەتی بەڕێوبەر و سوپەرڤایزەرە کوردەکان بکات، قوڵ ئاماژەی بەوە نەداوە کە کەسانێک وەک گروپ و باندێکی حیزبی ڕێسا و بنەما گرنگەکانی ئازادی رۆژنامەگەری ئەمریکایان پێشلکردووە و خیانەتی گەورەیان کردووە لە دەستوری ئەمریکا، بەپێی دەستور و بنەما یاساییەکانی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستێوەردانی دەرەکی سیاسی و حیزبی لە دەزگاکانی دەوڵەتی ئەمریکادا خیانەتی گەورەیە.
هەرچەند مایکڵ ڕۆبن دەڵێت " گەورەترین بەڕەنگاربوونەوەی ئازادی و ئازادیی کورد لە بەغداوە نییە، بەڵکو لە خۆسەپێنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر یان کلێپتۆکراسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی." ئالێرەدا مایکڵ ئەو ڕاستییە ئاشکرا دەکات کە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەهەوڵی شاردنەوەی ئەو ڕاستاینەدا بووە، بەو خەیاڵەی کە دەتوانن خۆڵبکەنە چاوی ئەمریکاییەکان و کۆنگرێس و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و دەستوری ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشلبکەن.
دەنگی ئەمریکا دیارییەکی بەنرخ و بە بەهای ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو لەساڵی 1990کانەوە دا بەڵام کورد نەیتوانی پارێزگاری لەو دیارییە گرنگە بکات و بەهۆی چڵکاوخۆری حیزبایەتی و دیکتاتۆرییەتی هەندێک نزیک لە بەرپرس و سەرۆکە گەندەڵ و پیاوکوژەکانی حیزبەکان دەنگی ئەمریکایان کرد بە بارەگایەکی حیزبی پڕ ئاژاوە و شارچێتی و ناوچەگەرایەتی و جیاکاری تەمەن و تۆڵەکردنەوە و ڕق و کینە.
یەکێک لەو خاڵە گرنگانەی کە مایکڵ ڕۆبن ئاماژەی پێداوە و دەڵێت " بەداخەوە دەنگی ئەمەریکا بچوک بۆتەوە. لە کاتێکدا 20 ملیۆن کورد لە تورکیا و 6 ملیۆن کورد لە کوردستانی عێراق دەژین، دەنگی دەنگی ئەمەریکا زۆربەی ناوەڕۆکەکەی ئاراستەی کوردەکانی عێراق دەکات بە دیالێکتیکی سۆرانی، کە کەمترە لە نیوەی ئەوانەی لە هەرێمی کوردستانی عێراق قسەی پێدەکەن. ئه گەر بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا کاری بەرایی گەیشتن و کاریگەری بوایە، ئەوا گرنگی دەدا بە زاری کرمانجی کە به شێوەیەکی بەرفراوانتر قسەی پێدەکرێت." بە دڵنیاییەوە دژایەتیکردنی پارچەکانی دیکەی کوردستان لەلایەن کۆمەڵێک کەسی نابەرپرس و حیزبی و توندڕە و ڕێگرەوە چەندین ساڵە بەردەوامە بەتایبەتی پێشلکردنی مافی کوردانی باکور کە زیاد لە 25 ملیۆن کورد بە کرمانجی قسەی پێدەکەن، دژایەتیکردنی کوردانی ڕۆژهەڵات لە ئێران کە زیاد لە 13 ملیۆن کورد لە ڕۆژهەڵات دەژین و بە ناشرنترین و خراپترین شێوە دژایەتی ئەو دوو پارچە گەورەیەی کوردستان دەکرێت، هۆکارەکەیشی ڕوونە هەندێک لە کوردەکانی هەرێمی کوردستان کە دەسەڵاتی موتڵەقیان هەبووە لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکادا پێشلکاری دەستور و ڕێساکنی ئەمریکایان کردووە و وەک سەربازێکی کۆیلەی پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتیمانی و باڵە سیاسییە گەندەڵەکانی کوردستان دەزگاکەیان قۆرخکردوووە بۆ خواستە حیزبی و ناوچەگەرییە بەرتەسکەکانی خۆیان.
پرسیارەکە لەوەدایە چۆن کۆنگرێسی ئەمریکا و خەڵکی ئەمریکا و یاساکانی ئەمریکا تا ئێستا قبوڵیان کردووە ئا بەو شێوەیە دوو باندی حیزبی هاوبەش لەڕووی سیاسی و مۆڕاڵەوە دەستوەربدەنە دەزگایەکی نیشتیمانی ئەمریکا و دەستور پێشلبکەن و هەتا ئەم سەروەختەش هەندێکیان هەر دەسەڵاتیان ماوە و دەزگاکەیان وێرانکردووە.
من و هاورێکانم 9 ساڵی ڕێک لە دەنگی ئەمریکادا کارمان کرد، 9 ساڵ ڕووبەڕووبوونەوە و جەنگ لە پێناو دەستوری ئەمریکادا، بەڕنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕق و کینە و باندە حیزبییەکان کە بەئاشکرا و ژێراوژێر دژایەتی رۆژنامەوانە سەربخۆکانیان دەکرد، 9 ساڵ ڕووبەڕووی باندێک لەشەڕدابووین کە بەبەرچاوی هەموانەوە دەستوری ئەمریکایان پێشلدەکرد و دژایەتی پارچەکانی دیکەیان دەکرد و دەیانویست گەندەڵی هەرێمی کوردستان بشارنەوە و خۆڵبکەنە چاوی ئەمریکایی و کوردەوە. دوو باندی مافیای حیزبی چەند ساڵە لە ململانێدان بۆ پەلاماردانی خەڵکی سەربەخۆ و مافە ڕەواکانی کورد لە هەر چوارپارچەکەی کوردستان.
ئەم دوو باندە لەدەرەوەی ئەمریکاوە لەلایەن ئاغا و مافیاکانی حیزبەکانیانەوە ئیعاز و ڕاوێژو ئامۆژگاری وەردەگرن، بەڵام دەبێت ئەوە بزانن دەستێوەردانی حیزبی و سیاسی لە دەزگاکانی ئەمریکادا خیانەتی گەورەی نیشتیمانییە.
چەندین ساڵە خەڵکی نائەکادیمی و نابەرپرسیار و ناڕۆژنامەوان و نامیدیایی و توندوتیژ و نادادپەروەر و دڕندە بەشەکانی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکایان بردووە بەڕێوە، چەندین ساڵە شارچێتی و ناوچەگەرێتی و دژایەتیکردنی پارچەکانی دیکەی کوردستان مەهامی ئەو دوو باندە هاوبەشە بووە دژی دەستوری ئەمریکا و دژی حکومەتی فیدڕاڵی ئەمریکا و دژی کۆنگرێس و دژی خەڵکی ئەمریکا و کورد.
تۆ ناتوانیت نانی ئەم وڵاتە بخۆیت و خیانەت لە دەستوری وڵاتەکە بکەیەت، تۆ ناتوانیت ئەو دیارییە گەورەیەی ئەمریکا بخەیتە ژێر پێی بۆگەنی حیزبەکەتەوە کە 35 ساڵ لەمەوبەر کۆنگرێس و خەڵکی ئەمریکا پێشکەشی کوردیان کردووە، خۆت و حیزبە گەندەڵ و مافیاکەت ناتوانن چاکە و باشییەکانی ئەمریکا وێرانبکەن و پێتانوابێت لە ئەمریکاش دەتوانن وەک مافیا مامەڵە بکەن و هەرچی جوانییەکانی ئەم وڵاتەیە لە ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی قسەکردن و یەکترقبوڵکردن و سەربەخۆیی زەوتبکەن و وێرانی بکەن. خۆتان حیزبەکانتان چەند مافیا بن ناتوانن لە ئەمریکا ببن بە مافیا و دەزگایەکی حکومی ئەمریکا وێران و کاول بکەن.
*لە ڕۆژانی داهاتوو بابەتی زیاتر بڵاودەکەینەوە لەسەر خیانەتی نیشتیمانی و پێشلکردنی دەستوری ئەمریکا و توندوتیژی و بەکەرهێنانی هەڕەشە و گروپبەندی رق و کینە و ترساندن.
نوسینەکانی مایکڵ رۆبن:
• https://www.meforum.org/mef-observer/voice-of-americas-kurdish-service-needs-top-to-bottom-reform
• Are Iraqi Kurds still a wise military investment? 1.6.2024
• Is Now the Time to Plan a No-Fly Zone over Iranian Kurdistan? 24.5.2024
• Masrour Barzani’s misplaced hope in closing the Kurdistan victims fund case 13.3.2024
• Book review: Towards an Independent Kurdistan, Self-Determination in International Law 6.3.2024
• Is U.S. military support for Iraqi Kurdistan nearing its end? 16.2.2024
• Is diplomacy capable of reforming dictators? Their children hold the clue 23.1.2024
• Is the West repeating its Iraqi Kurdistan mistakes in Azerbaijan? 15.1.2024
• We Need a Two State Solution in Turkey 27.12.2023
• Erdogan can’t complain about foreign operations on Turkish soil 17.12.2023
• Israel Should Openly Support The PKK 18.10.2023
• Nechirvan Barzani’s road map makes a wrong turn 20.9.2023
• Barzani’s Days as Kurdish Leader Are Numbered 19.8.2023
• ‘Resilient’ Masrour Barzani ironically follows Idi Amin and Saddam Hussein through the rabbit hole 13.8.2023
• Enforce democratic accountability not cooperation in Iraqi Kurdistan 13.5.2023
• If 40,000 deaths disqualifies PKK, should 1.5 million deaths disqualify Turkey? 6.5.2023
• U.S. Congress needs better oversight on foreign force funding 20.4.2023
• Iraq’s new oil deal with Barzanis is a big mistake 10.4.2023
• Barzani’s tribal tactics, insecurity backfiring on international stage 31.3.2023
• Iraq in 2023 is a very different place to 2003 Iraq 24.3.2023
• When US turns a blind eye to corruption in Iraqi Kurdistan, China and Russia benefit 9.3.2023
• U.S. State Department does Iraq a disservice with energy schemes 8.3.2023
• When Massoud Barzani dies, what’s next for Iraqi Kurdistan? 1.3.2023
• Don’t let Erdogan weaponize earthquake aid for Turkey 8.2.2023
• The US should stop deferring to Turkey on the PKK 6.2.2023
• No more excuses for religious discrimination by Iraqi Kurds 24.1.2023
• U.S. Shouldn’t Accept Erdogan’s Cynical Stance on the PKK 12.12.2022
• It’s Time to Give Syria’s Kurds Anti-Aircraft Missiles 23.11.2022
• U.S. Should Stop Funding Iraqi Kurdish Peshmerga militias 4.11.2022
• The Generational Change In Iraqi Kurdistan Will Not Be Pretty 24.9.2022
• CIA Must Draw Red Line on Iraqi Kurdistan Assassinations 21.9.2022
• Barzani’s pride could unwind his iron grip on Kurdistan 10.9.2022
• Recep Tayyip Erdogan and Massoud Barzani Owe Reparations to the Yazidis 4.9.2022
• Turkey’s concerns about PKK are not legitimate 29.6.2022
• Biden’s betrayal of Syrian Kurds is as great as Trump’s 7.6.2022
• Kadhimi should defend Iraq’s sovereignty rather than assisting its abusers 26.5.2022
• Turkey becomes a Trojan Horse inside NATO 18.5.2022
• The U.S. must stand up to Barzani blackmail in Iraq 14.4.2022
• Don’t let Turkey get away with another genocide 14.2.2022
• Iraq cannot succeed if its leaders sacrifice press freedom 28.1.2022
• Why the American University of Kurdistan should condemn Masrour Barzani 15.12.2021
• Biden must stop funding death squads in Iraqi Kurdistan 3.12.2021
• Iraqi Kurdistan’s PUK party is on its death bed 30.11.2021
• What is the future of Turkey-Iraqi Kurdish relations? 2.11.2021
• How Iran is outplaying the CIA in Iraqi Kurdistan Region 6.8.2021
• Iraqi Kurdistan is in a moment of crisis: Where is the Biden administration? 15.7.2021
• A Turkish and Iranian coup is underway in Iraqi Kurdistan, and America is AWOL 14.7.2021
• If Iraqi Kurdistan leaders are serious about transparency, publish tax returns 10.4.2021
• The Kurds’ Nelson Mandela: The Legacy of Abdullah Ocalan 18.3.2021
• Massoud should remove Masrour if he wants the Barzanis to survive in power – Iraqi Kurdistan has a leadership problem 23.2.2021
• Kurds Are More Deserving of Terror Delisting Than Houthis 13.12.2021
• Diplomatic exclusion and terror designations won’t stop the PKK 5.2.2021
• U.S. and Turkey on course for diplomatic, economic collision 25.1.2021
• Can President Biden help protect Syrian Kurds against Turkey? 20.1.2021
• Why Masrour Barzani should resign from leading Iraqi Kurdistan 12.12.2020
• Will Biden Avoid The Barzani Trap in Iraq? 17.11.2020
• Iraqi Kurdistan will fail as its dictatorship tightens 30.10.2020
• Turkey has become like Iraq in early 1990, Erdogan, like Saddam: Rubin 8.10.2020
• How Iraqi Kurdistan officials scammed a Canadian oil company and British charity for profit 5.10.2020
• Why Turkey’s Erdogan lied about coronavirus – Gambling with 80 million lives 19.3.2020
• Europe should return Turks as Erdogan opens the refugee floodgates 6.3.2020
• Iraqi Kurdistan’s universities are fueling an education crisis 28.2.2020
• There is no shortcut to Iraqi Kurdish independence 20.2.2020
• The Kurdish leadership capitalizes on tragedy while it ignores its victims 19.2.2020
• Why a U.S. military base in Iraqi Kurdistan is a bad idea 9.2.2020
• U.S. should follow Belgium’s lead and end PKK terror designation 8.2.2020
• Turkey must free enslaved Yazidis, instead it’s keeping them 29.12.2019
• U.S. betrayed Morocco long before Trump betrayed the Kurds 24.11.2019
• 10 reasons why Donald Trump is wrong to support Turkey 17.10.2019
• Israeli PM Netanyahu’s empty support of the Kurds helps no one 12.10.2019
• On Syrian Kurds and Normandy, alliances and abandonment 11.10.2019
• Should we trust Turkey on a Syria safe zone? History suggests no 3.9.2019
• The Dark Side of Turkey’s Intelligence Community 13.8.2019
• Turkey’s demand for a Syria buffer zone is about oil, not terror 2.8.2019
• How will demographic divergence impact Baghdad-Erbil relations? 31.7.2019
• A Syria-Turkey buffer zone is a good idea — on Turkey’s side of the border 13.4.2019
• Turkey’s terror sponsorship is worse than imagined 25.3.2019
• As democracy disappears in Iraqi Kurdistan, Massoud Barzani’s legacy is in tatters 7.3.2019
• Why has Somaliland succeeded where Iraqi Kurdistan has failed? 5.3.2019
• It’s time to acknowledge the Kurdistan Workers’ Party PKK’s evolution 28.1.2019
• Washington’s encouragement of warlordism in Iraq 23.1.2019
• It’s Time to Designate Turkey as a Sponsor of Terrorism 21.1.2019
• Confront Turkey’s Ethnic Cleansing and Stop Indulging it 15.12.2018
• U.S. State Department shouldn’t target Kurds to appease Turkey 18.11.2018
• Will Hussein’s appointment as Iraqi finance minister sink Mahdi’s reform efforts? 4.11.2018
• The ramifications of latest Iraqi Kurdistan voter fraud go beyond the election 1.11.2018
• Get ready: The Kurds might soon use drones against Turkey 3.10.2018
• Turkey’s Recep Tayyip Erdogan doubles down on genocide 31.7.2018
• Could the Kurds beat Turkey in Syrian Kurdistan? 24.1.2018
• Is the Iraqi Kurdish Spring here? 21.12.2017
• Iranian General: Iraqi Kurdistan Referendum is Part of U.S. Plot 17.11.2017
• What is American policy toward Kurdistan? 21.10.2017
• Racism becoming a dangerous tool in Iraqi Kurdistan 17.10.2017
• How did Iraqi Kurds get Washington so wrong? 4.10.2017
• What should the U.S. do next on Iraqi Kurdistan? 27.9.2017
• Israel’s Netanyahu is playing a cynical game on Iraqi Kurdistan referendum 26.9.2017
• What happens the day after Kurdistan independence referendum? 16.8.2017
• Will Kurdistan’s Masrour Barzani be the CIA’s latest embarrassment? 8.8.2017
• Independent Iraqi Kurdistan would be a failed state 1.7.2017
• The danger of Turkish incitement against U.S., Syrian Kurds 9.5.2017
• Was Russia in Syrian Kurdistan preventable? 12.4.2017
• Snatch Iran’s Qassem Soleimani 17.1.2017
• Could Turkey’s Erdogan face a war crimes tribunal? 19.12.2016
• What role for Western powers in Kurdish democratic agenda? 8.12.2016
• Will Turkey’s Erdogan Bring Assassinations to the U.S.? 7.12.2016
• Turkish troops incursion into Iraq threatens NATO unity 5.11.2016
• Will the U.S. punish Islamic State profiteers in Turkey, Iraqi Kurdistan 29.10.2016
• Don’t allow Turkey to participate in Iraq’s Mosul campaign 19.10.2016
• Clinton is right on Syrian Kurds 12.10.2016
• Book: Kurdistan Rising, now available in Kurdish Sorani 17.9.2016
• How will Turkey’s failed coup impact Iraq and Kurdistan? 27.7.2016
• The Battle for the Soul of Iraqi Kurdistan 15.7.2016
• Kurdistan rising: Are the Kurds prepared? Is the United States? 27.6.2016
• Was Sykes-Picot a bad thing? 4.5.2016
• No, dictatorship in Iraq is not the answer 3.5.2016
• Criticizing is not smearing 29.4.2016
• On Kurds, Kornets, and criticisms 28.4.2016
• Iraqi Kurdistan official calls defeating Islamic State ‘a huge mistake’ 27.4.2016
• How Iraqi Kurds can resolve their financial crisis 22.1.2016
• Iraqi Kurdistan’s Financial Reckoning 20.1.2016
• New York Times allows Pseudonyms? 21.12.2015
• Iraqi Kurds Fool the New York Times 18.12.2015
• Do Kurds Have Legal Recourse Against Barzanis? 14.11.2015
• Educators, don’t let yourselves be used by Middle Eastern autocrats 17.9.2015
• Kurds Failing Representation Jeopardizes US Support 19.8.2015
• Massoud Barzani and Kurdish presidential succession 14.8.2015
• Kurdistan’s Barzani illustrates why U.S. shouldn’t arm Kurds directly 12.8.2015
• Investors Turn Sour on Iraqi Kurdistan 6.7.2015
• The Price of Sycophancy 27.6.2015
• Have Iraqi Kurds lied to Congress? 23.5.2015
• Resolution for Families of Iraqi Kurdistan’s Disappeared? 21.5.2015
• Who’s Stopping Kurdish Independence? 19.5.2015
• Questions US President Obama should ask Kurdistan President Barzani 2.5.2015
• Southern Iraq Bypassing Kurdistan in Democracy 17.4.2015
• Beyond Islamic State, Kurdistan Faces Internal Crisis 31.3.2015
• Whom Should the U.S. Train in Syria and Iraq? 2.3.2015
• The Roots of ‘Crazy’ in the Middle East 7.2.2015
• Be very worried about Barzani family power struggle 19.1.2015
• Iraqi Kurds Should Purge Those Who Fled 7.1.2015
• Has U.S. President Obama Realized the PKK Can Be Allies? 21.10.2014
• Are the Iraqi Kurds really pro-American? 26.9.2014
• U.S. President Obama abandons Syrian Kurds to slaughter 20.9.2014
• Not All Peshmerga Are the Same 9.9.2014
• Explain Failures or Abandon Training Missions 10.8.2014
• Should Kurds Still Seek Iraq’s Presidency? 9.7.2014
• Why Hasn’t Kurdistan Declared Independence? If Barzani wanted independence, he could declare it today 20.6.2014
• Prosecute Jihadists, Not Travelers 16.3.2014
• Why Does the U.S. Call Kurds Terrorists? 11.3.2014
• It’s not just Assad regime vs. al-Qaeda in Syria 17.2.2014
• Should Abdullah Öcalan Be Freed? 15.2.2014
• The U.S. Gets the Kurds Wrong—Again 14.2.2014
• Even the Kurds Are Turning Away from U.S. 5.2.2014
• Will Massoud Barzani Become Iraqi President? 29.12.2013
• The real blight on Iraqi Kurdistan, its treatment of the press 8.12.2013
• U.S. Should Embrace Syrian Kurdistan 14.11.2013
• Gorran can determine Kurdistan region’s future, not PUK or KDP 30.9.2013
• Is Iraq nearing its recovery tipping point? 23.8.2013
• Will Iraq Have a Female President? 25.12.2012
• Who would succeed Talabani? 19.12.2012
• Why U.S. should rethink policy over Syria’s Kurds 29.11.2012
• Is Barzani really a nationalist? Redux 9.11.2012
• Will Non-Violence Change Turkey’s Kurdish Struggle? 6.11.2012
• In Response to Michael Rubin: Nationalism is the Cornerstone of Barzani’s Doctrine 31.10.2012
• Is Massoud Barzani really a nationalist? 22.10.2012
• In Iraq, No Signs Can Be Good Signs 14.10.2012
• Why does Barzani oppose modern banking for Kurdistan? 13.10.2012
• Is It Time for the US to Reconsider the PKK? 9.10.2012
• Why Kurds should back Tokyo 2020 – 6.9.2012
• Will Turkey Lose its Fight to the PKK? 10.8.2012
• Kurdistan’s ‘$265 million’ National Security Council: Nepotism not good governance 13.7.2012
• Kurdish history: Leaders’ greed trumps nationalism 10.6.2012
• Is Iraqi Kurdistan Iran’s Trojan Horse? 4.6.2012
• Will Scandals Destabilize Iraqi Kurdistan? 15.5.2012
• The Obstacle to Syria Regime Change? 3.5.2012
• The Troubling Correlation between Dialogue and Dictatorship 25.4.2012
• Recognizing Kurdish Genocide Will Have Repercussions 2.4.2012
• Turkey’s Foreign Minister Bashes Israel as Turkey Slaughters Kurds 13.2.2012
• Kurds May Be Barometers of Obama’s Iraq Defeat 1.11.2011
• Is it time for an anti-Turkey coalition? 27.10.2011
• Will America leave Kurdistan? 27.9.2011
• To fight corruption, Barzani needs to clean house 10.9.2011
• Will the State Department betray Syria’s Kurds? 22.8.2011
• Thank you, Dr. Tissot 1.8.2011
• Where’s Kurdistan’s missing $4 billion? 3.7.2011
• Where is Iraqi Kurdistan’s sovereign wealth fund? 26.6.2011
• Iraqi Kurdish Leaders Must Overcome Their Isolation 21.6.2011
• It’s Time for University Reform in Iraqi Kurdistan 9.6.2011
• Life after Jalal Talabani 6.6.2011
• It’s time for Turkey to end its occupation of Iraqi Kurdistan 29.5.2011
• Arabs and Turkey Should Worry About the Precedent Obama Has Set on Borders 21.5.2011
• Silence Can Be Deadly in Iraqi Kurdistan 10.5.2011
• End the Thuggery in Iraqi Kurdistan 18.4.2011
• To the Freedom Protestors in Sara Square 7.4.2011
• The 23rd Anniversary of Halabja: Part I – Part II 17.3.2011
• More Deaths in Iraqi Kurdistan 26.2.2011
• Saddam in Kurdistan 23.2.2011
• Mubarak Refuses To Step Down, But His Imminent Fall Will Ripple Through Mideast 11.2.2011
• Iraq and Rupert Hay’s Two Years in Kurdistan 1.2.2011
• Remarks to Lvin magazine seminar in Iraqi Kurdistan 2.1.2011
• The New Iraq, Same as the Old Iraq? 10.8.2010
• What’s the Difference between Barzani and Saddam? 3.8.2010
• Middle East Anniversaries and Freedom’s Decline 5.6.2010
• Sardasht’s murder was a public relations disaster for Kurdistan 30.5.2010
• Kurdish Libel Tourism and Threats 25.5.2010
• Debating Iraqi Kurdistan 21.5.2010
• Sardasht’s pen was his weapon 15.5.2010
• Iraqi Kurdistan’s Neda 9.5.2010
• Academic Freedom at the American University of Iraq: A Response 4.5.2010
• The University of Kurdistan Hawler: A Response to Rubin’s article. By Daniel P. Wolk 29.4.2010
• Kurdistan Correction 28.4.2010
• Trouble Brewing for the American University of Iraq? 28.4.2010
• Iraqi Kurds’ Perspective on U.S. Politics 30.3.2010
• Michael Rubin: “Cheating will soil Kurds reputation” 5.3.2010
• U.S. Diplomat Responds from Kurdistan 3.3.2010
• The KDP Responds 26.2.2010
• Latest from Iraqi Kurdistan: Political Situation Worsens 24.2.2010
• Shake-Up in Kurdish Politics 20.2.2010
• More Trouble in Kurdistan 18.2.2010
• Bad to Worse in Iraqi Kurdistan 17.2.2010
• The Godfather Meets Obama 28.1.2010
• “The Kurds’ representation in Washington has not done a good job”: Interview 15.1.2010
• An Iraq of Its Regions. Cornerstones of a Federal Democracy? 14.1.2010
• Violence, Political Instability in Iraqi Kurdistan 25.12.2009
