Draw Media

ژمارەی دانیشتوان ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس زیاد دەکات

ژمارەی دانیشتوان ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس زیاد دەکات

2025-02-11 16:58:52


درەو:
مەنارعوبەیدی، سەرۆكی دامەزراوەی عێراقی ئایندە:
🔹 (46)  ملیۆن كەس دانیشتوی عێراقن، بەپێی سەرژمێری گشتی وەزارەتی پلاندانان، کە ئەنجامە وردەکارییەکان جەختی لێكردووەتەوەو لە (24)ی شوبات بڵاودەکرێنەوە.
🔹رێژەی گەشەی ساڵانەی دانیشتوان گەیشتووەتە(2.53٪) واتە ژمارەی دانیشتوانی عێراق ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس زیاد دەکات،  ئەمەش وادەکات لە ساڵی (2030) دا ژمارەکە (50)ملیۆن کەس تێبپەڕێنێت و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی (2040)دا بگاتە زیاتر لە 70 ملیۆن کەس.
🔹سەبارەت بە ڕێژەی هەژاری وەزارەت ڕایگەیاندووە: (17.5٪)ە، واتە لە هەر (30)عێراقییەک (5)کەسیان لە ژێر هێڵی هەژاریدان، ئەم رێژەیە لە پارێزگاکان جیاوازە و لە پارێزگای موسەنا دەگاتە (40%)، واتە لە هەر(5)کەس لە سەماوا(2)کەس لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.
🔹کێشەی ڕاستەقینە لە عێراق تەنها نرخی نەوت و گرژی جیۆپۆلەتیکی نییە، بەڵکو مەترسی دیمۆگرافی خێرایە. ئەگەر بودجەی ئێستای عێراق کە (160) تریلیۆن دینارە نەتوانێت هەژاری لە خوار(17٪) کەمبکاتەوە، ئەوا گەیشتن بە ڕێژەی هەژاری كە لە سەدا (5)کەمتر بێت و ژمارەی دانیشتوانەکەی (70) ملیۆن کەس بێت لە ساڵی (2040) دا، پێویستی بە بودجەی ساڵانەی زیاتر لە (300) تریلیۆن دینار هەیە.
🔹بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی پێشبینی دەکرێت نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە ساڵی 2040 دا نزیکەی (50) دۆلار بێت، عێراق پێویستی بە هەناردەکردنی (12.5)ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت پارەی ئەو خەرجیانە دابین بكات.
🔹ئەگەر دۆخی ئێستا لە ڕووی بەرهەمهێنان و داهاتەوە نەگۆڕێت و بودجە وەک خۆی بمێنێتەوە، ئەوا ئەگەر نرخی نەوت دابەزێت و ڕێوشوێنی توند نەگیرێتەبەر، ڕێژەی هەژاری تا ساڵی (2030) بۆ (23٪) بەرزدەبێتەوە، لە (2040)دا دەگاتە (84٪) ئەگەر نرخی نەوت دابەزێت و رێوشوێنی توند نەگیرێتەبەر.
🔹ئێمە لەبەردەم بۆمبێکی چێندراوداین کە پێویستی بە دەستبەجێ پوچەڵكردنەوە هەیە، پێویستە هەڵمەتی هۆشیاری دەستپێبکرێت بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی گەشەی دانیشتوان، لەگەڵ کاركردن بۆ زیادکردنی داهاتی حکومەت و هەمەجۆرکردنی ئابووری.
🔹ئەگەر وانەبێت ئەوا عێراق روبەڕوی مەترسییەکی گەورە بەدەست هاوشێوەی قەیرانی ئەو وڵاتانەی ئەفریكا كە بەدەستیەوە دەناڵێنن، لەگەڵ بڵاوبونەوەی هەژاریش، ناکۆکی خێڵەکی و قاتوقڕی و تاوان بەشێوەیەكی فراوان بڵاودەبێتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand