درەو:
موراد قەرەیلان، فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل (HPG) لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ پێگەی (The Amargi) :
- سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی من نە بە ئەرێنی و نە بە نەرێنی بیرناكەمەوە ئەم پرۆسەیە، ئێمە وەک پرۆسەیەکی تێکۆشان تێیدەگەین. ئێمە دەمانەوێت ڕێگەیەکی نوێ بکەینەوە، ڕێگەیەک بۆ ئاشتی و چارەسەری بکەینەوە.
- ئەم پرۆسەیە نزیکەی دوو ساڵە بەردەوامە. لەگەڵ ئەوەشدا، تا ئێستا، لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە، هیچ هەنگاوێک نەنراوە کە باوەڕ دروست بکات یان قایلکەر بێت. ڕاستە شاندەکان دەچنە ئیمرالی لە نێوان ڕێبەر ئۆجەلان و شاندی دەوڵەتی تورکدا کۆبوونەوە هەیە. و لە نێوان بزووتنەوەی ئێمە و شاندی دەوڵەتی تورکدا، لە دەرەوە کۆبوونەوە هەیە. گفتوگۆ هەیە، ڕاوێژ هەیە. بەڵام دەوڵەتی تورک هێشتا متمانەی دروست نەکردووە.
- ئۆجەلان دەمەوێت ببێتە بەشێک لەو شاندەی کە لەسەر چەکدانان و پرۆسەی ئاشتی کار دەکات. ئەمە گوراوە. ڕێبەر ئۆجەلان ئێستا پرۆسەکە بەڕێوە دەبێت. نە دەوڵەتی تورک، و نە ئێمە. رێبەر ئۆجەلان بەڕێوە دەبێت. پێگەی ڕێبەر ئۆجەلان چییە؟ هەماهەنگکاری ئاشتی و سیاسەتکردن. ئێمە دەبێت ئەمە یاسایی بکەین. بکەینە یاسا.
- پێگەی ڕێبەر ئۆجەلان ڕوون بکەینەوە. ڕێبەر ئۆجەلان گفتوگۆکاری سەرەکییە، دانوستانکاری سەرەکییە، و هەماهەنگکاری پرۆسەی ئاشتی و سیاسەتکردنە. ئەمە دەبێت بە ئاشکرا دەرببڕدرێت. دەوڵەت هێشتا ئەمەی نەکردووە. یەکێک لە خاڵە سەختەکان لەوێدایە. ئێستا وایە. ئەمە کێشەیەکی گەورەیە. ئێمە دەمانەوێت هەردووکیان کە ڕێبەر ئۆجەلان خۆی پرۆسەکە بەڕێوە بەرێت، و بتوانێت لەگەڵ گەلدا قسە بکات. هەروەک چۆن تۆ ئێستا وەک ڕاگەیاندن لێرە هاتووی، ئەو دەبێت بتوانێت بچێت و قسە بکات. بچێت سیاسییەکان و ڕۆشنبیران ببینێت.
- حکوومەت هێشتا ڕێبەر ئۆجەلان وەک سەرکردەی تیرۆریست دەبینێت. هەندێک جار ڕاگەیاندنەکەیان بەو شێوەیە ناوی دەبەن. ئەمە بۆ ئێمە قبوڵنەکراوە. ڕێبەر ئۆجەلان بۆ ماوەی دوو ساڵە پرۆسەکە بەڕێوە دەبێت.
- ڕێبەر ئۆجەلان هێشتا لە زینداندایە. ئەو دەبێت ئازاد بێت. بۆ ئەوەی بتوانێت ئەم پرۆسەیە بەڕێوە ببێت. ئێستا، لەسەر ئەم بابەتە، هەنگاو نەناراوە، و ئێمە چاوەڕێی ئەوانین.
- ئێمە دەبێت ئاشتی لە نێوان کورد و تورکدا دروست بکەین. ئەوان باسی کورد دەکەن، دانی بە بوونی کورددا دەنێن، کە باشە. ئێمە دەڵێین: ئەم شتەی کە دانی پێدا دەنێن بیکەنە یاسا - بینوسن. دەبێت لە یاسادا فەرمی بکرێت.
- لای ئێمەوە زۆر شت کراوە، لەوانە سووتاندنی چەک. لە ژێر بەرپرسیارێتیی هاوسەرۆکی کەجەکە، هاوڕێ بەسە هۆزات، ٣٠ هاوڕێ چەکەکانیان سووتاند. ئەمە جددیەتی پیش دا. پەیامێکی نارد. پاشان، ئێمە هێزەکانمان کشاندەوە. و ئێمە ئەم کشانەوەیەمان تەواو کرد، تەواو بووە. ئێمە ساڵی ڕابردوو دەستمان کرد بە کشانەوەی هێزەکانمان لە باکوور [کوردستانی تورکیا]. تا ئێستا، ئێمە زۆر شتی لەم شێوەیەمان کردووە. ئێستا، ئەگەر لە لای دەوڵەتەوە، هیچ هەنگاوێکی نوێ نەنڕێت، هیچ متمانەیەک بۆ چەکدانان نییە. ئێمە کراوەین. بۆ ئەوەی گەریلا چەک دابنێت، دەوڵەتی تورک دەبێت بڕیارێک سەبارەت بە ڕێبەر ئۆجەلان بدات.
- ئامانجی ئێمە تەنها چارەسەری پرسی کورد نییە لە تورکیادا. ئێمە هەروەها دەمانەوێت دیموکراسی لە تورکیادا بەهێز بکەین، کۆمارەکە بکەینە کۆمارێکی دیموکراتیک. ئێمە دەمانەوێت گۆڕانکاری دروست بکەین. ئێمە باوەڕمان بەوە هەیە، کە ئایا تورکیا ئەندامی ناتۆیە یان نا، ئەگەر ئێمە ئەم گۆڕانکارییە دروست بکەین، ئەو نابێتە هێزێکی سەربازی یان بەرگری بۆ هیچ کەسێک. ئەو دەبێتە هێزی ئازادی و ئاشتی.
- ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پرسی کورد چارەسەر دەکەن و یاسای دیموکراتیک دامەزرێنن، لە لایەکی ترەوە، ئەوان هێرش دەکەنە سەر ئۆپۆزیسیۆن. هەموو ڕۆژێک، دەستبەسەرکردن ڕوودات. هێرش بۆ سەر ئۆپۆزیسیۆن هەموو ڕۆژێک هەیە. هاوڕێکانمان لە زینداندا هێشتا ڕووبەڕووی سەرکوتکردنی بەردەوام دەبنەوە. هەموو ئەمە هەیە. لەبەر ئەوەیە کە منیش لە سەرەتادا گوتم کە من نە ئەرێنیم و نە نەرێنی.
-