درەو:
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دیداری مێری:
🔹 ئەوەی من دەیبنم هەموو ناوچەكە لە بەردەم مەترسییەكی زۆر گەورەدایە.
🔹ئەوەی زۆرگرنگە ئێمەش وەكو وڵاتانی دیكە خۆمان ئامادەبكەین و رێككەوتن لەگەڵ لایەنە جیاوازەكان بكەین.
🔹وەزعی بەغداد زۆر خراپە، ئەوێ خراپبێت كوردستانيش زۆر خراپ دەبێت و پێویستی بەرچارەسەری بەرنامە بۆ داڕێژاو هەیە.
🔹من دەرفەنێكی زۆر گەورە دەبین لەناو ئەم مەترسیانە بۆ كورد، ئەم پرۆسەی ئاشتییەی لە توركیا هەیە ئێمە بە هەموومان دەبێت پشتیوانی ئەو پرۆسەیە بكەین.
🔹 خۆشبەختانە لە دەستپێكی پرۆسەیەكی هاوشێوەیەی توركیاین لەگەڵ خوشك و برا ئێرانییەكانمان، ئەمە شتێك بوو لە ئێران زۆر باسمان كرد.
🔹ئێران زۆر جوان وەریگرتووەو پێشنیازیان كردووە هاوكاربین لەوەى پرۆسەیەكی ئاشتی گشتی لەم ناوچەیە دروست بكەین.
🔹من پێموایە ئەم لێكتێگەیشتنە زۆر گرنگ دەبێت بۆ هەموومان، ئێمە وەك هەمیشە ئامادەین بۆ هەموو هاوكارییەك.
🔹یەكێتی چەند سالێكە كار دەكات لەسەر پەیوەندییەكانی، ئەو پەیوەندییانەی مام جەلال هەیبووە لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر، ئێمە توانیومانە زیندوی بكەینەوەو لەچەند بوارێكیش زیاتر بۆ پێشەوە بیبەین.
🔹پەیوەندییەكی زۆرباشمان هەیە لەگەڵ زۆرینەی لایەنەكان لە بەغداد، ئەگەر رێككەوتنیشمان نەبێت لێكتێگەیشتنی نزیكمان هەیە.
🔹سەرۆك وەزیرانێكی تازەمان هەیە لە بەغداد كە هیچ تێڕوانێكی رەگەزپەرستانەی نییە بەرامبەر بە كورد.
🔹ئەوە دەرفەتێكی زێڕینە بۆ حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان قازانج لەوەبكات.
🔹پێموایە تۆزێك زمانی خۆمان و سیاسەتی خۆمان بگۆڕین زۆر سەركەوتوو دەبین لە بەغداد.
🔹بەڵام گرنگە هەموو لایەك لەوە تێبگات ئێستا عێراقی 2003 و 2004 نییە، رەنگە ئەوسا عێراقێكی لاواز یارمەتیدەر بوبێت بۆ كوردستانێی بەهێز، بەڵام ئەمڕۆ عێراقێكی ئارام واتای كوردستانێكی ئارام.
🔹ئێمە رێككەوتنێكمان هەیە لەگەڵ نەوەی نوێ رێككەوتنێكی جدییە، ئەمە دەرفەتە بۆ پارتی پێش یەكێتی گەورەترین ئۆپۆزسیۆن دەیەوێت بەشێك بێت لە پرۆسەكە و یارمەتیدەربێت و رەنگە بیەوێت بێتە حكومەت.
🔹پارتی لەبری قبوڵكردنی ئەمە شەو و رۆژ قسەیان پێدەڵێن و شەڕیان پێدەفرۆشن.
🔹یەكێتی هەرگیز دەرگای دانەخستووەو ئامادەیە بۆ هەموو جۆرە رێككەوتنێك، رێككەوتنێكی دادپەروەر.
🔹كێشەكانمان زۆرنین، كێشەی ئەمنیمان هەیە، كە تائێستا هەڤاڵان تێنەگەیشتووەن كە چەند جدییە ئەو كێشەیە، ئێمە كێشە حكومەتێكی هاوپەیمانیمان هەیە.
🔹ئێمە رێككەوتنێكمان لەگەڵ نەوەی نوێ هەیە ئیعتیرافی پێناكەن؛ تۆ كێی ئیعتیراف بە رێككەوتنی من ناكەیت، بەمشێوەیە چۆن دەتوانین رێكبكەوین؟.
🔹تائێستا 16 جار هاتووم بۆ هەولێر بۆلای یەكێك لە جەنابەكان، نەگەیشتووینەتە هیچ ئەنجامێك.
🔹بۆ ناگەینە ئەنجام لەكاتێكدا هیچ جیاوازییەكمان نییە لە ستراتیج، شتەكان بچوكن، نابێت لەسەر ئەو شتە بچوكانە وابكرێت دۆخەكە واخراپ تێكبچێت.
🔹ئێمە ئامادەین بۆ هەموو رێككەوتنێك بەڵام بەڵێنمان بەم میللەتە داوە، ئامادەنین لە مافەكانی میللتەكەمان سازش بكەین.
🔹مەعقولە ئێمە بتوانین لەگەڵ بەغدادو ئێران و ئەمریكا و توركیا رێكبكەوین نەتوانین لەگەڵ خوشك و براكانمان لە پارتی دیموكراتی كوردستان رێكبكەوین.
🔹ئەوەی پێوایە ئێران و وڵاتانیە دەرەكی نایەڵن یەكێتی رێككەوتن بكات هیچ لە سیاسەت ناوانن، ئێمە پەیوەندیمان هەیە بەڵام پیاوی كەس نین.
🔹ئەتوانین بە 24 كاتژمێر حكومەت پێكبهێنین، كێشەكە كات نییە چەند كێشەیەك هەیە چارەسەر بكرێن زۆر ئەچینە پێشەوە، چەند پرنسیپێك هەیە رێككەوین لەسەری زۆر ئەچێتە پێشەوە.
🔹دانیشتنی باش لەم رۆژانەدا لەنێوان قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانی بەڕێوەچووە.