Draw Media

بایكۆت یان رێگه‌یه‌كی تر 

بایكۆت یان رێگه‌یه‌كی تر 

2018-08-03 12:56:01


■  له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج.. 
ناسری ره‌زازی هونه‌رمه‌ند بۆ بایكۆت " داكێڵ " به‌ كار دێنێت ، داكێڵ وشه‌یه‌كی زۆر جوانی موكریانه‌و بۆ یاخی بونی گابه‌ كار دێت، نه‌یكرد نایكا ، ئه‌ها كه‌ پاسداری ئێرانی وتی نه‌میشه‌ یانی نه‌میشه‌ ، داكێڵ زۆر جوانتره‌ له‌ بایكۆت هیوادارم میدیا ئیدی ئه‌و وشه‌یه‌ به‌ كار بێنن .
بۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردن ، مقۆ مقۆیه‌ك دروست بووه‌ له‌ سه‌ر نه‌چوون و داكێڵكردن ، جارێ‌ هێشتا ڕوون نیه‌ هه‌ڵبژاردن 30 -9 ده‌كرێت یان ده‌ڕواته‌ مانگی 12 یاخود ساڵی دادێ‌ ، ئێستا ئه‌وه‌ی له‌ هه‌مووان زیاتر ده‌ڵێ‌ ده‌بێ‌ 30 -9 به‌ ڕێوه‌ بچێت له‌ ژێره‌وه‌ هه‌وڵی دواخستنی ده‌دات ، گریمان له‌ 30-9 به‌ ڕێوه‌ چوو ئایه‌ داكێڵ چاره‌سه‌ره‌ ، ئایه‌ نه‌چوون و به‌شداری نه‌كردن له‌ سودی سته‌مكاری و نادادی نیه‌ ، به‌شداری نه‌كردن بارودۆخه‌كه‌ وه‌ك خۆی ناهێڵێته‌وه‌و هه‌ر له‌ بازنه‌ی بۆشدا ناسوڕێینه‌وه‌ ، ئاخۆ به‌شداری بكرێت یان نا ، به‌شداری نه‌كردن سوده‌كانی چین كه‌س ئه‌وه‌ی لێكداوه‌ته‌وه‌ ، كه‌س ده‌توانێ‌ بڵێ‌ ده‌سكه‌وتی به‌شداری نه‌كردن بریتیه‌ له‌م خاڵانه‌و قازانجی بۆ كوردو پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ ، له‌ راستیدا به‌شداری كردن هیچ نه‌بێت نیشانه‌ی ململانێ‌ و به‌رده‌وامی و ملنه‌دانه‌ ، له‌ به‌شداری كردنا ئومێد هه‌یه‌ نه‌ك به‌شداری نه‌كردن .
جگه‌ له‌ داكێڵ و نه‌چوون ده‌یان رێگه‌ی تر هه‌یه‌ ، لانی كه‌م خۆپیشاندان ، داوای گۆڕانكاری ، تا ده‌گاته‌ شۆڕشی سپی ، گۆڕینی نادادی و سته‌م به‌ داكێڵ نابێ‌ داكێڵ خۆ به‌ ده‌سته‌وه‌ دانه‌ ، عه‌ره‌به‌كان ده‌ڵێن بێده‌نگی نیشانه‌ی ره‌زامه‌ندیه‌ ، جا خۆ داكێڵ جۆرێكه‌ له‌ بێده‌نگی ، مادام ئێمه‌ داوای دادگه‌ری و یه‌كسانی و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین ، نابێ‌ بیر له‌ داكێڵ بكه‌ینه‌وه‌ ، خۆ مانگرتن له‌ به‌رده‌م پارله‌مان و داوای دانانی ده‌ستورو پارله‌مانێكی كارا و بگۆڕ زۆر له‌ داكێڵ باشتره‌ ، كورسیه‌كان به‌ 20%ی ده‌نگده‌رانیش پڕ ده‌كرێته‌وه‌ ، وه‌ك چۆن له‌ هه‌موو دنیادا به‌و جۆره‌یه‌ كه‌واته‌ داكێڵ هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه‌و بیر له‌ رێ‌ و شوێنی دیكه‌ بكرێته‌وه‌ باشتره‌ 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand