سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا

بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا, قازانجی پوخت بەراورد بە ساڵی ڕابردوو (72%) زیادی کردووە و گەیشتووەتە (270 ملیۆن) درهەمی ئیماراتی (74 ملیۆن) دۆلار

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 ئایار 2026

بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

🔻 بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا

🔹 قازانجی پوخت بەراورد بە ساڵی ڕابردوو (72%) زیادی کردووە و گەیشتووەتە (270 ملیۆن) درهەمی ئیماراتی (74 ملیۆن) دۆلار.

🔹 داهات بۆ (531 ملیۆن) درهەمی ئیماراتی (145 ملیۆن) دۆلار گەشەی کردووە، کە (59%) بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرزبووەتەوە.

🔹 تێکڕای بەرهەمهێنانی گرووپەکە (53 هەزار و 150) بەرمیل هاوتای نەوت بووە لە ڕۆژێکدا boepd))، ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەرهەمهێنانی جێگیرە بە شێوەیەکی گشتی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.

🔹 بەرهەمهێنانی میسر 4% بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە، ئەمەش نیشانەی گەڕانەوەیەکی ڕوونە بۆ گەشەی بەرهەمهێنان.

 

بەرهەم و داهاتی دانە غاز لە چارەکی یەکەمی 2026دا

ڕۆژی 14ی ئایاری 2026 کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی (کۆمپانیای پشکداری گشتیی تایبەت) کە گەورەترین کۆمپانیای کەرتی تایبەتی هەرێمیی غازی سروشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەنجامە داراییەکانی خۆی بۆ سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ لە ( لە 1ی کانونی دووەم بۆ 31ی ئازاری 2026)، ڕاگەیاند.

قازانجی پوخت بۆ چارەکی یەکەمی 2026 گەیشتە (270 ملیۆن) درهەمی ئیماراتی (74 ملیۆن) دۆلار، ئەمەش نیشاندەری (72%) زیادبوونە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو. ئەم ئەنجامە پاڵپشتە بە هەموارکردنەوەیەکی ئەرێنی یەکجاری بە بڕی (176 ملیۆن) درهەمی ئیماراتی (48 ملیۆن) دۆلار پەیوەست بە هاوتایەکردنی پێوانەکردنی غاز لە هەرێمی کوردستان KRI))، کە بەشێکی بەهۆی تێچووی هەڵکەندنی یەکجاری بە بڕی (22 ملیۆن) درهەم (6 ملیۆن) دۆلار لە میسر کەمبووەتەوە.

بەبێ ڕەچاوکردنی ئەم بڕگانە، قازانجی پوختی بنەڕەتی (95 ملیۆن) درهەمی ئیماراتی (26 ملیۆن) دۆلار بووە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی بنکەیەکی تێچووی بەرزترە لە دوای تەواوبوونی پڕۆژەی فراوانکردنی KM250 و پچڕانی کاتیی بەرهەمهێنان لە مانگی ئازاردا. پێشبینی دەکرێت ئەم کاریگەرییانە ڕاگوزەریی بن لە کاتێکدا کۆمپانیاکە بەرەو بەکارهێنانی توانای بەرزتر هەنگاو دەنێت.

داهات بۆ (531 ملیۆن) درهەمی ئیماراتی (145 ملیۆن دۆلار) زیادی کردووە، بەراورد بە (334 ملیۆن) درهەمی ئیماراتی (91 ملیۆن دۆلار) لە چارەکی یەکەمی 2025دا، کە سوودمەند بووە لە هەموارکردنەوەی یەکجاری پێوانەکردن. لەسەر بنەمایەکی بنەڕەتی، داهات بە بڕی (22 ملیۆن) درهەم (6 ملیۆن دۆلار) بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە، کە پاڵپشتکراوە بە بەهێزبوونی بەرهەمهێنان لە میسر و زیادبوونی قەبارەی فرۆشتنی غاز لە هەرێمی کوردستاندا.

 

هەرێمی کوردستانی عێراق

لە دوای تەواوبوونی پڕۆژەی فراوانکردنی KM250، کۆمپانیاکە بە سەرکەوتوویی توانای بەرزکراوەی سیستەمەکەی نیشان بدا، بە شێوەیەک بەرهەمهێنانی غاز لە مانگی کانوونی دووەمدا لە (700 ملیۆن) پێ سێجا لە ڕۆژێکدا MMscf/d) ) تێپەڕی. ئەمەش بووە هۆی زیادکردنی (15 هەزار) بەرمیل هاوتای نەوت لە ڕۆژێکدا بۆ بەرهەمهێنانی خاوێنی کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستان، بەمەش کۆی بەرهەمهێنانی گرووپەکە گەیشتە (70 هەزار) بەرمیل هاوتای نەوت لە ڕۆژێکدا، کە ئەمەش بەرزترین ئاستە لە دوای ساڵی 2018وە.

لە کۆتایی مانگی شوباتدا، ئۆپەراسیۆنەکان لە دامەزراوەی کێڵگەی کۆرمۆر بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیران و دواتر لە مانگی ئازاردا بە توانایەکی کەمکراوەوە دەستیان پێکردەوە، ئەمەش لە وەڵامی گۆڕانکارییەکانی دۆخی ئەمنیی ناوچەکەدا بوو. سەرەڕای ئەم تەحەددییاتانە، کۆمپانیاکە بە خێرایی وەڵامی دایەوە و ئاستی بەرهەمهێنانی پاراست، هاوکات بەردەوام بوو لە دابینکردنی غاز بۆ کڕیاران بە شێوەیەکی جێی متمانە.

دانە غاز و هاوبەشەکانی بەردەوامن لە پێشخستنی پڕۆژەی پەرەپێدانی چەمچەماڵ، کە بە بەرنامەیەکی وەبەرهێنانی (160 ملیۆن) دۆلاری پاڵپشتی دەکرێت. بۆ دابینکردنی داواکاری لە کێڵگەکەوە و هەمەجۆکردنی بنکەی کڕیاران، لە مانگی کانوونی دووەمی 2026دا ڕێککەوتنامەکانی فرۆشتنی غاز واژۆ کران بۆ دابینکردنی تا (142 ملیۆن) پێ سێجا لە ڕۆژێکدا بۆ کڕیارانی پیشەسازی.

 

میسر

لە میسر، دانە غاز پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە لە چوارچێوەی بەرنامەی وەبەرهێنانی خۆیدا لە دوای ڕێککەوتننامەی کۆنسیۆنی یەکخراو، کە ئامانج لێی جێگیرکردنی بەرهەمهێنان و گەڕاندنەوەی گەشەی بەردەوامە لە دەلتای نیل.

چارەکی یەکەمی 2026 خاڵێکی وەرچەرخانی ڕوون بوو، بە گەڕانەوە بۆ گەشەی بەرهەمهێنان بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2017وە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەنجامە سەرەتاییەکانی چالاکییەکانی هەڵکەندن و چاکسازییە لە سەرانسەری بنکەی داراییەکەدا. کۆمپانیاکە بەردەوام دەبێت لە پێشخستنی چالاکییەکانی هەڵکەندن و چاکسازیی پلانبۆداڕێژراو لە ماوەی ساڵەکەدا بۆ پاراستنی ئەم بەرەو پێشچوونانە.

ئۆپەراسیۆنەکان و بەرهەمهێنان

تێکڕای بەرهەمهێنانی گرووپەکە (53 هەزار و 150) بەرمیل هاوتای نەوت بووە لە ڕۆژێکدا boepd) ) لە ماوەی ئەم چارەکەدا، بەراورد بە (53 هەزار و 950) بەرمیل هاوتای نەوت لە ڕۆژێکدا لە چارەکی یەکەمی 2025دا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەرهەمهێنانی جێگیرە بە شێوەیەکی گشتی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.

بەرهەمهێنانی هەرێمی کوردستان بە تێکڕا (40 هەزار و 100) بەرمیل هاوتای نەوت بووە لە ڕۆژێکدا، بەراورد بە (41 هەزار و 400) بەرمیل هاوتای نەوت لە ڕۆژێکدا لە چارەکی یەکەمی 2025دا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی کەمبوونەوەی توانای کارکردنە لە دامەزراوەی کۆرمۆر لە ماوەی مانگی ئازاردا بەهۆی دۆخی ئەمنیی ناوچەکەوە.

لە میسر، بەرهەمهێنان بە ڕێژەی (4%) زیادی کردووە بۆ (13 هەزار و 50) بەرمیل هاوتای نەوت لە ڕۆژێکدا، کە پاڵپشتکراوە بە چالاکییە بەردەوامەکانی وەبەرهێنان لە چوارچێوەی بەرنامەی پەرەپێدانی کۆمپانیاکەدا و نیشانەی گەڕانەوەیە بۆ گەشەی بەرهەمهێنان.

 

نەختینەیی

تا 31ی ئازاری 2026، هاوسەنگیی نەختیی یەکخراوی دانە غاز بە بەهێزی مایەوە لەسەر (836 ملیۆن) درهەمی ئیماراتی (228 ملیۆن) دۆلار. 

کۆی کۆکردنەوەی دارایی لە ماوەی ئەم چارەکەدا گەیشتە (249 ملیۆن) درهەمی ئیماراتی (68 ملیۆن) دۆلار. ئەنجامی کۆکردنەوەی شایستە داراییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا بە بەهێزی مایەوە، بە شێوەیەک داهاتی وەرگیراو (220 ملیۆن) درهەمی ئیماراتی (60 ملیۆن) دۆلار بووە و ڕێژەی کۆکردنەوەی شایستەکان 100% بووە.

لە میسر، ڕێژەی کۆکردنەوەی شایستەکان لەو ماوەیەدا نزیکەی 50% بووە. دواتر لە مانگی نیساندا، کۆمپانیاکە (73 ملیۆن) درهەمی ئیماراتی (20 ملیۆن دۆلار)ی پێگەیشت، بەمەش یەکلاکردنەوەی سەرجەم شایستە داراییە دواکەوتووەکان کۆتایی هات و پێگەی شایستە داراییەکان بە تەواوی نوێ بووەوە و ئەمەش بەرچاوڕونی لێشاوی نەختینەیی بەهێزتر کرد.

لە مانگی ئازاری 2026دا، کۆمپانیاکە ئاسانکارییەکی بانکیی بە بڕی (275 ملیۆن) درهەمی ئیماراتی (75 ملیۆن) دۆلار دابین کرد، کە لە مانگی نیساندا بە تەواوی ڕاکێشرا. ئەمەش بە شێوەیەکی بەرچاو پێگەی نەختینەیی کۆمپانیاکەی بەهێزتر کردووە و نەرمی دارایی پەرەپێداوە بە تێچوویەکی کەمتر لە ئاسانکاریی کۆمپانیاکانی پێشووی کۆمپانیاکە کە لە مانگی ئازاردا بە تەواوی یەکلاکرایەوە.

لە مانگی نیساندا، خاوەن پشکەکانی کۆمپانیاکە ڕەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر دابەشکردنی قازانجی پشکەکان بە بڕی (6.5 فیلس) بۆ هەر پشکێک، کە بڕیارەکە دەگاتە (455 ملیۆن) درهەمی ئیماراتی (124 ملیۆن دۆلار)، کە لە 19ی ئایاری 2026دا دەدرێت.

داتاو گرافیک

گرافیکەکان

Untitled Media

 

Untitled Media

 

Untitled Media

 

Untitled Media

 

 

 

 

 

دەربارەی دانە غاز

دانە غاز یەکەم و گەورەترین کۆمپانیای کەرتی تایبەتی غازی سروشتییە لەسەر ئاستی ناوچەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە لە کانونی یەکەمی 2005دا دامەزراوە و لە بازاڕی دارایی ئەبوزەبی ADX)) تۆمارکراوە. کۆمپانیاکە خاوەنی دارایی گەڕان و بەرهەمهێنانە لە میسر و هەرێمی کوردستانی عێراق KRI) ) و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان (ئیمارات)، کە یەدەگی 2P تێیدا لە یەک ملیار بەرمیل هاوتای نەوت زیاترە و تێکڕای بەرهەمهێنانیش لە (50 هەزار) بەرمیل هاوتای نەوت لە ڕۆژێکدا تێپەڕ دەکات. دانە غاز بەهۆی هەبوونی توانانەکی قەبەی دارایی لە هەرێمی کوردستان و میسر، و لەگەڵ پلانەکانی داهاتووی بۆ فراوانکردن، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە کەرتی غازی سروشتیدا کە بە خێرایی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفریقا و باشووری ئاسیاMENASA) ) گەشە دەکات. 

 

 

 

 

 

سەرچاوە؛

-          Dana Gas, Q1 2026 – Financial Results, 14 May 2026;

https://www.danagas.com/wp-content/uploads/2026/05/20260512-Dana-Gas-Investor-Presentation-Q1-2026-v3.pdf

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

پۆستی سەرۆک وەزیران لە مێژووی عێراقدا

null
١٤ ئایار ٢٠٢٦

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

null
١٣ ئایار ٢٠٢٦

هەشت كابینە لە دوای روخانی سەدامەوە