سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

مەزڵوم عەبدی رایدەگەیەنێت: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە؛ بە ئێمەشی وت بەكرێگیراون بەڵام هەرگیز پارەمان لە كەس وەرنەگرتووە، ئەمریكا پشتیوانی دیمەشقی كرد؛ ئێمە چاوەڕێی ئەوە نەبووین لێیان

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 ئایار 2026

مەزڵوم عەبدی: ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتۆر"ی ئەمریكی:
🔹 لە ئێستادا سەرنجی سەرەکیمان لەسەر جێبەجێکردنی دروستی رێککەوتنی یەکگرتنە لەگەڵ دیمەشق. 
🔹 لەم چوارچێوەیەدا هێزە سەربازییەکانمان لەگەڵ سوپای سوریادا تێکەڵ دەکرێن، هەروەها دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبریش.
 🔹ئێمە دەمانەوێت ئەم پرۆسەیە دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت و دڵنیابين لەوەی کە تایبەتمەندییەکانی ناوچە کوردستانیەکەمان رێزیان لێ بگیرێت و پارێزگاری لێ بکرێت.
🔹 لەگەڵ دیمەشق رێککەوتن کرا ئاسایش وەک خۆیان لەو ناوچانە بمێننەوە كە زۆرینەی کوردن.
🔹 سەرجەم بەرپرسان و فەرمانبەرانی ئاسایش لە پۆستەکانیان دەمێننەوە تێکەڵ بە دەوڵەتی سوریا دەبن، باس لە نزیکەی 15 هەزار ژن و پیاو دەکەین.
🔹 هیچ فەرمانبەرێکی خۆبەڕێوەبەرێتی لە کارەکەی دوورناخرێنەوەو مووچەکانیان لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەت وەردەگرن، باسی نزیکەی 50 هەزار کەس دەکەین.
🔹 لەبارەی دروستكردنی پارتێكی سیاسی، ئەمە داواکارییەکی جەماوەرییە، لەبەر ئەم هۆکارە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکەین، بەڵام ڕاشکاوانە بڵێم لە ئێستادا لە پێشینەی کارەکانمان نییە.
🔹 هێزەکانی سوریای دیموکرات تا تەواوبوونی پرۆسەی یەکگرتنەوە بەردەوام دەبن و هەڵناوەشێنرێنەوە.
🔹 یەكێك لەو خاڵانەی لەسەری رەخنە لە دیمەشق دەگرین، زیاتر لە بیست ناومان بۆ پۆستی جۆراوجۆر لە وەزارەت و دەزگاکان پێشنیاز کردووە كە زۆربەیان فەرمانبەری پێشووی ئیدارەی خۆسەرن، تا ئێستا هیچ وەڵامێکمان نەدراوەتەوە.
🔹 ئەو هێزە سەربازییانەی تێكەڵ بە سوپای سوریا كراون مووچەکانیان لە حکومەت وەردەگرن، لە هەر لیوایەکدا 3 هەزار سەرباز هەیە. 
🔹کار لەسەر یەکخستنی هەموو هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەین بۆ ناو سوپای سوریا، ئەم بابەتە لە ئێستادا لە گفتوگۆدایە و ئیدارەی خۆسەر مووچەی ئەو هێزانە دەدات کە تێكەڵ نەكراون.
🔹 تا ئێستا حکومەت نزیکەی 900 زیندانی ئازاد کردووە، لە کاتێکدا ئێمە زیاتر لە 500 زیندانیمان ئازاد کردووە.
🔹 لە ئێستادا نزیکەی 500 کەس لە لایەن حکومەتەوە دەستبەسەر کراون، كە پێكهاتوون لە ئەندامانی هەسەدە و هاوڵاتیانی مەدەنی کورد، هیوادارین بە زووترین کات ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین.
🔹 ئەوە باس دەكرێت لەبارەی ژمارەی شەهیدەكانی هەسەدە راست نین، روفاتی هەموو شەهیدەکانمان وەرگرتەوە کە کۆی گشتییان 260 شەهیدە، بەردەوامین لە کارکردن لەسەر ئەم دۆسیەیە بۆ ئەوەی کەس بێسەروشوێن نەمێنێتەوە.
🔹 ئەمریکا پشتیوانی حكومەتی سوریای كرد، ئێمە چاوەڕێی ئەوەمان نەدەکرد. 
🔹 کاتێک شەڕ دەستی پێکرد، ئەمریکییەکان دەیانتوانی کاریگەریی خۆیان بەکاربهێنن بۆ وەستاندنی، پێش ئەوەی هێزەکانی حکومەتی ناوەندی تا ئەم ئاستە پێشڕەوی بکەن. 
🔹 پێش ئەوەی دۆخەکە خراپتر بێت، دەیانتوانی یارمەتیدەر بن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، ئەوان درەنگ جوڵەیان كرد، تەنیا کاتێک دەستوەردانیان كرد هێزەکانی حکومەت لە ناوچە زۆرینە کوردییەکان نزیک بوونەوە.
🔹 ترەمپ لەبارەی پێدانی چەك بە كورد چەواشەكراوە، لەبارەی هێزەکانمانی ئێمەش لێدوانی دا كە جۆرێک لە جۆرەكان بەکرێگیراوین. 
🔹هەرگیز پارەمان لە کەس وەرنەگرتووە، ئەو پارەیەی لە شەڕی داعشدا بەکارهاتبوو لەلایەن پنتاگۆنەوە بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکرابوو.
🔹پێکەوە ئەو شەڕەمان کرد، نەک تەنها بۆ پاراستنی خۆمان بەڵکو بۆ پاراستنی جیهان لەم بەڵایە، ئەو پارانەش لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیاندا بوو.
🔹راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان لەبارەی دیدارمان لەگەڵ بەرپرسانی توركیا نادروستن، بەڵام پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا هەیەو ناچمە ناو وردەکارییەکان. 
🔹پێمان وایە بەشداری حکومەتی سوریا لە هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ تورکیادا بەرهەمدارتر دەبێت ئەوە هەڵوێستی ئێمەیە.
🔹دەتوانین بڵێین لە ئێستادا پلانی سەردانیكردنم بۆ توركیا لە ئامادەكرندایەو دەكرێت عەبدوڵا ئۆجەلانیش ببینم.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٧ حوزەیران ٢٠٢٦

هیچ کەسێک تاقەتی سەریەشەی سیاسیی پارتی و یەکێتی نەماوە

null
٣ حوزەیران ٢٠٢٦

هەرێم بەبەهای (850) ملیار دینار نەوت رادەستی بەغداد دەكات

null
٣ حوزەیران ٢٠٢٦

هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان