بەکارهێنانی سۆزی خۆپیشاندەران لە نێوان عەبادی وصەدر
2018-07-29 11:28:01
■ ئاریان رەئوف ..
لە سەرەتایی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی لە شاری بەسرەو و دواتر تەشەنەکردنی بۆ شارەکانی تری باشوری عێراق و دواتریش بۆ بەغداد، بەشێک لە کەسایەتی و هێزە سیاسیەکانی لە هەوڵی ئەوەدان سۆزی خۆپیشاندەران بۆ خۆیان بەدەست بهێنن بۆ جۆرێک پاڵپشتی لە پێکهێنانی بۆ کابینەی وەزاری نوێ لە عێراق، دیاریترین ئەو کەسایەتیانەش عەبادی و صەدر و عامری .
عەبادی هەر لە سەرەتایی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکان هەوڵی دا سۆزی خۆپیشاندەران بۆخۆی کیش بکات(وەک چۆن لە خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ سەرکەوتوبو) و سەردانی شاری بەسرەی کرد و دواتریش پیسوازی لە کەسایەتی و نوێنەرانی خۆپیشاندەرانی ئەوشارانەی کە خۆپیشاندانی تێدایە لە ئەنجومەنی وەزیران کرد و، بەڵێنی چارەسەرکردنی کیشەکانی پێدان و چەند بریاریکی گرنگی بۆ خزمەتگوزاری ودامەزراندن دا، بەڵام وەک پێویست ئەو سۆزەی بەدەست نەهێنا.
دوای ئەوەی مەرجەعیەتی شیعەکان لە عیراق لە نویژی هەینی رێکەوتی ٢٧/٧/٢٠١٨ نەخشە رێگایەکی خستەروو عەبادی وەک پاڵەوانی جێبەجێکردنی ئەو نەخشە ریگایە خۆی پیشاندا، وەک ئەوەی ئەوسەرۆک وەزیران نەبیت ئەو کەموکوری خراپی خزمەتگوزاریانە بەدەرە لە حوکمرانیەکەی. هەموو ئەم هەنگاوانەی عەبادی بۆ ئەوەیە کە کابینەی وەزاری نوێ وەربگریت لە ژێر فشاری شەقام، ئەمە لەکاتیکدا هەموو ئەم کەمتەرخەمیانەی کە هەن هاوڵاتیانی هیناوەتە سەر شەقام لە سەردەمی چوار ساڵی حوکمرانی ئەودابوون و هیچی لێ چارەسەر نەکراون ئەگەر چی لە خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦بەڵێنی چاکسازی داو پەرلەمانیش پرۆژەکەی پەسەندکرد کە بە (حزمە الاصلاحات) ناسرا . کەسایەتی عەبادی ئەگەر چی لە چوار ساڵێ رابردوو زۆر زیرەکانە ئیدارەی قەیرانەکانی دەکرد لە سەروبەندی خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ ، بەڵام ئەم جارەیان رەنگە بەخت یاوەری نەبێت چونکە لە بەڵێنەکانی پیشوتری شتێکی ئەوتۆی جیبەجی نەکرد.
سەبارەت بە صەدر ئەگەر چی سەرەتایی خۆپیشاندانەکان هەڵوێستێک ئەوتۆی نەبوو، بەڵام خۆپیشاندانەکان هاوکات بوو بەو پروپاگەندەی کەوا هێزە شیعیەکانی تر دەیانەوەێت صەدر دوربخەنەوە لە پێکهێنانی کابینەی وەزاری لەکاتێکدا هیزی براوەی یەکەمە، لە تویتی یەکەمی لە سەر خۆپیشاندانەکان کە لە ٨ تەمموزی ٢٠١٨ بەرونی ئەم پرسە رەنگی داوەتەوە هەروەها لە دوا تویتیدا کە لە ٢٧ی تەمموزی ٢٠١٨ هێرشێکی ناراستەوخۆ دەکاتە سەر حوکمرانی عەبادی و بە گەندەڵ و ستەمکار ناوی دەهێنیت و پاڵپشتی خۆپیشاندەران دەکات داوا دەکات کۆتایی بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران بهینرێت.
هەر لەو چوارچێوەی راکێشانی سۆزی خۆپیشاندەران، هادی عامری سەرکردەی رەوتی فەتح لەرێکەوتی ١٩ی تەمموزی ٢٠١٨ لەمەراسیمێکی حەشدی شەعبی بە ئاشکرا داوای لێبوردنی لە هاوڵاتیان کرد لەوەی کە کەمتەرخەبوە لەبەرامبەر هەرکەمتەرخەمیەک کە کردویەتی. شایەنی باسە هادی عامری یەکیکە لەبنەربژێرەکان بۆسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە حوکمی ئەوەی رەوتەکەی براوەی دوەمی هەڵبژاردنەکانی ئایاری ٢٠١٨ .
شایەنی وتنە دوای ئەوەی لە دوا وتاری مەرجەعی شیعەکان لە هەینی ٢٧ی تەموزی ٢٠١٨، کە نەخشەریگایەکی خستوەتە روو لەنیویشیدا پەلە کردنە لە پێکهینانی کابینەی وەزاری، هەربۆیە گروتینێکی تر ئەداتەوە بە پێکهێنانی کابینەی حکومەت، بەپێی پیدراوەکانی دۆخی سیاسی عیراقیش دانوسانەکان بە شیوەیەک دەچێت کە حکومەت لەسەر بنەمای پێکێنانی کوتلەیی زۆرینەی شیعەکان لە پەرلەمان دوبارەببێتەتەوە، بۆ ئەمەش هیزە شیعەکان دوو بژاردەیان لە بەردەستە :
بژاردەی یەکەم : پێکهێنانی کوتلەی زۆرینەیە بە کوتلەی سائرونیشەوە، کەئەمەش بژاردەیەکی گونجاو و باشە بۆ هێزە شیعەکان، بەڵام ئەستەمیشە چونکە ناکۆکی گەورە لەنیوان ئەم هیزانەدا هەیە،لەلایەکی تریشەوە سەدر بەم بژاردەیە رازی نیە ولەبەرژەوەندی ئەودا نیە لەبەرئەوەی هاوپەیمانیەتەکەی لە سەر بنەمای دژایەتی کردنی کوتلەی تائیفی توانی دەنگی یەکەم بە دەست بهینیت، هەربۆیە پیچەوانەی ئەو ئامانجە ئاستی جەماوەری سەدر دادەبەزێت و متمانەی شەقام لە دەست ئەدات.
بژاردەی دووەم : پێکهینانی کوتلەی زۆرینەی شیعەکانە بە بێ کوتلەی سائرون،ئەمەش بژاردەیەکی ناچاریە، چونکە پێکهینانی کابینەی حکومەت بێ کوتلەی سائرون رسکێکی گەورەیە چونکە ترسی ئەوەیان هەیە صەدر شەقامیان لە دژ بجوڵێنیت و نائارامی سەرهەڵبداتەوە بە تایبەت لە شاری بەغداد. ئەم بژاردەیە ئەگەر چی لە پێش خۆپیشاندانەکانی تەمموز لە راگەیاندنەکانەوە باسی لیوەدەکرا، بەڵام بە پێی پێدراوەکانی دۆخی سیاسی عیراق وا دەردەکەوت بۆ ناچارکردنی کوتلەی سائرونی موقتەدا صەدرە کە بۆ ئەوەی رازی بن بە بژاردەی شیعەکان بۆ پێکهێنای گەورەترین لیست لە پەرلەمان.