شیكاری: درەو
🔻 ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
🔻 وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی داهات و خەرجی خۆی بۆ حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
🔹 کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) پتر (39 ترلیۆن و 95 ملیار) دینار بووە، نزیکەی (30 ترلیۆن و 356 ملیار) دیناری بە رێژەی (78%) داهاتی نەوت و زۆرتر لە (8 ترلیۆن 739 ملیار) دیناری بە رێژەی (22%) داهاتی نانەوتی بووە. بڕی زیاتر لە (693 ملیار) دیناری داهاتی نانەوتی هەرێم گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی عێراق
🔹 کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، پتر لە (68 ترلیۆن و 262 ملیار) دینار بووە، کە (96%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (4%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە.
🔹 وەزارەتەکە زیاتر لە (7 ترلیۆن و 332 ملیار) دیناری، بۆ موچەی فەرمانبەران و چاودێری کۆمەڵایەتی و بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان خەرجکردووە.
🔹 دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (43%) خەرجی لە داهات زیاتر بووە و زۆرتر لە (29 ترلیۆن و 166 ملیار) دینار و کورتهێنان ڕویداوە.
یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە حەوت مانگی یەکەمی (2026)دا
بەپێی دواین ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (39 ترلیۆن و 95 ملیار و 544 ملیۆن و 424 هەزار و 400) دینار، بەجۆرێک بڕی (30 ترلیۆن و 355 ملیار و 971 ملیۆن و 780 هەزار و 12) دیناری بەڕێژەی (78%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (8 ترلیۆن و 739 ملیار و 572 ملیۆن و 644 هەزار و 388) دیناری بەڕێژەی (22%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. بڕی (693 ملیار و 386 ملیۆن و 354 هەزار) دیناری داهاتی نانەوتی هەرێم گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی عێراق.
خشتەی داهاتەکان

دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە حەوت مانگی یەکەمی (2026)دا
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، لە حەوت مانگی یەکەمی (2026)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (68 ترلیۆن و 262 ملیار و 237 ملیۆن و 98 هەزار و 960) دینار، بەجۆرێک بڕی (65 ترلیۆن و 424 ملیار و 346 ملیۆن و 313 هەزار و 577) دیناری بەڕێژەی (96%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (2 ترلیۆن و 837 ملیار و 890 ملیۆن و 785 هەزار و 383) دیناری بەڕێژەی (4%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە.
وەزارەتەکە بڕی (7 ترلیۆن و 332 ملیار و 48 ملیۆن و 864 هەزار و 80) دیناری، بۆ موچەی فەرمانبەران و چاودێری کۆمەڵایەتی و بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان خەرجکردووە.
خشتەی خەرجییەکان

سێیەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە حەوت مانگی یەکەمی (2026)دا
وەک ئاماژەمان پێدا کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (68 ترلیۆن و 262 ملیار و 237 ملیۆن و 98 هەزار و 960) دینار.
لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (39 ترلیۆن و 95 ملیار و 544 ملیۆن و 424 هەزار و 400) دینار.
واتە بڕی (29 ترلیۆن و 166 ملیار و 692 ملیۆن و 674 هەزار و 560) دیناری بەڕێژەی (43%) لە داهاتی گشتی کورتهێنان ڕویداوە.
سەرچاوە؛
ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
- حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.
- حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.
- حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.
- حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.
- حساب الدولة لغایة آیار لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.
- حساب الدولة لغایة حزیران لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.
- حساب الدولة لغایة تموز لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.
https://mof.gov.iq/Budget-implementation-Archive.aspx