سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

دۆسیەیی نەوت

توانای پاڵاوتنی نەوت لە عێراق (%13) زیادیكردووە

بەرزبوونەوەی کۆی توانای پاڵاوتنی نەوتی عێراق بۆ (ملیۆنیک و 434 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە ساڵی 2025دا، بە ڕێژەی گەشەی 13٪ بەراورد بە ساڵی پێشت

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 تشرینی یەکەم 2026

توانای پاڵاوتنی نەوت لە عێراق (%13) زیادیكردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 🔻 بەپێی ڕاپۆرتێکی یەکەی لێکۆڵینەوەی وزە 

🔹 بەرزبوونەوەی کۆی توانای پاڵاوتنی نەوتی عێراق بۆ (ملیۆنیک و 434 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە ساڵی 2025دا، بە ڕێژەی گەشەی 13٪ بەراورد بە ساڵی پێشتر.

🔹 کەلێنێکی گەورە بە بڕی (643 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە نێوان توانای دیاریکراو و تێکڕای کارپێکردنی ڕاستەقینەی پاڵاوگەکاندا هەیە (کە (791 هەزار) بەرمیلە.

🔹 خواستی ناوخۆیی لەسەر بەنزین لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتە (195 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە بەرامبەر تێکڕای بەرهەمهێنانی ناوخۆیی کە تەنها (86 هەزار) بەرمیل بووە.

🔹 دابەزینی هاوردەی بەنزینی دەریایی عێراق بە ڕێژەی (42٪) لە ماوەی 8 مانگی یەکەمی 2026دا، بۆ (21 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەهۆی پەککەوتنی گەرووی هورمزەوە.

🔹 ئیمارات بە تەنها زیاتر لە (80٪)ی بەنزینی دەریایی بۆ عێراق دابین کردووە، لە کاتێکدا عێراق ناچار بوو پەنا بۆ هاوردەکردنی بەنزینی ئەمریکی لە ڕێگەی بەندەری بانیاسی سوورییەوە ببات.

 

 

یەکەی لێکۆڵینەوەی وزە - ئەحمەد عەمار

 

سەرەتا

کەرتی پاڵاوتنی نەوت لە عێراق لە (17) پاڵاوگە پێکهاتووە کە ڕۆڵێکی سەرەکی لە دابینکردنی پێداویستیی ناوخۆیی بە سووتەمەنی دەگێڕن، سەرەڕای ئەوەش، عێراق هێشتا بەردەوامە لە هاوردەکردنی هەندێک جۆر سووتەمەنی بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بازاڕەکەی.

بەپێی ئەو داتا و ئامارە بەردەستانەی یەکەی لێکۆڵینەوەی وزە (کە بنکەکەی لە واشنتنە)، کۆی توانای پاڵاوتن لە عێراقدا لە ساڵی 2025 بۆ (ملیۆنێک 434 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەوە، بەراورد بە (ملیۆنێک و 266 هەزار) بەرمیل لە ساڵی 2024دا، بەمەش ڕێژەی گەشەکردن گەیشتە (13٪).

لەگەڵ ئەوەشدا، تێکڕای کارپێکردنی ڕاستەقینەی پاڵاوگەکان لە ساڵی ڕابردوودا بریتی بوو لە (791 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا. ئەمەش جیاوازییەکی گەورە لە نێوان توانای دیاریکراو و ڕێژەی ڕاستەقینەی پاڵاوتندا نیشان دەدات کە دەگاتە (643 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا هێشتا وڵات بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی ناوخۆ پشت بە هاوردەکردنی هەندێک بەرهەمی نەوتی دەبەستێت.

ئەم دۆخە لە ماوەی ڕابردوودا بە ڕوونی دەرکەوت، بەتایبەت لە کاتێکدا کە دابینکردنی نەوت و سووتەمەنی لە ڕێگەی دەریاییەوە لە گەرووی هورمزەوە پەککەوت، بەهۆیەوە عێراق تووشی قەرەباڵغی و جەنجاڵی لە بەردەم وێستگەکانی سووتەمەنی دروستبوو. ئەمەش وای کرد عێراق ناچار ببێت بڕی زیاتری بەنزین ڕاستەوخۆ لە ئوردن، سعوودیە و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان (ئیمارات)، هەروەها لە ئەوروپا و ئەمەریکاوە لە ڕێگەی سوریاوە هاوردە بکات.

لەم چوارچێوەیەدا، عێراق هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە بۆ نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی ئەو پاڵاوگانەی کە بەهۆی ئاڵۆزییەکان و هێرشە تیرۆریستییەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە؛ ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێکدا کە ئامانج لێی راگرتنی هاوردەکردنی سووتەمەنی و گەیشتنە بە خۆژێنی بۆ ئەوەی لە قۆناغی داهاتوودا دەست بە هەناردەکردن بکات.


کەرتی پاڵاوتنی نەوت لە عێراق لە ساڵی 2025دا

بەپێی راپۆرتە ساڵانەکانی رێکخراوی ئۆپێک، کەرتی پاڵاوتنی نەوت لە عێراق لە ساڵی ڕابردوودا سەرکەوتبوو لە بەرزکردنەوەی توانای (4) پاڵاوگە، بە شێوازێک کە توانای دامەزراوەکانی پاڵاوتنی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

·      سەموود (الصمود): 380 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

·      بەسرە: 280 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

·      کەربەلا: 140 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

·      دۆرە: 140 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

·      کار (KAR): 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

·      کەرکووک: 56 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

·      سینیە: 50 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

·      میسان: 40 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

·      بازیان: 38 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

·      حەدیسە: 36 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

·      نەجەف: 30 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

·      سەماوە: 30 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

·      ناسریە: 30 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

·      دیوانیە: 20 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

·      زیقار: 30 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

·      کەسک: 20 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

·      گەیارە: 14 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

کەرتی پاڵاوتنی نەوت لە عێراق لە ساڵی ڕابردوودا فراوانبوونی بەخۆیەوە بینی، کە خۆی لە بەرزکردنەوەی توانای پاڵاوگەی سەموود لە شاری بیجی بینییەوە، لە (290 هەزار)ەوە بۆ (380 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، واتە زیادکردنی بڕی (90 هەزار) بەرمیل.

ئەوەی جێگەی بایەخە، پاڵاوگەی سەموود لە شوباتی 2024 بە فەرمی گەڕایەوە خزمەت دوای تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی، ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی 2014دا بەهۆی و دەستدرێژییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە زیانی زۆری بەرکەوت بوو.

هەروەها، بەپێی ئەو داتایانەی دەست یەکەی لێکۆڵینەوەی وزە کەوتوون، توانای پاڵاوتنی پاڵاوگەی بەسرە لە (210 هەزار)ەوە بۆ (280 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەوە، بە زیادبوونی (70 هەزار) بەرمیل.

هاوکات، توانای پاڵاوگەی سینیە بە بڕی (20 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادی کرد و کۆی تواناکەی گەیشتە (50 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا. توانای پاڵاوگەی حەدیسەش لە (16 هەزار)ەوە بۆ (36 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەوە، بە زیادبوونی (20 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

لە لایەکی ترەوە، دوو پاڵاوگە دابەزینیان بەخۆیانەوە بینی؛ یەکەمیان پاڵاوگەی کار بوو کە تواناکەی لە (160 هەزار)ەوە بۆ (100 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزی، دووەمیان پاڵاوگەی بازیان بوو لە هەرێمی کوردستان کە توانای پاڵاوتنی لە (40 هەزار)ەوە بۆ (38 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەم بووەوە.

بە گشتی، خاوەندارێتی زۆربەی پاڵاوگەکانی نەوت لە عێراق دابەشبووە بەسەر (3) کۆمپانیای سەرەکیی حکومیدا، کە ئەمانەن: کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکوور، کۆمپانیای پاڵاوگەکانی ناوەڕاست، و کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باشوور، وەک ئەوەی لە چارتەکەی خوارەوەدا ڕوون کراوەتەوە:

چارتی دووەم

Untitled Media

 

 

 

دیمەنی بازاڕی بەرهەمە نەوتییەکان لە عێراقدا

بەرهەمهێنانی بەرهەمە نەوتییەکان لە عێراق لە ساڵی 2025دا بۆ (990 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەوە، بەمەش بە درێژایی 5 ساڵی ڕابردوو ڕێڕەوی بەرزبوونەوەی خۆی بە ڕێژەی گەشەی کەڵەکەبووی (34٪) بەردەوامی پێدابوو، بەراورد بە (740 هەزار) بەرمیل لە ساڵی 2021دا.

سەڕای ئەوەش، عێراق ڕووبەڕووی کورتهێنان دەبێتەوە لە پڕکردنەوەی پێداویستیی ناوخۆیی بۆ هەندێک بەرهەمی نەوتی، لە سەرووی هەمووشیانەوە ماددەی بەنزین کە خواست لەسەری لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتە (195 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە بەرامبەر تێکڕای بەرهەمهێنانی ناوخۆیی کە تەنها (86 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا بوو.

بەهۆی ئەم کورتهێنانەوە، عێراق بەردەوامە لە هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، بەڵام هاوردەکردنی لە ساڵی 2025دا بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک دابەزی و گەیشتە (48 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەراورد بە (75 هەزار) بەرمیل لە ساڵی 2024دا.

لە ئێستادا بازاڕی عێراقی پێویستی بە نزیکەی (5 ملیۆن) لیتری ڕۆژانە (31 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە بەنزینی هاوردە هەیە بۆ پڕکردنەوەی جیاوازیی نێوان بەرهەمهێنان و بەکاربردن، لە کاتێکدا هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی پاڵاوگەکانی نەوت لە عێراقدا.

بەپێی داتاکانی یەکەی لێکۆڵینەوەی وزە، هاوردەکردنی بەنزینی گواستراوەی دەریایی لە عێراق لە ماوەی نێوان کانوونی دووەم تا کۆتایی ئابی ساڵی 2026 گەیشتە (21 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە بەرامبەر (36 هەزار) بەرمیل لە هەمان ماوەی ساڵی 2025دا.

 

ئەم پاشەکشەیەی کە ڕێژەکەی دەگاتە (42٪) لە ماوەی 8 مانگی یەکەمی ساڵی 2026دا، دەگەڕێتەوە بۆ پەککەوتنی دابینکردنی دەریایی لە گەرووی هورمزەوە بەهۆی جەنگی ئێرانەوە، ئەمەش قەیرانی لە بازاڕی ناوخۆییدا دروست کرد، چارتی خوارەوەش قەبارەی هاوردەکردنی مانگانەی بەنزین لە عێراق نیشان دەدات.

چارتی دووەم

Untitled Media

 

 

 

ئەم بارە دەریاییانە تەنها لە دوو وڵاتەوە هاتبوون، ئەوانیش ئیمارات و هیندستان بوون، بە جۆرێک کە ئیمارات بە تەنها زیاتر لە (80٪)ی دابین کردبوو.

لە چوارچێوەی گەڕان بەدوای جێگرەوەی خێرادا بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی داخستنی گەرووی هورمز، عێراق پەنای بردە بەر هاوردەکردنی بارێکی گەورە لە بەنزینی ئەمەریکی لە ڕێگەی بەندەری بانیاسی سوری و گواستنەوەی لە ڕێگەی تانکەرەوە بە وشکانی، لە کاتێکدا مەزەندە دەکرێت کە تێچووی ئەم بارە یەکێک بووبێت لە گرانترینەکان لە جیهاندا.

لە چوارچێوەی گەڕان بەدوای جێگرەوەی خێرادا بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی داخستنی گەرووی هورمز، عێراق پەنای بردە بەر هاوردەکردنی بارێکی گەورە لە بەنزینی ئەمەریکی لە ڕێگەی بەندەری بانیاسی سوری و گواستنەوەی لە ڕێگەی تانکەرەوە بە وشکانی، لە کاتێکدا مەزەندە دەکرێت کە تێچووی ئەم بارە یەکێک بووبێت لە گرانترینەکان لە جیهاندا.

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی

null
پێش 19 کاتژمێر

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە

null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا