سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

ڕاپۆرت

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی

لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی، تا مانگی تەمموزی 2026 كۆی كرێكارانی خۆماڵی تۆماركراو لە سندوقی خانەنشینی‌و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بریتییە لە (61 هەزار و 299) كرێكارو كارمەندی كەرتی تایبەت، لەكۆی ژمارەی كرێكارانی خۆماڵی تۆماركراو، (46 هەزار و 603) كرێكاری نێر و (14 هەزار و 696) كرێكاریان مێن، کە لەسندوقی خانەنشینی تۆماركراون

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 تشرینی یەکەم 2026

ڕەوشی كرێكاران‌و كارمەندانی  كەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

🔻 ڕاپۆرتی ڕێکخراوی دابین بە پاڵپشتی ( NED)

🔹 لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی، تا مانگی تەمموزی 2026 كۆی كرێكارانی خۆماڵی تۆماركراو لە سندوقی خانەنشینی‌و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بریتییە لە (61 هەزار و 299) كرێكارو كارمەندی كەرتی تایبەت.

🔹 لەكۆی ژمارەی كرێكارانی خۆماڵی تۆماركراو، (46 هەزار و 603) كرێكاری نێر و (14 هەزار و 696) كرێكاریان مێن، کە لەسندوقی خانەنشینی تۆماركراون.

🔹 كۆی كرێكارانی بیانی تۆماركراو لە سندوقی خانەنشینی؛ (هەزار و 812) كرێكاری بیانی تۆماركراوە، کە (هەزار و 379) كرێكاریان لە رەگەزی نێر و (433) كرێكاریان لە رەگەزی مێن.

🔹 بەپێی ئاماری دوانزە مانگی كاركردن، كۆی ژمارەی ئەوانەی پاداشتی كۆتایی خزمەتیان وەرگرتۆتەوە بریتییە لە (2 هەزار و 459) كرێكار، کە (هەزار و 914) كرێكاری ناوخۆیی (545) كرێكاری بیانی بوونە.

🔹 لەماوەی دوانزە مانگی رووماڵكراو تەنها (35) سی و پێنج  كرێكار سوومەندبوون لە دەقی یاسای خانەنشینی ‌و دەستەبەری كۆمەڵایەتی و خانەنشینبوونە.

🔹 لە ماوەی یەک ساڵدا (28) كرێكار گیانی لەدەستداوە، سەرجەم ئەوكرێكارانەی گیانلەدەستداوە، هیچ كامیان لەسندوقی خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران تۆمارنەكراون.

 

پوختەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ، بەپاڵپشتی ماددی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED)

كاروچالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران

شیكردنەوەو هەڵسەنگاندن بۆ خشتەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران‌و كارمەندانی كەرتی تایبەت، ئەم خشتەیە كار لەسەر ژمارەكان دەكات و واتە كۆكراوەی هەر دوانزە مانگی كاركردنە لە رێكەوتی (1/8/2025 تا 31/7/2026).

یەكەم/ سەردانی لیژنەكانی پشكنین بۆ پرۆژە دابینكراوەكان:

بەپێی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران ژمارە (39)ی ساڵی 1971ی هەمواركراو پشكنەر بوونی هەیە لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی كار، ئەم پشكنەرانە لەچوارچێوەی لیژنەیەك پێكدێت لە پشكنەرێك كە سەرۆكایەتی لیژنەی پشكنین دەكات لەگەڵ دوو ئەندامی دیكە لە یەكێتیی سەندیكاكانی كرێكاران و خاوەنكاران سەردانی شوێنكارەكان دەكات بەمەبەستی پشكنین بۆ ئەوەی وەڵامی چەند پرسیارێكیان دەستبكەوێت ئەویش ئایا كرێكارو كارمەندانی شوێنكارەكە لەسندوقی خانەنشینی تۆماركراون؟ ئایا شوێنكارو خاوەنكار پابەندی بڕیارو ڕێنماییەكانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارو دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران بوون؟ ئەگەر سەرپێچی دەقی یاسای هەیە لەكوێدایە؟ هەموو ئەمانەو چەندین پرسیاری دیكە لەچوارچێوەی فۆرمێكی تایبەت ئامادەدەكرێت و لیژنەكە تۆماری دەكات و واژووی دەخاتە سەری پاشان دەیگەیەنێتەوە بە بەڕێوەبەرایەتییەكەی بەمەبەستی جێ بەجێ كردنی دەقی یاساكە بەسەریدا.

لەبەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران لیژنەكانی پشكین بەردەوامن لەبەردواداچوونەكانیان بۆ ئەو مەبەستەش بەپێی تۆماری دوانزە مانگی كاركردنی ڕاپۆرتەكە كۆی سەردانەكان پێكدێت لە (2361) دوو هەزارو سێ سەدو شەست و یەك  سەردان بۆ پرۆژە دابینكراوەكان، ئەم سەردانانە دەتوانرێت بوترێت یەكێكە لە ڕێگە سەرەكی‌و گرنگەكان بۆ تۆماركردنی كرێكاران لە سندوقی خانەنشینی‌و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، لەپاڵئەوەشدا كۆمەڵێك سەرپێچی خاوەنكار تۆمار دەكەن ئەگەر هەبێت، پاشان هەر لە ڕێگەی ئەم لیژنانە دەتوانرێت زۆرترین زانیاری لەبارەی مافەكانی كرێكاران‌و ئاستی پابەندبوونیان بە دەقی یاسای خانەنشینی‌و دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران تۆمار بكرێت.

دووەم/ سەردانی پرۆژە دابیننەكراوەكان: 

لەم بڕگەیەدا سەردانی لیژنەكانی پشكنین بۆ پرۆژە دابیننەكراوەكان، بە ژمارە پێكدێت لە (251) دوو سەدو پەنجاو یەك سەردان، ئەم سەردانانە بۆ ئەو شوێنكارو خاوەنكارانەیە كە پێشتر لە سندوقی خانەشنینی‌و دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران تۆمارنەكراون، نەچوونەتە ناو سیستەمی سندوقی خانەنشینی.

سێیەم/ كۆی پرۆژە دابینكراوەكان:

مەبەست لە پرۆژە دابینكراوەكان ئەو شوێنكارو پرۆژانە دەگرێتەوە كە لە سیستەم‌و داتای سندوقی خانەنشینی‌و دەستەبەری كۆمەڵایەتی تۆمارن، رۆژانە بەشێكی كارو ئەركی لیژنەكانی تایبەتمەندە بە بەرێوەبەرایەتی‌و سەردانیان بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی دەقی یاساكانی تایبەت بە كرێكاران، لێرەدا لە كۆی ئاماری دوانزە مانگی رووماڵكراو (19826) نۆزدە هەزارو هەشت سەدو بیست و شەش پرۆژە لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران تۆماركراون.

 چوارەم/ ئەو پرۆژانەی رەوانەی دادگا كراون:

ئەو پرۆژانەی پاش لێپرسینەوەو ئاگاداركردنەوەی خاوەنكارو پرۆژەكان، لە پابەندنەبوونیان بە دەقی یاسای خانەنشینی‌و دەستەبەری كۆمەڵایەتی ئاگاداردەكرێنەوە، بەڵام پابەند نابن، بۆیە دۆسییەكانیان رەوانەی دادگا دەكرێن تا بتوانرێت لە دادگا لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكات‌و ئەركەكانیان لەدادگا بەسەردا بسەپێنرێت، لەم شەش مانگە كۆی دۆسیەی رەوانەی دادگا كراون (٢٦) بیست و شەش پرۆژە.

پێنجەم/ كۆی كرێكارانی خۆماڵی تۆماركراو:

 یەكێك لە خاڵ‌و ئەركە گرنگەكانی سەردانەكانی لیژنەكانی پشكنین تۆماركردنی كرێكاری نوێیە، لە سندوقی خانەنشینی‌و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بەپێی ئاماری مانگی تەمموزی 2026 تۆماركراو، كۆی كرێكارانی تۆماركراو بریتییە لە (61299) شەست و یەك هەزارو دوو سەدو نەوەدو نۆ كرێكارو كارمەندی كەرتی تایبەت، ئەم ژمارەیە لە كۆی پرۆژەو شوێنكارەكانە، لە سنووری كاركردنی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران لە سلێمانی، كە هەریەكە لە ناوچەكانی (ناوەندی سلێمانی، راپەرین) دەگرێتەوە.

لەكۆی ژمارەی كرێكارانی تۆماركراو دابەشدەبن بەسەر هەردوو رەگەزی نێرو مێ، لە كرێكارانی نێرینەدا (46603) چل و شەش و شەش سەدو سێ كرێكاری نێرینە لە سندوقی خانەنشینی تۆماركراوە. لە كۆی كرێكارانی تۆماركراو لە رەگەزی مێینە بریتییە لە (14696) چواردە هەزارو شەش سەدو نەوەدو شەش  كرێكاری مێینە لەسندوقی خانەنشینی تۆماركراون.

شەشەم/ كۆی كرێكارانی بیانی تۆماركراو:

كۆی كرێكارانی بیانی تۆماركراو لە سندوقی خانەنشینی (1812)  هەزارو هەشت سەدو دوانزە كرێكاری بیانی تۆماركراوە، ئەمەش دابەشدەبێت بەسەر هەردوو رەگەزی نێرو مێیە بەمشێوەیە (1379) هەزارو سێ سەدو حەفتاو نۆ كرێكاریان لە رەگەزی نێرە، (433) چوار سەدو سی و سێ  كرێكاریان لە رەگەزی مێیە.

حەوتەم/ كۆی كرێكارانی ناوخۆیی‌و بیانی كە پاداشتی كۆتایی خزمەتیان وەرگرتووە:

یەكێك لە بڕگەكانی یاسای خانەنشینی‌و دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران، بوونی مافی وەرگرتنەوەی پاداشتنی كۆتایی خزمەتە، ئەمەش ئەركێكی وەزارەت‌و بەڕێوەبەرایەتییەكانە بۆ جێبەجێكردنی مافی كرێكاران، هەرچەندە ئامانجی یاساكە خانەنشیبوونە، بەڵام بەكارهێنان‌و وەرگرتنەوەی ئەم مافەش رێگەپێدراوە، بەپێی ئاماری دوانزە مانگی كاركردن  كۆی ژمارەی ئەوانەی پاداشتی كۆتایی خزمەتیان وەرگرتۆتەوە بریتییە لە (2459) دوو هەزارو چوار سەدو پەنجاو نۆ كرێكار

پاداشتی كۆتایی خزمەت دابەشدەبێت بەسەر سێ جۆر لە كرێكاران ئەوانیش كۆی كرێكاران پاشان كرێكارانی ناوخۆیی‌و بیانی، لەو ژمارەیە كۆی كرێكارانی ناوخۆی بریتییە لە (1914) هەزارو نۆ سەدو چواردە  كرێكاری ناوخۆیی پاداشتی كۆتایی خزمەتیان وەرگرتووە، پاشان كرێكارانی بیانی (545) پێنج سەدو چل و پێنج كرێكاری بیانی پاداشتی كۆتایی خزمەتی وەرگرتووە.

هەشتەم/ كۆی كرێكاران كە خانەنشینبوون:

لێرەدا مەبەست لە كۆی ئەو كرێكارانەیە كە لەماوەی دوانزە مانگی رووماڵكراو خانەنشینبوون‌و توانیویانە سوومەندبن لە دەقی یاسای خانەنشینی‌و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، كۆی ئەم ژمارەیە بریتییە لە (35) سی و پێنج  كرێكار.

 

Untitled Media

 

Untitled Media

 

 

كوێ  گشتی كرێكارانی قوربانی (28) كرێكار لەماوەی یەك ساڵی كاركردنی تیمی پرۆژە

یەكەم: كۆی كرێكار كەلەماوەی دوانزە مانگی كاركردنی تیمی پرۆژە لە ڕێكەوتی 1/8/2025 تا 31/7/2026  بیست و هەشت كرێكار گیانی لەدەستداوە، ئەمە تەنها ئەو ژمارەیەی كە تیمی پرۆژەكە لەئەنجامی بەدواداچوون و چاودێریكردنی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و میدیا تۆماری كردووە، بۆیە ڕەنگە ئەم ژمارەیە زیاتر بێت.

دووەم: سەرجەم ئەوكرێكارانەی لەماوەی دوانزە مانگی كاركردن تۆماركراون و گیانلەدەستداوە، هیچ كامیان لەسندوقی خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران تۆمارنەكراوە، ئەمەش هۆكارێكی خراپ و جێبەجێنەكردنی دەقی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران، كەدەڵێت پێویستە سەرجەم كرێكاران لەسندوقی خانەنشینی تۆماربكرێت.

سێیەم:ـ دووبارە بوونەوەی گیانلەندەستدانی كرێكاران لە پرۆژەكانی نیشتەجێبوون، تەنانەت لەو پرۆژانەی پێشتر هەمان  ڕووداو ڕوویداوە بەڵگەی ئەوەیە لێپرسینەوە لە خاوەنكار لەئاستێكی زۆر لاوازەو نەیتوانیوە وەك پێویست بێت.

چوارەم:ـ لەكۆی ئەو كرێكارانەی گیانیانلەدەستداوە كە ژمارەیان بیست و هەشت  كرێكارە بەمشێوەیە دابەشدەبن:ـ

1. یانزە كرێكاریان بەهۆی كەوتنەخوارەوە گیانی لەدەستداوە، ئەمەش ژمارەیەكی زۆرە بۆ كرێكاران و بەڵگەی ئەوەی تائێستاش هۆكارێكی سەرەكی گیانلەدەستدانی كرێكاران كەوتنەخوارەوە، كە بەپێی بەدواداچوونەكانی تیمی پرۆژە نەبوونی مەرجەكانی سەلامەتی كاركردن و ناچارنەكردنی كرێكار بەبەكارهێنانی ئامێرەكانی سەلامەتی كاركردن هۆكاری سەرەكی كەوتنەخوارەوەی كرێكارانە.

2. شەش كرێكار لەكۆی كرێكارانی گیان لەدەستدراو، بەهۆكاری تەقینەوەی غازو بڵاوبوونەوەی غاز لەكاتی كاركردن و خەوتن گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش پلەی دووەمە لەو هۆكارانەی كرێكاران گیان لەدەستداوە، بوونی ئەم هۆكارەش دەگەڕێتەوە بۆ مامەڵەنەكردنی خاوەنكار وەك ئەوەی جێبەجێنەكردنی بڕیارەكانی بەرگری شارستانی و دانەنانی پێداویستی بۆ سەلامەتی كاركردن، ئەمەش وایكردووە ئەو ژمارە زۆرە بەهۆكاری غازەوە گیان لەدەستبدەن.

5. پێنج كرێكار لەكۆی بیست و هەشت كرێكار بەهۆكاری لێدانی تەزووی كارەبا گیانیان لەدەستداوە، ئەم ژمارەیەش دەرخەری ئەوەیە كارەبا یەكێكە لەهۆكارە سەرەكییەكانی گیان لەدەستدانی كرێكاران، كە بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەكان هۆكاری بەكارنەهێنانی پێداویستییەكانی سەلامەتی كاركردن و نەبوونی مەرجەكانی سەلامەتییە.

6. سێ كرێكار لەكاتی كاركردن بەهۆكاری كەوتنی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری گەورە گیان لەدەستداوە، ئەمەش لەپلەی چوارەم دێت لەو هۆكارانەی كرێكاران گیان لەدەستداوە.

7. یەك كرێكاران لەكاتی كاركردن بەهۆكاری لێدانی جەڵتەی دڵ، یەكێكی دیكەیە لەو هۆكارانەی كرێكاران گیانلەدەستداوە، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ كۆمەڵێك هۆكار لەناویاندا ماندووبونێكی زۆرو مانەوەی كاتێكی زۆر لەكاركردن لەبەردەم پلەیەكی گەرمای بەرزی شارەكانی هەرێمی كوردستان بەبێ پشوودان و ڕەچاوكردنی پشوودانی كاتی.

8. یەك كرێكار بەهۆكاری خنكان لەئاودا ئەمەش بەهۆكاری ڕوودای لافاوی قەزای بازیان بوو، ئەم كرێكارە لافاو بردووییەتی و تا ئێستاش تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.

9. یەك كرێكار بەهۆی كەوتنی سەقفی بینای دوكانێك بووە لەكاتی كاركردن سەقفەكە دەكەوێت بەسەریداو هەر لەوێدا گیان لەدەستدەدات.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 17 کاتژمێر

عەلی زەیدی: بەرپرسیارێتییەکەم لە کاتێکی زۆر ئاڵۆزدایە

null
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

راپۆرتی کاپیتوڵ بریفینگ تایبەت بە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا

null
٣٠ ئەیلوول ٢٠٢٦

ئاوات شێخ جەناب دەستیلەكاركێشایەوە