لەبارەی مزگەوت وکۆمەڵگاوە
2018-07-27 21:22:49
■ كۆشان عەلی زەمانی...
مێژووی مرۆڤایهتی (موسڵمان و رۆژئاوایی و ههموو نهتهوهکان) کوشتارو شارستانی تێدایه
ئهو میللـهتانه عاقڵ بوون که لهسهر مێژوویهکی کوشتار مێژوویهکی نوێی شارستانییان دروست کردووه.. تا پهنجا ساڵێک لهمهوبهر ڕهش پێستێک نهیدهتوانی له پاسێکدا لهگهڵ سپی پێستهکان بێت له ئهمریکا.. بهڵام پاش چەند دەیەیەک ڕەشپێستێکی بەڕەگەز ئەفریقی بوویە سەرۆکیان.
ئەو کۆمەڵگایانەی کە هەموو هاوکێشەکان بە ڕەش و سپی بە تەبا و ناتەبا دەبینن، ڕەنگی خۆڵەمێشی نابینن، نەک هەر ئەوەی ناتوانن پێشکەون، بەڵکو وەکو کۆمەڵگایەکش ناتوانن کاربکەن کە کۆمەڵگایەکی تەندروست بێت.
چ کارەساتێکی گەورەیە دوای یەک لێدوان و ڕووداوێک (زۆر بەداخەوە بۆئەوەی کە ڕوویدا) ئیتر کۆمەڵگا دابەش بێت بەسەر مزگەوت و دژە مزگەوتدا، هەرچەندە خودی جەدەلەکە هەڵەی تیایە، لەبەر ئەم هۆکارانە:
١-مەسەلەی تیرۆر و تیرۆریزم لەناو کورد زۆر نوێیە و تەنها لەلای چەند کەسێکی دیاریکراو پێوەی گیرۆدە بوون، بەڵام مێژووی مزگەوت زۆر دوورودرێژترە و خزمەتی گەورەی بە ئەدەبیاتی کوردی و مێژووی کورد کردووە، مزگەوت بەشێکی دانەبڕاو بووە لە کۆمەڵگای کوردی.
٢-کاتێک مزگەوت تۆمەتبار دەکەیت، یان ئەوانەی دەچنە مزگەوتەوە، ئیتر کۆمەڵگا دابەش دەکەیت، یەکێک لە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی تیرۆر هەر ئەو دابەشبوونەیە، هەر ئەوەیە کە چینێک پەراوێز دەخەیت. ئەو پەراوێزخراوانە دواتر دەتەقنەوە بەڕووی کۆی کۆمەڵگادا.
فەیسبووک شوێنی وتاری درێژ نیە، ببورن و پێموایە جارێ ئەوەندە بەسە. هەر ماوەتەوە بڵێم: مزگەوت ئەو شوێنەیە کە ڕۆح تیایدا ئاسوودە دەبێت، زۆر ئاساییە وەکو هەر شوێنێکی دی ئەگەر هەندێ کەسی نەخۆشی تیابێت، یان تیایدا نەخۆش بکەوێت، بەڵام هۆکاری سەرەکی خودی مزگەوت نییە، گەر وابووایە ئەوا نیوە زیاتری کۆمەڵگای کوردی ئەبووە نەخۆش و تیرۆریست کە ڕۆژانە یان هەفتانە سەردانی مزگەوت دەکەن.
سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ هەینی نیو کاتژمێر ڕێم کرد بۆئەوەی بچمە مزگەوت، کە گەڕامەوە نیوکاتژمێری دیکەم پێچوو، بەڵام ڕۆحم ئاسوودەبوو. هەینیتان پیرۆز و ئەوانەی ناشچنە مزگەوت کۆتایی هەفتەتان بەخۆشی بەسەر بەرن