تاوانه‌كانی ته‌مموز بووه‌ستێنن
2018-07-26 06:52:37
■ نیاز عه‌بدوڵڵا..
زنجیره درامای تاوان و پێشێلكارییه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارتی دیموكرات و یه‌كێتی نیشتیمانی له مانگی ته‌مموز، درێژكراوه‌ی به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و عه‌قڵییه‌ته ئه‌منییه‌یه كه پێی وایه به زیادكردنی رۆژه‌كانی رۆژ ژمێری تاوان كوردستانێكی ئارام بۆ ئه‌و دوو حیزبه دروست ده‌بێت.
بۆیه لێره‌دا به‌شێكی ئه‌و پێشێلكاریانه ده‌خه‌مه روو، كه له ته‌مموزدا ئه‌نجامدراون و قوربانیانی هێشتا له‌ژێر سزادان.
یه‌كه‌م: زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان له قه‌زای چۆمان مامۆستا نه‌به‌ز ئاڵانی به‌بێ بڕیاری دادگا و هه‌بوونی هیچ پێشینه‌یه‌كی تاوانكاری ده‌ستگیركردووه. به پێی قسه‌كانی مسته‌فا شێخ محه‌مه‌دی هاوڕێی ئاڵانی، بیانووی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به سه‌ردانی ناوبراو هه‌یه بۆ "باخه‌كه‌ی له گوندی ئاڵانه كه ده‌كه‌وێته سنوری چالاكییه‌كانی پارتی كرێكاران و حیزبەکانی رۆژهەڵات".
پێده‌چێت بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر به پێشوازیكردن له سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و گۆڕینی هۆكاره‌كانی شه‌هید كردنی ئه‌و چوار گه‌نجه‌ی چۆمان به فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا نه‌وه‌ستێت، به‌ڵكو هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچانه‌ش ماوه ماوه ده‌ستگیر بكات كه ده‌كه‌ونه سنووری ململانێی نێوان هێزه حیزبییه‌كان تا وه‌ك سه‌رچاوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی تر به‌كاری بهێنێت.
له مانگی ئازاری ساڵی 2017ش ئاسایشی پارتی له قه‌زای چۆمان، سالار چۆمانی چالاكوانی مه‌ده‌نی به بیانووی "چوونی به قاچاغ بۆ به‌شداریكردن له ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له قه‌ندیل" ده‌ستگیركرد. له كاتێكدا به‌پێی لێدوانه‌كانی رێكخراوی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌ران له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ده‌یان هه‌زار كه‌س له رێگای قاچاغه‌وه هه‌رێمیان جێهیشتووه و سه‌دانیان له ده‌ریاكان و به‌هۆی سه‌ختی رێگا مردوون یان كوژراون، به‌ڵام ده‌ستگیركردنی قاچاغچییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ت رانه‌گه‌یندراوه.
ده‌زگای ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان به راده‌یه‌كی هێند حیزبی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ی ئه‌منی ده‌كات كه یاسای ژماره 5ی ساڵی 2011ی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پیشێل ده‌كات. سنووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش تێده‌په‌رێنێت كه له یاسا بۆی دیاریكراوه و خه‌ریكن هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه وڵاتێكی سیخوڕی و ژێرده‌ستی ئه‌منی حیزبی.
بۆیه پێویسته ده‌ستبه‌جێ نه‌به‌ز ئاڵانی ئازاد بكرێت و قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وه‌ی بۆ بكریته‌وه.
دووه‌م: داخستنی هه‌ردوو كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئازادی و ئازادی سپۆرت به بڕیاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له كاتژمێر 4:18ی ئێواره‌ی رۆژی 26ی ته‌مووز، ئه‌مه‌ش دوای پێڕاگه‌یاندنێكی ته‌له‌فۆنی كۆمپانیای میكس میدیا بۆ به‌ڕێوبه‌ری كه‌ناڵی ئازادی.
له ساڵی 1992 وه كه‌ناڵی ئازادی دامه‌زراوه و په‌خشی كردووه، دوای داواكردنی مۆڵه‌ت و ره‌تكردنه‌وه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ، دواجار كه‌ناڵه‌كه داخرا. هیوا عومه‌ر به‌ڕێوبه‌ی گشتی كه‌ناڵه‌كه راگه‌یاندووه "چەندین جار سەردانی لایەنە پەیوەندارەكان و بەتایبەتی وەزارەتی ناوخۆكراوە بێ ئەنجام بووە لەوەرگرتنی مۆڵەت، ئێمە ئامادەین پارەی ساڵانە بدەین بەڵام وەزارەتی رۆشنبیری ئامادە نییە پارەكەمان لێی وەربگرێت". ئه‌و وتوویه‌تی "پێوەری پێدانی مۆڵەت و رێگادان بەكاركردن بەدەزگا راگەیاندنەكان لەسەر بنەمای ئەوەیە تاچەند ئەو كەناڵە لەخزمەتی چینی حكومڕانی هەرێمە".
بڕگه‌ی یه‌ك له مادده‌ی 13ی یاسای ژماره 17ی ساڵی 1993ی پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێم رێگا به حیزبه‌كان ده‌دات كه‌ناڵی راگه‌یاندنیان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م كه‌ناڵه‌ی حیزبی شیوعی نه‌ك هه‌ر مۆڵه‌تی فه‌رمی كاركردنی پێنه‌درا به‌ڵكو داخرا.
ئه‌و رێكارانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان له راگرتنی په‌خش و داخستنی كه‌ناڵه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات 100% پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما یاساییه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانییه له هه‌رێم، به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ئاسایش كه مۆڵه‌تیان به كاری كه‌ناڵه‌كانی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن دابوو له كوردستان، تائیستاش ئاماده نین به كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كانی حیزبی شیوعی بده‌ن.
داخستن و پێنه‌دانی مۆڵه‌ت به به‌شێك له كه‌ناڵه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له كاتێكدایه، خودی به‌رپرسانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی وه‌ك مه‌سرور بارزانی و لاهور شێخ جه‌نگی كه ده‌زگا ئه‌منی و سیخوڕییه‌كانی هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌به‌ن، خاوه‌ن چه‌ندین ده‌زگای راگه‌یاندنن و له ماوه‌ی رابردوو جگه له گوله پاره‌شیان له‌بری گوله بۆ بێده‌نگ كردنی میدیاكاران به‌كارهێناوه و پلانیان وایه له داهاتوو به‌رهه‌می فراوانبوونی ئه‌م جۆره له میدیای ئه‌منی سیخوڕی حیزبی فراوانتر به‌كه‌ن.
پێویسته وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به زووترین كات ئه‌م رێگرییه و داخستنی كه‌ناڵه‌كه چاره‌سه‌ربكات به پێدانی مۆڵه‌تی كاركردنی كه‌ناڵه‌كه و، وه‌زاره‌تی ناوخۆش ده‌ستبه‌رداری ده‌ستتێوه‌ردانی حیزبی بێت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كان. هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووی زیانی داخستنی كه‌ناڵه‌كه و ماوه‌ی په‌خش نه‌كردنیان بكرێته‌وه.
سێیه‌م: له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزه‌وه ئاسایشی یه‌كێتی نیشتیمانی هه‌ریه‌ك له: شۆڕش ره‌ئوف - سه‌رۆكی رێكخراوی پیره‌مه‌گروون، قادر عه‌لی - كارگێڕی رێكخراوی پیره‌مه‌گروون، بڕیار جه‌لال - كارگێڕی رێكخراوی پیره مه‌گروونی ده‌ستگیر كردووه به بیانووی "كاركردنیان بۆ رێكخستنی خۆپیشاندان دژ به خراپی خزمه‌تگوزاری كاره‌با و نه‌بوونی ده‌رمانی پێویست".
له‌و رۆژانه‌ی ئه‌م سێ چالاكوانه گه‌نجه‌ی تیایدا ده‌ستگیركراوه تائێستا، چه‌ند جارێك به‌رپرسانی یه‌كێتی له سه‌رۆك كۆماره‌وه تا په‌رله‌مانتاران و میدیاكارانیان، نیگه‌رانییان له ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌رانی باشووری عێراق ده‌ربڕیوه و داوای خۆپیشاندانی ئازادانه‌یان كردووه.
به‌ڵام زانیارییه‌كان له پیره‌مه‌گروون پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به‌شێك له‌و گه‌نجانه‌ی خواستیان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان هه‌بووه و هه‌یه له ترسی ده‌ستگیركردنیان نا‌وێرن له ماڵه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه.
مامه‌ڵه‌ی ده‌زگای ئاسایشی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ چالاكوانه مه‌ده‌نییه، دژ به یاسای ژماره 1ی ساڵی 2011ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان و یاسای ژماره 11ی ساڵی 2010ی رێكخستنی خۆپیشاندانه. یه‌كێتی به ده‌ستگیركردنی گه‌نجان نه‌ك ئاماژه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان ناخاته روو، به‌ڵكو توانای خۆی بۆ سه‌ركوتكاری زیاتر ده‌رده‌خات.
پێویسته یه‌كێتی قسه‌كانی له‌باره‌ی ئازادی خۆپیشاندان بكاته كردار و ده‌ستبه‌جێ ئه‌و سێ چالاكوانه ئازاد بكات و مه‌ترسی ده‌ستگیركردن له‌سه‌ر گه‌نجان و چالاكوانانی تر كۆتایی پێبهێنێت، پێویسته ئه‌و سێ ده‌ستگیركراوه له رێگای یاساوه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
چواره‌م: له 12ی ته‌مموزه‌وه ئاسایشی پارتی دیموكرات هه‌ڤرێست شوانی خوێندكاری به‌شی یاسا و ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردستانی ده‌ستگیركردووه. زانیارییه‌كان باس له هه‌وڵی ئاسایشی پارتی ده‌كه‌ن بۆ دادگایی كردنی ناوبراو به بیانووی "هاندانی بۆ تیرۆر و توندوتیژی".
هه‌ڤرێستی گه‌نج "به ئاسانی له لایه‌ن خێزانه‌كه‌ی نابیندرێت" و تائێستا "هۆكاری گرتنه‌كه‌ی بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی" روون نه‌كراوه‌ته‌وه.
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ركوتكردنی ئه‌و ده‌نگانه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان له‌به‌رامبه‌ر حوكمڕانی ناڕه‌شیدی هه‌رێم هه‌یه، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ریان و جگه له سزادانی كه‌سییان ده‌خوازن بیانكه‌نه نموونه‌یه‌ك بۆ ترساندنی كه‌سانی تر. هه‌ڤرێستیش یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی ده‌خوازن بیكه‌ن به ئامرازی ترساندنی خه‌ڵك و رادده‌ی سنورداركردنی ئازادی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، هاوشێوه‌ی ئه‌و سنوورداركردنه سیاسییه‌ی به‌سه‌ر ته‌ڤگه‌ری ئازادی و ئه‌ندامه‌كانی سه‌پێندراوه.
ئاسایشی پارتی پێویسته ده‌ستبه‌جێ هه‌ڤرێست شوانی ئازاد بكات و قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی و زیانه‌كانی بكاته‌وه.
پێنجه‌م: به‌كارهێنانی رووداوی تیرۆریستی 23ی ته‌مموز بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر به ئامانجی لێدانی سیاسی له كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌بێ ئه‌وه‌ی له دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه تۆمه‌ته‌كان سه‌لمێندرابن.
بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوی بێ ناوه‌ڕۆك سه‌لمێندراو له لایه‌ن ئاسایشی پارتی له هه‌ولێر مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌م كاری تیرۆریستی له هه‌رێمی كوردستان كه‌م ناكاته‌وه، به‌ڵكو متمانه‌ی نێوان هاووڵاتییان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر لاواز ده‌كات.
بۆیه مه‌ترسی راسته‌قینه هه‌یه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دۆسییه‌ی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و یاسای ژماره 3ی ساڵی 2006ی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بۆ سه‌ركوتكاری ده‌نگه جیاوازه‌كان و ئازادیخوازان به‌كاربهێنن و هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ی تاوانكاری له په‌نادا جێبه‌جێ بكرێت. ده‌بێت ئه‌م گه‌مه مه‌ترسیداره بووه‌ستێندرێت.