بۆچی لایه‌نه ناڕازییه‌كان له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنن ؟
2018-07-24 09:17:06
■سەرتیپ قەشقەیی..
هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ( گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانى و یه‌كگرتووى ئیسلامى ) به‌شێوه‌یه‌كى ڕانهگهیانراو له‌گه‌ڵ دواخستنى ههڵبژرادنن، به‌هۆى دۆخى خراپی حزبه‌كانیان و نه‌بوونى ئاماده‌ییان بۆ هه‌ڵبژرادن و، ترسان له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئه‌و هێزانه نایانه‌وێ دواخستنى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ریان بشكێته‌وه، بۆئه‌مه‌ش چاوه‌ڕێى دواخستنى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، له ڕێگه‌ى یه‌كێتى نيشتمانى كوردستان، تاوه‌كو له‌گه‌ڵ پارتى بكه‌وێته گفتووگۆ له‌وباره‌یه‌وه، چونكه یه‌كێتیش به هه‌مان شێوه‌ى ئه‌و هێزانه له‌گه‌ڵ دواخستنهو پڕۆژهكیشى بۆئه‌مه ئاماده‌كردوه.
ترسان له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى چاوه‌ڕوانكراو بوو، چونكه ئه‌وان تازه له هه‌ڵبژاردنێك هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه به ئه‌نجامێكى خراپ ( سه‌ره‌ڕاى تێبینى)، جگه له‌وه‌ش ترسى زۆریان هه‌یه، كه زۆربه‌ى خه‌ڵكى ناڕازیى و ته‌نانه‌ت هى خۆشیان نه‌چن بۆ هه‌ڵبژاردن.
تاك چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو ئه‌و هێزانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌یه‌كى هاوبه‌ش دروستبكه‌ن، به‌ڵكو ئومێدێك بۆ ده‌نگده‌ر بگه‌ڕێته‌وه، هه‌مووان به به‌هێزى ده‌ركه‌ون و خاڵه لاواز‌و كێشه‌كانیان ده‌رنه‌كه‌ون، به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ند كه‌سێكى نێو ئه‌و حزبانه‌و به تایبه‌ت خانه‌ى ڕاپه‌راندنى گۆڕان ئه‌و هه‌وڵه‌یان شكست پێهێنا.
به وردبوونه‌وه‌و وه‌رگرتنى زانیارى له نێو ئه‌و حزبانه، ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌ى كادیر‌و سه‌ركرده‌كانى ئه‌و حزبانه ئاماده‌ییان نییه خۆیان كاندید بكه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌شى به نیازى خۆكاندیدكردن خه‌ڵكى به توانا‌و لێهاتوو نین یاخود دووباره‌ن، زۆربه‌ى ئه‌و كهسهیاتیانهشى كه له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و حزبانه‌ن و ته‌كلیفیان لێكراوه، ڕه‌تیانكردۆته‌وه خۆیان كاندیدبكه‌ن.
كه‌سێكى وه‌كو به‌رهه‌م ساڵح له لایه‌ن به‌شێك له ئه‌ندامانى هاوپه‌یمانى له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ى رابردوودا، داواى لێكراوه خۆى كاندید نه‌كات وه‌كو سه‌رۆك لیست، چونكه ترس هه‌یه شكست بهێنێت.
تازه هه‌ڵبژاردنێك ته‌واوبووه، ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵك هه‌روه‌ك وه‌ك خۆیه‌تى، ده‌نگده‌ر پێیوایه به‌هۆى ته‌زویر ده‌نگه‌كه‌ى ئههمیهتى نه‌ماوه، بهدیلهكانى پارتى و یه‌كێتى په‌رته‌وازه‌ن و تواناى ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یان نییه، ناشتوانرێ له‌و ماوه كه‌مه‌دا متمانه بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ده‌نگده‌ر، بۆیه لایه‌نه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن ئه‌م هه‌ڵبژاردنه تۆزێك دووربكه‌وێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و كه‌شه سیاسيیه تێپه‌رببێت.
باجى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئه‌وه‌ده‌بێت، كه پارتى پۆسته باڵا‌و سیادییهكانى هه‌ر لادهمێنێت و لایه‌نه‌كانیش ناتوانن گله‌یى بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و، جگه‌له‌وه‌ش هیچ ئومێدێك نییه دۆخى داهاتوومان له لایه‌ن پارتى و یه‌كێتى به‌ره‌و باشى بچێت.