كه‌ركوكی دوێنێ و ئه‌مڕؤ و سبه‌ی
2018-07-19 10:26:28
■ نیاز عه‌بدوڵڵا..
ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك روو ده‌دات ته‌نیا په‌یوه‌ندی به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكان نییه له‌سه‌ر خاك و سامانه سروشتییه‌كان و خاوه‌ندارێتی نه‌ته‌وه‌یی پارێزگاكه، به‌ڵكو ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵه ستراتیژیانه‌یه به درێژایی 15 ساڵی رابردوو له لایه‌ن به‌رپرسانی كورد له‌و شاره به ناوی كوردایه‌تی و قۆستنه‌وه‌ی دۆخی هه‌ستیاری شاركه ئه‌نجام دراون.
دۆسیه‌ی ئه‌منی له‌و نێوانه دۆسیه‌یه‌كی به‌كارهێندراو بووه بۆ سه‌ركوتكاری پێكهاته‌كان و یه‌كلاكردنه‌وه‌یململانێ سیاسییه‌كان و ئه‌نجامدانی دزی و تاوانكاری و ترساندنیان، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كان.
بۆشایی ده‌سته‌به‌ری ئاسایش به ته‌نیا به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كان نا، به‌ڵكو له لایه‌ن هێزه كوردییه‌كان رێگایه‌ك بووه بۆ سه‌ركوتكاری به‌رامبه‌ر به به‌شێك له دانیشتوانی كوردی ئه‌و شاره و له‌ناوبردن و كوشتنی رۆژنامه‌نووسان و، ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنی لایه‌نگرانی هێزه كوردییه‌كان.
پارتی و یه‌كێتی له رووكه‌شدا شه‌ڕی ناسنامه و به‌یه‌كه‌وه ژیانیان كردووه له كه‌ركوك، به‌ڵام ئه‌وان له شاره‌كه ره‌نگ كردنی پرده‌كان و ناونانی گه‌ڕه‌كه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبی دابه‌ش كرد، وه‌ك گه‌ڕه‌كی شۆراوی پارتی و گه‌ڕه‌كی شۆراوی یه‌كێتی.
ئه‌وان له په‌نای بانگه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌ییاندا خاوه‌ن ئاسایشی پارتی و ئاسایشی یه‌كێتی بوون و ماوه ماوه هه‌ردوو ده‌زگاكه یه‌كتریان تۆمه‌تبارده‌كرد به ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنی لایه‌نگرانی یه‌كتری.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له شه‌ڕی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له پارێزگاكه له‌بری ناوهێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ململانێی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بیره نه‌ته‌كانیان كرد و پێشمه‌رگه‌ی پارتی و پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی له میدیاكان پێشه‌نگییان بۆ شكاندنی یه‌كتری كرد تا له‌به‌رامبه‌ر شكاندنی یه‌كتری خۆیان دڵسۆزتر له هێزی به‌رامبه‌ر بۆ كه‌ركوكییه‌كان وێنا بكه‌ن، به‌ڵام دواتر ئاشكرابوو به‌یه‌كه‌وه تا چه‌ند ساڵی داهاتوو نه‌وتی ئه‌و پارێزگایه‌یان فرۆشتووه و به‌شێوه‌ی پێشینه پاره‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
ئه‌م دوو هێزه تا ئێستاش، به تایبه‌ت له دوای رووداوه‌كانی 16 و 17ی ئۆكتۆبه‌ر ستراتیژییه‌تێكی جیاوازتریان نییه له‌وه‌ی پێشتر له كه‌ركوك هه‌یانببووه و پیاده‌یان كردووه. له به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو هێزه‌ش هێند بوێر نین له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و به‌یه‌كه‌وه ژیانی ئاشتیانه و "كه‌ركوك بۆ هه‌مووان" بڕیار بده‌ن، به‌ڵكو كوردایه‌تی و شۆڤینیزمیان كردۆته‌وه بنه‌مای بڕیار و هه‌ڵوێسته‌كانیان.