Draw Media

لەبارەى بودجەى بەرهەمهێنانی کارەبا

لەبارەى بودجەى بەرهەمهێنانی کارەبا

2018-07-18 16:57:26


■ عەبدوڵا حەوێز ..

- بەپێی کەناڵی رووداو و داتاکانى حکومەت خۆى، حکومەتی هەرێم ساڵانە سێ و نيو مليار دۆلار لە بەرهەمهێنانى کارەبا سەرف دەکات (١)
- لەگەڵ سەرفکردنی ئەم پارەیە حکومەتی هەرێم تا ئێستا لەرێی کەرتی تایبەتەوە ٥٠٠٠ میگاوات کارەبای بەرهەم هێناوە (١)
- واتە ئەگەر داتای سێ ساڵی ٢٠١٥-٢٠١٦-٢٠١٧ وەربگرین، حکومەتی هەرێم ١٠ ملیار و نیو دۆلاری لە بەرهەمهێنانی کارەبا سەرفکردووە
- لێرە بە پشت بەستن بە سەرچاوەى باوەڕپێکراو روونی دەکەمەوە چۆن زیاتر لە ٧٠٪ی ئەم پارەیەى بۆ کەرتە سەرفکراوە، گەندەڵی و بەهەدەردانی بودجەى گشتیە
.
ئایا دەتوانی بە دە ملیار و نیو دۆلار چی بکەى:
.
- تێچووی بەرهەمێنانی کاتژمێژێک کارەبا بە وززەى خۆر ٣٠ دۆلارە (٢)
- واتە تێچووی بەرهەمهێنانی ٥٠٠٠ میگاوات کارەبا لەرێی ووزەى خۆرەوە: 1314000000 (ملیارێک و سێسەد و چاردە ملیۆن دۆلاره)
- تێچووی بەرهەمێهانی ١٠هەزار مێگاوات کارەبا (واتە دووقاتی ئەوەی ئێستا لە هەرێم هەیە) لەرێی ووزەى خۆر: 2628000000 (دوو ملیار و شەشسەد و بیست هەشت ملیۆن دۆلاره)
- تێچووی گەشەپێدان و فراوانکردن و مۆدێرنکردنی راکێشانی کارەبا بۆ ماڵان: 1300000000 (ملیارێک و سێسەد ملیۆن دۆلار)
- چاندنی زیاتر لە پێنج ملیار دار لە سەرانسەری کوردستان (کە کوردستان دەکات بە سویسرای رۆژهەڵات): یەک ملیار دۆلار (خۆى ٨٥٠ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت) (٣)
- دروستکردنی ٤٠ بەنداوی بچووک و مامناوەند لە سەرتاسەری کوردستان: یەک ملیار دۆلار (زۆر گرنگە بۆ ژینگە و پاڵپشتی کشتوکاڵ و تەئمینکردنی ئاسایشی ئاو بۆ داهاتوو) (٤)
- دروستکردنی هێڵی شەمەندەفەری خێرا بۆ بەستنەوەی دهۆک-هەولێر-سلێمانی: ١.٥ ملیارێک و نیو دۆلار (ماوەى نێوان هەولێر-دهۆک و هەولێر-سلێمانی دەبێتە کەمتر لە کاتژمێرێک) (٥)
- دروستکردنی ١٠٠٠ مەکتەبی یەکجار پێشکەوتوو و مۆدێرن: ٢ ملیار دۆلار (٦)
- بەرەوپێشبردن و مۆدێرنایزکردن و بەئۆنلاینکردنی کەرتی بانکی: ٥٠٠ ملیۆن دۆلار (زۆر گرنگە بۆ بزنس و پاڵپشتی (ستارتئەپ و entrepreneurship)
- یارمەتی و پاڵپشتی پرۆژەى بزنسی بچووک (ستارتئەپ و entrepreneurship): ٥٠٠ ملیۆن دۆلار (کە دەبێتە هۆى دروستبوونی سەدان کۆمپانیای نوێ و بوژاندنەى هزری داهێنانکاری) (٧)
.
- کۆی گشتی هەموو ئەوانە ١٠ ملیار و نیو دۆلارە
- ئەمە تەنها ئەم پارەیە کە لە کەرتی کارەبا دزراوە یان دیار نەماوە، ئایا ئەگەر هەموو کەرتەکانی تریش بەدواداچونی بۆ بکرێت و بە دروستی سەرفبکرایە ئێستا کوردستان لە کوێ دەبوو؟
.
سەرچاوەکان:
١- بودجەى بەرهەمێنانی کارەبا، رووداو: https://www.facebook.com/…/vb.3638358203…/1911783948917399/…
٢- تێچووی بەرهەهێنانی کارەبا لەرێی ووزەى خۆر: https://www.independent.co.uk/…/solar-power-worlds-cheapest…
٣ - تێچووی چاندنی یەک ملیار دار بەپێی یانەى ئابوری جیهانی: https://www.weforum.org/…/pakistan-s-billion-tree-tsunami-…/
- نزیکەى هەشت دار دەتوانێت ساڵانە ئەو ئۆکسجینەى مرۆڤێک پێویستی پێیەتی دابین بکات، بەمەش ئەگەر بتوانرێت پێنج ملیار دار لە کوردستان بچێنرێت کە هەرێمێکی پێنج ملیۆن و نیویە، کوردستان دەبێتە یەکێک لە تەندروستترین هەرێمەکانى جیهان و پلەى گەرما دادەبەزێنێت و رژێرەى نەخۆشیش بەتایبەت شێرپەنجە بەرێژەیەکی گەورە دادەبەزێنێت: http://www.sciencefocus.com/…/how-many-trees-are-needed-pro…
٤- تێچووی دروستکردنی بەنداو بەپێی قسەی حکومەتى هەرێم خۆى:http://www.m9sharazoor.com/all-detail.aspx?jimare=5369
- بەپێی داتاکانى حکومەتی هەرێم خۆیان، نزیکەى ٧٠٪ی بارانی کوردستان بەفیرۆ دەچێت بەهۆى نەبوونی بەنداو بۆ گلدانەوەى ئاوەکە، ئەگەر ئەم بەنداوانە دروست بکرێن ئەوا زۆربەى ئەم بارانە دەتونرێت گلبدرێتەوە و دەبێتە کارتێکی گەورە لە بەرامبەر عێراق و ئاسایشی ئاو کە خەریکە هەرەشە لە تەواوى رۆژهەڵاتی ناوەرست دەکات بۆ داهاتوو دابین دەکرێت، ئەمە جگە لەوەى لەرووى کشتوکاڵ و دابەزاندنی پلەى گەرمی و لەرووى گشتیاریەوە سوودی گەورەى بۆ کوردستان دەبێت: http://www.rudaw.net/NewsDetails.aspx?pageid=115604
٥- تێچووی دروستکردنی شەمەندەفەری خێرا بە درێژایی ٢٥١ کیلۆمەتر (٧٤٧ ملیۆن دۆلار) بووە لە تورکیا - رووبەری نێوان هەولێر-دهۆک ١٥٠ کیلۆمەترە و هەلێر-سلێمانی ٢٠٠ کیلۆمەترە:https://www.railway-technology.com/projects/ankara-istanbul/
٦- دروستکردنی ئەم بڕە مەکتەبەش کێشەى دوو دەوامی و سێ دەوامی ١٠٠٪ ناهێڵێت:https://www.dwarozh.net/details.aspx?jimare=77779
٧- پاڵپشتی ستارتئەپ و بزنسی بچووک دەبێتە هۆى بوژاندنەوەى یەکجار گەورە لە بواری بوژاندنەوەى کارتی ئابوری و دروستبوونی کەرتی تەکتەلۆژیا و داهێنان هاوشێوەى وڵاتانی ترى وەک ئیسرائیل:
https://techcrunch.com/…/microsoft-revamps-its-startup-pr…/…

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand