بۆچی ئه‌مریكا داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كرد له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا؟
2024-06-07 10:59:13
ئامادەكردنی: هێمن خۆشناو:
بڕیار وابوو له 11 ئه‌م مانگه (حوزه‌یرانی 2024) له حه‌وت كانتۆنی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، بۆ دیاركردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی 133 شاره‌وانی هه‌ڵبژاردنی خۆجێی بكرێت. به‌ڵام ئه‌مڕۆ (6 حوزه‌یرانی 2024) به بڕیاری كۆمسیۆنی باڵا، تا ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی داهاتوو هه‌ڵبژاردنه‌كه دواخرا.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه، له ناوچه‌یه‌كدا كه پێشبینی ده‌كرێت ژژماره‌ی دانیشتووانی له نێوان (5 – 6 ملیۆن) كه‌س بێت. هه‌روه‌ها 33 پارتی سیاسی به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌ن، كه هه‌ندێكیان له رێگای هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارته‌كانی دیكه و هه‌ندێكیشیان به ته‌نیا ده‌چنه ناو پێشبڕكێیه‌كه‌وه. رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ژنان و پیاوان له ئۆرگانه‌كانی شاره‌وانیدا وه‌كو یه‌ك ده‌ستنیشان كراوه، هه‌ر ره‌گه‌زێك 50٪ كوورسیه‌كانی بۆ دیاریكراوه.
له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریادا، چه‌ندین ساڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر دامه‌زراوه، كه سیسته‌مێكی تایبه‌ت به‌خۆی و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی ئیداری و یاسایی هه‌یه. هێزێكی تایبه‌تی سه‌ربازی هه‌یه، پۆلیس، ئاسایش، دژه تیرۆر و دادگای خۆی هه‌یه. ساڵی رابردوو په‌یماننامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر شێوازی ده‌ستووری كه 134 مادده له‌خۆ ده‌گرێت نووسرایه‌وه و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه. بۆ ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ر ببێته پێكهاته‌یه‌كی دانپێدانراو ژێرخانی پێویستی بۆ ئاماده كراوه. له ساڵانی رابردوودا میكانیزمێكی ئیداری سه‌قامگیر له كانتۆنه‌كانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر دروست بووه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م میكانیزمه به ئیداره‌ی خۆجێی له زه‌مینه‌یه‌كی دیموكراتی به‌هێز بكرێت، ئاماده‌كاری بۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كراوه. به‌ڵام وه‌كو هه‌ندێك لایه‌ن وڵات بۆی ده‌چن، ئه‌م پڕۆسه‌یه ریفڕاندۆم نیه، چونكه نیازی جیابوونه‌وه له سوریا و بوونه هێزێكی سه‌ربه‌خۆ له ئارادانیه. له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) تا ئه‌مڕۆ دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وان بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی جیاوازیان نیه. ئه‌م هێزه كه به بزوێنه‌ری دامه‌زراندنی ئیداره‌ی خۆسه‌ر داده‌نرێت له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێـت:" ده‌خوازین له‌گه‌ڵ دیمه‌شق به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین. ده‌ستوورێكی فیدڕالی ئاماده بكرێت، تا له چوارچێوه‌ی ده‌ستوورێكی دیموكراتی فیدڕالی له‌ناو سوریادا به‌یه‌كه‌وه بژین. بیرۆكه و بانگه‌شه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی جیاوازمان نیه".
له‌م رۆژانه‌ی دواییشدا هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سوریای دیموكراتی به‌رده‌وام ئه‌م لێدوانانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ڵبژاردنی خۆجێی نه بۆ دیمه‌شق و نه بۆ ئه‌نقه‌ره و نه هیچ وڵاتێكی دیكه نابێته هه‌ڕه‌شه. ته‌نیا بۆ دیاریكردنی نوێنه‌رانی خه‌ڵكه له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیه‌كان كه پێشتر به بڕیاری ناوه‌ند ده‌ستبه‌كاربوون.
بۆچی ئه‌مریكا داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد؟
لۆژیكی نیه، به‌ر له گرتنی ئه‌م بڕیاره (ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خۆجێی) نوێنه‌رانی ئۆرگانه ئیداری و سه‌ربازیه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا راوێژیان به ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نه‌كردبێت. نه‌مومكینه بێ راوێژ بڕیارێكی به‌م شێوه‌یه گیرابێ، به تایبه‌تی دوای ئه‌زموون و ئه‌نجامی ریفڕاندۆم له هه‌رێمی كوردستاندا.
له ساڵانی رابردوودا، سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشاره‌كانی توركیا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مریكا له هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ (هه‌سه‌ده) هه‌نگاویان بۆ دواوه نه‌نا، سوور بوون له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی هه‌ماهه‌نگی مه‌یدانی له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزه. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خۆجێی نه‌بووبێت نه‌مومكینه ئیداره‌ی خۆسه‌ر ئه‌م بڕیاره بدات. كه‌واته بۆچی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای دواخستنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌كات؟ ده‌كرێت له گۆشه‌نیگای ئه‌گه‌ره‌كانه‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بدرێته‌وه:
ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م: له ساڵانی رابردوودا، ناوه‌نده‌كانی بڕیار له ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی سوریا ناكۆكیان هه‌بووه، لێكدانه‌وه‌ی جیاوازیان بۆ رووداوه‌كان نیشانداوه. كاتێك له 9 ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2019 (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا چرای سه‌وزی بۆ له‌شكركێشی توركیا هه‌ڵكرد، له نێوان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، په‌نتاگۆن و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی جیاوازی و ناكۆكی هه‌بوو. ئه‌مڕۆش دوورنیه هه‌مان شت له ئارادابێ، لایه‌نێكی ئه‌مریكی نزیك له‌ناوه‌ندی بڕیار، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خۆجێی بێت، به‌ڵام كه مه‌سه‌له‌كه ده‌بێته بڕیار و ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت، لایه‌نه‌كانی دیكه دژ به‌م بڕیاره ده‌رده‌كه‌ون و داوای دواخستنی ده‌كه‌ن!
ئه‌گه‌ری دووه‌م: كه ئه‌گه‌ری به‌هێزه و په‌یوه‌سته به گوشاره‌كانی توركیا به تایبه‌تی له‌م رۆژانه‌ی دواییدا، كه ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده به‌هێزنیه تا رووبه‌ڕوو به توركیا بڵێت: به‌تۆ چی، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندی به تۆ نیه. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به ده‌ستپێخه‌ری و ره‌زامه‌ندی من ده‌كرێت!
ئه‌گه‌ری سێیه‌م: لاوازی دیموكراسی و بیروڕای ئازاد، ره‌نگه هۆكارێكی دیكه بێت، تا ئه‌مریكا ملكه‌چی گوشاره‌كانی توركیا بێت و داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كردبێت. له رابردووش‌دا چه‌ندین ناوه‌ندی دیموكراتی و مافی مرۆڤ ده‌رباره‌ی چه‌ندین ته‌وه‌ره راپۆرته ره‌خنه‌یان ئاراسته‌ی رای گشتی جیهان كردووه له‌مباره‌یه‌وه.
(فیدانت باتیل) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی خۆجێی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریادا له رۆژی (31 ئایاری) رابردوو ده‌ڵێت:" بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن پێویسته كه‌شی دیموكراتی و شه‌فافیه‌ت هه‌بێـت. له‌مباره‌یه‌وه چه‌ندین كێشه هه‌یه". له‌م سۆنگه‌یه‌وه داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، داوای ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن ناكات، به‌ڵكو داوای دواخستنی ده‌كات. گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به تۆنێكی زۆر كز له‌به‌رده‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، ئه‌م داوایه‌ی ئاراسته‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا كرد! كه ئه‌مه‌ش چه‌ندین پرسیار و خوێندنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا دروست ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا، ناتۆ و وڵاتانی ئه‌وروپا له سه‌ره‌تاوه دژ به‌م پڕۆسه‌یه بن، ئه‌وه نه‌مومكینه بڕیارێكی به‌م شێوه‌یه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی خۆسه‌ر بدرێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه پێناچێت خواستی ئه‌مریكا بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن ستراتیژیانه و ده‌مدرێژ بێت. چونكه ئه‌مریكا خوازیاره و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات تا له هه‌ردوو كانتۆنی (دێره‌زور) و (ره‌قا)، عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كان په‌لكێشی ناو ئه‌م پڕۆسه‌یه بكات و له رێگای هه‌ڵبژاردنی خۆجێی كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه نه‌رم بكاته‌وه. بۆیه ده‌كرێت هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌مریكا بادانه‌وه‌یه‌كی كاتی بێت.
ئایا تا مانگی ئابی داهاتوو، ئیداره‌ی خۆسه‌ر له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، كه كورد پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیه‌تی ده‌توانێت، له‌سه‌ر ئه‌رز خاڵه لاوازه‌كانی بنبڕ بكات، له رووی دیپلۆماسیشه‌وه پشتگیری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست بێنێت. ره‌نگه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خۆجێی له‌م ناوچه‌یه زۆر شت بگۆڕێت و ئاسۆی كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كان دیاری بكات. به پێچه‌وانه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی خۆجێی له‌م به‌رواره‌ی بۆی دیاریكراوه نه‌كرێت، ئه‌وه كێشه و قه‌یرانه‌كان ئاڵۆزتر ده‌بن و له‌گه‌ڵ خۆیان قه‌یران و كێشه‌ی دیكه دروست ده‌كه‌ن، كه ره‌نگه چاره‌سه‌ركردنیان ئاسان نه‌بێت و كورد زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی بێت.